ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata) - The interwiki article is not featured
ب SVG signature
ھێڵی ١١:
| شوێنی مردن = [[کالینینگراد]] شانشینی پرووس.
| ھاووڵاتی = پرووسیا
| واژوو = Autograph-ImmanuelKantImmanuel Kant signature.pngsvg}}
'''ئیمانوێل کانت''' ''(بە [[ئەڵمانی]]: Immanuel Kant)''، ([[١٧٢٤]] - [[١٨٠٤]]) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی رۆشنگەرییە. ئایدیای بنەڕەتی سەردەمی ڕۆشنگەری، ڕزگارکردنی خودە لە ڕێگای تێگەیشتنەوە. "ورەی ئەوەت بێت کە دەرکی خۆت بە کار بێنیت "ئەمە پەیامی ئەو فەیلەسووفەیە کە لەگەڵ ھەژاری و دەستەنگی و لە بارودۆخێکی زۆر دەمارگیری ئایینیدا گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە ئاستی ورەی بردە سەرەوە کە لا لە "کۆیلەتی سەردەمی لاوێتی" بکاتەوەو ورد بێتەوە لە نەباڵقی خۆی. لێرەوە بوو کە بڕیاری دا ژیانی تەرخان بدا بە زانستی ڕزگاری مرۆڤ و لە رێگای مەعریفەیەکدا تێبکۆشێ کە بنیادەم لە پێنەگەیشتوویی رزگار بکا. لە دوای کانتەوە چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ ئاڵ و گۆڕێکی بە سەردا ھات کە تێیدا مرۆڤ تەنیا دیلی ھێزە نامۆ و مێتا فیزیکەکان یا خود جەبری مێژویی و دیترمینیزم نیە، بەڵکوو لە نالەبارترین دۆخیشدا، دەتوانێ شوێنی گرینگ دانێ لەسەر شێوازی ژیانیدا. خوێندنەوەیەکی وا لە مرۆڤ و ئیمکانی ھەڵبژاردن و وەرگرتنی بەرپرسایەتی، تەنانەت لە خراپترین ھەل ومەرجیشدا، جەوھەری بۆچوونی عەقڵانی لە مرۆڤدا پێک دێنێ. ئەم ھەڵوێستە لە گەڵ بەقوربانی زانینی مرۆڤ بەتەواوەتی ناکۆکە کە جەوھەری زۆربەی بۆچوونە دیترمینیزمی و توندرەوانەکانە لە مرۆڤ. کانت تێکڕای بەرھەمەکانی لە ٢٥ ساڵی کۆتایی تەمەنی ھەشتا ساڵەیدا نووسی. گرینگترین بەرھەمی "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت"ە. کانت لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا (١٧٨٨)کتێبی"رەخنەی ئەقڵی پراکتیکی "و دوو ساڵ دواتر(١٧٩٠)" ڕەخنەی ھێزی داوەری "نووسی. ھەموو کتێبەکانی باس و سەرنجی بێ ئەندازە زۆری لە سەرانسەری ئەورووپادا ورووژاند. ئەو باس و ھۆگریە کەم وێنانەی کە بیرەکانی کانت لە نێوان ھاوسەردەمەکانیدا پێکی ھێنا، زۆرکەمتردێتە بەر چاولە حاند نفووزی فکری بەرچاوی دوای ژیانی لەسەر دنیای ھزر و ڕووناکبیران کە ئێستاش لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکدا درێژەی ھەیە. چونکە کانت شوێنێکی دەورانسازی لەسەر ڕەوتی بیر و ھزردا داناو نە تەنیا فەلسەفەی سیاسی بەڵکوو زانستی ئەخلاق و جوانی ناسی وتیۆری زانستی بردە قۆناغێکی نوێوە. بەم پێیە دەکرێ گرنگایەتی کانت لە سێ بەستێندا کورت بکەینەوە: ئەخلاق و تیۆری زانستی و فەلسەفەی سیاسی. ئەو فەیلەسووفێکی پلۆرالیزمە کە بۆ زۆرایەتی و جۆراوجۆربوونی ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و بە دوای ئەودا سیستەمێکی کۆمەڵایەتی پلۆراڵ بەم بانگەوازەوە خەباتی دەکرد: "با ورەی سەربەستیت ببێت ورێز بۆ ئازادی و جۆراوجۆری کەسانی تریش دابنێ. چون پلەوپایەی مرۆڤایەتی لە ئازادی و خۆئایینی دایە" بە بڕوای کانت مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای مەعریفەوتێگەیشتن و خۆناسینەوە دەتوانێ لە لایەنی ڕۆحیەوە خۆی لە کۆیلەتی ھەڵقوڵاوی خورافەو پێشداوەری و بتەکان ڕزگار کات و لەسەر پێی خۆی بوەستێ. کانت بە درێژای تەمەنی لە کونیگزبورگی زێدی دوور نەکەوتەوە. بەم حاڵەیش، تایبەتمەندی گرینگی شێوەی بیر و بەڵگەھێنانەوەی رووانگەی جیھانگیریە. ئەو خۆی بە شارۆمەندی جیھان دەزانی. ھزری سیاسی وبەتایبەت ئاشتی ھەمیشەیی یەکەیشی ھەر لەم بیرەوە سەرچاوە دەگرێ. دەکرێ بە گشتی بڵێین کە کانت چوار پرسیاری سەرەکی دێنێتە گۆڕێ و لە ڕوانگەی خۆیەوە وەڵامی ھەرکامیان دەداتەوە: ١- مرۆڤ چی دەتوانێ بزانێ؟ ٢- چۆن دەبێ بژین؟ ٣- چ ھیوایەکمان دەکرێ ببێ؟ ٤- مرۆڤ چیەو چۆن دەبێ بۆ جیھانی "بوون" بڕوانێ؟