فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێکردنەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
"Thefacebook.png" سڕاوە؛ Fastily ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Copyright violation: If you are the copyright holder/author and/or have authorization to publish
ھێڵی ١٦:
 
== مێژوو ==
 
[[File:Thefacebook.png|thumb|ڕووكاری ی‏‏‏ە‏‏‏ك‏‏‏ە‏‏‏می ف‏‏‏ە‏‏‏یسبووك]]
[[File:MarkZuckerberg-crop.jpg|thumb|ماڕك زوك‏‏‏ە‏‏‏ربێرگ، ی‏‏‏ە‏‏‏كێك ل‏‏‏ە‏‏‏ دامه‌زرێن‏‏‏ە‏‏‏رانی ف‏‏‏ە‏‏‏یسبووك]]
[[ماڕک زوکەربێرگ]] ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە [[زانکۆی ھارڤارد]] به‌به‌كارهێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی '''TheFacebook''' لەسەر دۆمەینی www.thefacebook.com، دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی [[زانکۆی ھارڤارد]] زوکەربێرگ-یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ [[زانکۆی ھارڤارد]]. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک. دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئاداری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە [[کەنەدا]] و [[ئەمەریکا]] بڵاو بوویەوە. لە ناوەڕاستی 2004، Sean Parker (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ Palo Alto, California. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمەریکی. لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی.