ئایزک نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 448902 لە لایەن 95.159.77.83 (لێدوان)
ھێڵی ٣٥:
نیوتۆن لە ووڵترۆپ مانۆری سەر بە ناوچەی [[لینکۆڵن شایەر]] لە دایکبووە کە باوکی کۆچی دوایی کرد ئەم لە سکی دایکیدا بووە بە سێ [[مانگ]]،<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Life</ref> پاش ئەوەی نیوتۆن تەمەنی بوو بە دوو [[ساڵ]] دایکی شویکردووە بە پیاویکی ترو نیوتۆنی لای نەنکی بەجێھێشت، نیوتۆن سەرەتای ژیانی بە کولە مەرگی و بەبێ دایک و باوک بەسەر برد، نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی، لە سالی [[١٦٦١]]دا دواناوەندی تەواو کرد و لە شاری کامبریج لە کۆلێجی ترینیتی وەرگیرا،<ref>Michael White, ''Isaac Newton'' (1999) [http://books.google.com/books?id=l2C3NV38tM0C&pg=PA24&dq=storer+intitle:isaac+intitle:newton&lr=&num=30&as_brr=0&as_pt=ALLTYPES#PPA46,M1 page 46]</ref> ئەو کۆلێجەی کە نیوتۆن دەستی بە خوێندن کرد تیایدا لەسەر ڕێچکەی فەلسەفی [[ئەرەستوو]] دەیان خوێند، بەلام نیوتۆن حەزی بە لێکۆڵینەوەی فەیلەسووفەکانی ئەو سەردەمەی خۆی دەکرد وەکوو [[ڕێنێ دێکارت|دێکارت]] و [[گالیلێو گالیلەی]] و [[کۆپەرنیکۆس]] و [[یۆھانس کێپلەر]]. لە ساڵی [[١٦٦٥]] دا نیوتۆن دەستی بە داڕشتنی [[بیردۆز|بیردۆزێک]] کرد کە لە پاشە ڕۆژدا بە (ژمێرەزانی زۆر بچووک) ناسرا کە بەشێکە لە [[بیرکاری]]، پاش ئەوەی کە نیوتۆن بڕوانامەی زانکۆی بە دەستھێنا لەو ساڵەدا [[نەخۆشی پەتا]] لە [[ئەورووپا]] بڵاوبوەوە کە بە [[پەتا گەورەکەی لەندەن]] ناسراوە، کە بووە ھۆی داخستنی زانکۆکە،<ref>ed. Michael Hoskins (1997). Cambridge Illustrated History of Astronomy, p.&nbsp;159. [[Cambridge University Press]]</ref> پاش بەجێھێشتنی [[زانکۆ]] نیوتۆن بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ماڵەوە مایەوە و خۆی بە لێکۆڵینەوەی ([[ژمێرەزانی]] و [[ئاوێزە]] و [[یاسای کێشکردنی زەوی|یاسای کێشکردنی زەوییەوە]]) سەرقاڵ کرد و پەرەیدا بە بیردۆزەکانی.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|دوایین=Newton|یەکەم=Isaac|سەردێڕ=Waste Book|ناونیشان=http://cudl.lib.cam.ac.uk/view/MS-ADD-04004/|بڵاوکەرەوە=Cambridge University Digital Library|ڕێکەوتی سەردان=10 January 2012}}</ref> لە ساڵی [[١٦٦٧]] گەڕایەوە بۆ [[زانکۆی کامبریج]] و وەکو ھاوەڵی [[سیانەی پیرۆز]] کار بەدەست بوو.<ref>http://venn.lib.cam.ac.uk/cgi-bin/search.pl?sur=&suro=c&fir=&firo=c&cit=&cito=c&c=all&tex=RY644J&sye=&eye=&col=all&maxcount=50</ref>
=== ژیانی تایبەتی و مردن ===
نیوتۆن لە ژیانی خۆیدا ژنی نەھێناوە و کەسی لە پاش بەجێنەماوە.<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Personal_relationships</ref> دوا رۆژەکانی ژیانی خۆی لە شاری [[لەندەن]] بەسەر برد و ھەر لەو شارەش لە ڕۆژی [[٢٠ی ئازار]]ی [[١٧٢٧]] ماڵ ئاوایی لە جیھانکرد و لە گۆڕەپانی وێست مانچستەر ئابی تەرمەکەی بە خاک سپێردراوە. hhh
 
== سەلماندنی بیردۆزەکانی ==