ئێگزیستانسیالیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ب یوونیکۆد
ھێڵی ١:
'''ئێگزیستانسیالیزم''' یان '''بوونخوازی''' (بە [[ئینگلیزی]]: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لە سەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە.<ref> ویکیپیدیای ئینگلیسی [https://en.wikipedia.org/wiki/Existentialism] </ref>
ئێگزیستانسیالیزم قوتابخانەیەکە کە جەخت لە گرینگی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ دەکاتەوە و بەو پێیەوە ھەر کەس ئازادە لە ئەنجامدانی ھەر کارێک و لە کردەوەکانی خۆی بەرپرسە.<ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = existentialism | ناونیشان = http://www.oxforddictionaries.com/definition/english/existentialism/ |ڕێکەوتی سەردان= ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = فەرھەنگی ئاکسفۆرد |نووسەر = |زمان = ئینگلیسی }} </ref> <ref> فەرھەنگی ھەژیر، وەرگێڕان و ئامادەکردن: ھەژیر عەبدوڵاپوور/ چاپی ھەولێر/ ٢٠٠٨ </ref>
بە ئاوڕدانەوە لە بەرھەمەکانی [[نیچە]] و [[سۆرێن کیەرکێگۆر|کیەرکێگۆر]]، بزووتنەوی ئێگزیستانسیالیزم لە سەدەی بیستەم لەلایەن [[مارتین ھایدگەر|ھایدگەر]]، [[ژان پۆل سارتر|سارتر]] و [[مێرلائۆ پۆنتی]] پەرەی پێدرا و بڵاوبووە. ھایدگێر ڕای خۆی لە دژی فەلسەفەی دیاردەناسی [[ھوسێرل]] بە دەربڕینی ئەوەیکە مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتی جێدەگرێ و نەتوانینی ئێمە بۆ تیۆریزەکردن لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە، باسکردووە. سارتر و پۆنتی، ئێگزیستانسیالیزمیان بە پرۆسەی باڵادەست و ئەقڵانەی سەردەمی پاش شەڕ لە ئەورووپا دەگۆڕن. <ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = همهھمە چیز دربارهدربارە مكتبمکتب اگزيستانسياليسماگزیستانسیالیسم | ناونیشان = http://www.parsine.com/fa/news/11669/%D9%87%D9%85%D9%87-%DA%86%DB%8C%D8%B2-%D8%AF%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87-%D9%85%D9%83%D8%AA%D8%A8-%D8%A7%DA%AF%D8%B2%D9%8A%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3%D9%85 |ڕێکەوتی سەردان= ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = ماڵپەڕی پارسینە |نووسەر = |زمان = فارسی }} </ref>