ئێگزیستانسیالیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٥:
==فەلسەفەی ئێگزیستانسیالیسمی سارتر==
بە پێی تێڕوانینەکانی [[ژان پۆل سارتر]]، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی،خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا '''گەوھەر''' بەر لە '''ھەبوون''' دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لە گەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا '''ھەبوون''' بەر لە '''گەوھەر''' دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.<ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = فەلسەفەی ئەخلاق | ناونیشان = http://www.nusin.net/vb/archive/index.php/t-1438.html/ |ڕێکەوتی سەردان= ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = |نووسەر = ئەنوەر حەسەن پوور |زمان = کوردی }} </ref>
 
====وتەکانی سارتر لەسەر ئێگزیستانسیالیسم<ref> اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر؛ ژان پل سارتر (فارسی)/ وەرگێڕان: مستەفا رەحیمی/ چاپ چواردەھەم، ١٣٩١ </ref> :====
<blockquote style="color:; background:white; padding:1em; border:1px solid DarkSeaGreen;">
* ئێگزیستانسیالیسم فەلسەفەیەکە کە ژیانی مرۆڤ ڕەخساو دەکات و لەلایەک ڕادەگەیەنێ کە ھەر ڕاستییەک و ھەر کردەوەیەک لەخۆگری چوارچێوە و دەروونخوازییە.
* بە باوەڕی ئێگزیستانسیالیسم، خراپە لەپێشدا دەبێ بدیترێتەوە پاشان بگۆڕدرێ.
* لە قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیسم، بەوھۆیەوە مرۆڤ پێناسەھەڵگر نییە چوونکو مرۆڤ لەپێشدا ھیچ نییە، یانی نە چاکە نە خراپ.
* ئێگزیستانسیالیم باوەڕی بە توانای ھەستەکان و ھەوەسەکان نییە، بە باوەڕی مە مرۆڤ بەرپرسی ھەست و ھەوەسەکانی خۆیەتی.
</blockquote>
 
 
{{کورت}}