ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata)
ئاڵوگۆڕی Battle_on_Kosovo1389.jpg لەگەڵ File:Battle_of_Kosovo,_Adam_Stefanović,_1870.jpg (لەلایەن CommonsDelinker بە ھۆی:File renamed:.)
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٦٦:
[[ئۆرھان غازی|ئۆرخان]] لەسەر ڕێڕەوی باوکی بەردەوام بوو لە فەتح و دەسەڵاتدا، وزۆر بە بەھێزی شانشینەکەی ڕێکخست، کردی بە چەند ولایەتێک و بۆرسەی کردە پایتەخت، سکەی پارەی لێدا، و سوپای ڕێکخست، لە لاوە مەسیحیە ڕۆمەکان سوپایەکی بەھێزیان دروست کرد بە [[سوپای ئینکیشاری]] ناسراوە، و ئۆرخان ڕاھێنانی بەو لاوانە کرد زۆر بە باشی وتایبەتمەندی گەورەی دا پێیان کە ئەمەش ھۆگر کردن بە بە کەسایەتی ئۆرخان و دڵسۆز بوون بۆی، ھەروەک ئۆرخان ئیشی کرد لەسەر فراوانکردنی دەوڵەتەکەی، لەبەر ئەوە ئاسایی بوو کە ناکۆکیەکی بەھێز دروستبوو لە نێوان عوسمانی و بیزەنتیەکان، لە ساڵی ١٣٣٧ز ھێرشی کردە سەر قوستەنتینیەی پایتەختی بیزەنتیەکان، بەڵام نەیتوانی بیگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم غەزوە ترسی خستە دڵی ئیمپراتۆری ڕۆمەوە وھەوڵی ڕێکەوتنی دا لەگەڵ ئۆرخان و کچەکەی خۆی کردە ھاوسەری ئۆرخان، بەڵام ئەمەش نەبووە ڕێگر لە وەستاندنی عوسمانیەکان لەبەرەو پێشچوون، وپێیان جێگیر کرد لە نیمچە دوورگەی گالیبۆلی لە ساڵی ١٣٥٧ز، بەمەش جارێکی تر مەترسی عوسمانی بۆ سەر [[قوستەنتینیە]] دووبارەکرایەوە، لە سەردەمی ئۆرخاندا عوسمانیەکان یەکەم جێگیر بوونیان لە ئەوروپادا بینی، دەوڵەتی عوسمانی لە دیوارەکانی [[ئەنقەرە]] لە ئاسیای بچوکەوە تا تراقیا لە [[بەلقان]] درێژ ئەبووبەوە، وبانگەوازکاران بانگی دانیشتوانیان ئەکرد بۆ [[ئیسلام]]، ئۆرخان لە ساڵی ١٣٦٠ز کۆچی دوایی کرد و لە دوای خۆی موردای یەکەم جێگەی گرتەوە.
==== مورادی یەکەم کوڕی ئۆرخان ====
[[پەڕگە:Battle onof Kosovo1389Kosovo, Adam Stefanović, 1870.jpg|thumb|290px|right|شەرى قوسوە، بە فڵچەى ئادەم ستیڤانۆڤیچ]]
دەستپێکی ئیشەکانی [[موڕادی یەکەم]] گرتنی شاری ئەنقەرە بوو، پیاوێکی ئازا وتێکۆشەر و بەڕێز و لەخوا ترس بوو، یاسای خۆشئەویست و پەیڕەوی ئەکرد، دادپەروەربوو، سەرگەرمی غەزو ودروستکردنی مزگەوت وفێرگا وخوێندنگاکان بوو، بەرەو پێش چوو لە ئاسیای بچوک و ئەروپا لە ھەمان کاتدا، و ڕێکەوت لەگەڵ زۆر لە میرەکانی ئەنادۆڵ لە بەرژەوەندی عوسمانیەکان و ھەندێکیانی ناچار کرد واز لە دەستکەوتەکانیان بھێنن بەمەش زۆر لە دەستکەوتە تورکمانیەکانی خستە سەر دەوڵەتی عوسمانی، لە ئەوروپا ھێرشیان کردە سەر دەستکەوتەکانی بیزەنیەکان و شاری ئەدەرنەیان فەتح کرد لە ساڵی ١٣٦٢زدا، وموراد پایتەختی گواستەوە بۆ [[ئەدەرنە]] تا ببیتە خاڵی جوڵان و جیھاد لە ئەوروپادا، دواتر چەند شارێکی تریان فەتح کرد وەک [[سۆفیا]] و[[سالۆنیک]]، بەم شێوەیە قوستەنتینیە دەورەدرابوو بە عوسمانیەکان لە ھەموو لایەکەوە، لە ساڵی ١٣٨٥ز، ھێزە عوسمانیەکان لەگەڵ ھێزە سربیەکان بە یەکیاندا لە ناوچەی قوسوە کە ئێستا بە ([[کۆسۆڤۆ]]) ناسراوە، داستانێکی گەورە لە نیوانیان ڕوویدا کە بە سەرکەوتنی عوسمانیەکان کۆتایی ھات، بەڵام سوڵتان موراد لە کۆتاییدا کوژرا لە سەر دەستی یەکیک لە سەربازە بریندارە سربیەکان.
==== بایەزیدی یەکەم کوڕی موڕادی یەکەم ====