ئیلی بانیستەر سەون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٣:
 
==ژیان==
ساڵی ١٩٠٢ دەنێردرێتوەک کارمەندێکی بانک دەنێررێت بۆ ئێران و لەوێ زمانی فارسی فێر دەبێت. لە ساڵی ١٩٠٥ بە ساختە موسڵمانبوونی ڕادەگەیەنێت. لە ١٩٠٧ کاری بانک بەجێ دەھێڵێت و وەک گەشتیار بە ناوچەکەدا دەگەڕێت.<ref>https://www.librarything.com/author/ebsloane</ref> لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فێری کوردی دەبێت و لە ساڵی ١٩٠٩ بە شێوەی بازرگانێکی فارس و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە دەچێت بۆ [[ھەڵەبجە]] و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە [[عادیلە خانم]] و [[تاھیر بەگی جاف]]دا، ماوەتەوە. زۆر ھاموشۆی خەڵک و دیوەخانەکان و بازاڕەکانی کردووە. لەم بەسەرھاتانەی کتێبێک بە ناوێ «گەشتێکی شاراوە بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان» دەنووسێت کە زانیارییەکی زۆری لەسەر زمان و داب و نەریتی کوردی تێدایە. ھەروەھا بە باشی زمانی کوردیش فێر بووە و چەند کتێبی فێرکاریشی بۆ زمانی کوردی نووسیوە. دوای ئەوەی کە ڕاستییەکەی دەردەکەوێت بە دزیوەوە کوردستان بەجێ دەھێڵێت.<ref>[http://skurd.net/index.php/2014-08-05-07-18-33/566-2014-09-28-13-42-12 یەکەم رۆژنامەى کوردى لە کوردستاندا لەلایەن مێجەرسۆنەوە دەرکراوە]، [[سەلام ناوخۆش]]، زانکۆى سەلاحەدین</ref> لە کاتی [[شەڕی جیھانیی یەکەم]] (١٩١٤-١٩١٨) لەگەڵ سوپای ئینگیزدا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق. لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ەوە ھەتا ٢٧/١/١٩١٩ بە یارمەتیی [[شوکری فەزڵی]]ەوە توانی ٦٧ ژمارە لە ڕۆژنامەی [[تێگەیشتنی ڕاستی]] بڵاو بکاتەوە.<ref>http://www.kurdishacademy.org/?q=node/774</ref> لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ و لە کاتی شۆڕشی [[شێخ مەحموودی حەفید]]، ئەفسەری سیاسیی سوپای [[بریتانیا]] لە باکووری عێراق بووە.<ref>http://disquietreservations.blogspot.com/2013/07/british-major-ely-banister-soane-on.html</ref>
 
ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە بۆ [[بریتانیا]] و پاش دوو ساڵ لە [[٢٤ی شوبات]]ی [[١٩٢٣]] بە ھۆی نەخۆشینەوە دەمرێت.
 
ئەو ماڵەی کە لە سلێمانیدا تێیدا ژیاوە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە.<ref>http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0401201520</ref>