جەنگی جیھانیی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 450408 لە لایەن Govar Jabar (لێدوان)
No edit summary
ھێڵی ١٨:
 
== ڕووداوەکان ==
ئەتوانرێت بووترێت شەڕەکە دەستی پێکرد لە ١ی ئەیلوولی [[١٩٣٩]] بە غەزووی [[ئەڵمانیا]] لە لایەن زانیارەوە بۆ ھەر یەکێک لە [[پۆڵەندا]] و [[سلۆڤاکیا]]، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن [[فەڕەنسا]] و [[بەریتانیا]] و موستەعمەرەکانیان. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە [[ئەوروپا]]دا، لە ماوەکانی نێوان کۆتاییەکانی [[١٩٣٩]] و سەرەتاکانی [[١٩٤١]]دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا. لە حوزەیرانی [[١٩٤١]] [[وڵاتەکانی تەوەر]] لە [[ئەوروپا]] ھەستان بە غەزووی [[یەکێتیی سۆڤیەت]] کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم غەزووە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی [[١٩٤١]] [[ژاپۆن]] ھێرشی کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە بەمە [[ئەمریکا]] کیشکرایە ناو شەڕەکەوە. [[وڵاتەکانی تەوەر]] دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی [[١٩٤٢]] لە دوای شکستی [[ژاپۆن]] لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە [[باکووری ئەفریقا]] و [[ستالینگراد]]، لە ساڵی [[١٩٤٣]] و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە [[ئەورووپای ڕۆژھەڵات]] و غەزووی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ [[ئیتاڵیا]] و سەرکەوتنی ئەمریکی لە زەریای ھادییدا، [[وڵاتەکانی تەوەر|تەوەر]] دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی [[١٩٤٤]] ھاوپەیمانەکان گەیشتنە [[فەڕەنسا]] و [[یەکێتیی سۆڤیەت]] توانی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە [[ئەوروپا]]دا کۆتایی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤێت بەسەر [[بەرلین]] و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری [[١٩٤٥]]، و وڵاتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە. و زانیاریس بە کوژراوی لە یەکێک لە ڕەبایەکاندا دۆزرایەوە ، دواتر دەرکەووت کە خۆی خۆی کوشتووە
 
== سەرچاوەکان ==