ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٥:
==تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن==
* ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و نرخی زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە [[ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران|بەڕێوەبەرەکان]] زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن.
* ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە '''[https://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Be_bold نەترس بە]'''. ئەوەتان لە بیر بێت کە: '''کورد وتوویە سوار هەتاکووھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار'''. ئێمە کۆمەڵێک ڕێسا و ستانداردمان ھەیە، بەڵام ئەمانە نابێت بە جۆرێک بە کار برێن کە تەواوی ڕیسی بەکارھێنەرە تازەکان بکاتەوە بە خوری و دڵساردیان بکاتەوە. ھەر بەکارھێنەرێکی تازە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک بیرۆکە و داھێنانی تازەی ھەیە کە دەتوانێت ویکیپیدیا و کۆمەڵگاکەمان بەرەو باشتر بوون ببات.
 
==چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟==