وەلی دێوانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤:
ناوی وەلید کوڕی کوێخا محەمەدی تیرەی کەماڵەیییە. باوکی پیاوێکی خانەدان و موڵکداربوە. لە دەشتی شاکەل و شێروانە ھاتۆتە دنیاوە. لە سەرچاوەکاندا ساڵی لە دایک بوونی ئاشکرا نییە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە لە سەدەی ھەژدەیەمدا ژیاوە و مردووە (لە ساڵی ١٧٥٦دا ھێشتا لە ژیاندا بووە).
 
لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی حەزی کردوەکردووە فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری [[سلێمانی]] فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی مەلا یوسف فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە. خوێندەواری وەلی دێوانە و ناوبانگی مامۆستاکەی گەیشتۆتە ھۆزەکانی تر. کوێخا قادر شێروان کە یەکێک بووە لە سەرۆک خێڵەکانی تیرەی کەماڵەیی و کچێکی ھەبووە بە ناوی شەم (شەمسە) داوای لە مامۆستاکەی کردووە ئەمیش فێری خوێندن بکات و پێکەوە لەگەڵ وەلی دێوانە خوێندوویانە.
وەلێوەلی شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستیان بەستووە. دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی [[جاف]] بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی لە [[کەلی پەیکووڵی]]دا، ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، دوو دڵدار بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم شاعیرە و زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.
 
گۆڕی وەلی دێوانە بە قەد پاڵی کێوی سەید سادقەوەیە لە شارۆچکەی سەید سادقی ناوچەی [[شارەزوور]]دا.
ھێڵی ١٩:
ھەی ھەوای سازی کوێستانان لە سەر
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕوناکاییڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاەئاە، زامی سەختی من
ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێ باکی لە تین قرچەی دەرونمدەروونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە
بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
وادەی من و تۆ دیوانی خوابێخوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ
شەمی شەم ڕوومەت تۆ بەسەلامەت