ئایزک نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Hriton (لێدوان | بەشدارییەکان) يلييبي تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
|||
ھێڵی ٣٢:
'''سێر ئیساک نیوتۆن''' (بە [[ئینگلیزی]]: Sir Isaac Newton) ([[٢٥ی کانوونی یەکەم]]ی [[١٦٤٢]] -[[٢٠ی ئازار]]ی [[١٧٢٧]])<ref>During Newton's lifetime, two calendars were in use in Europe: the Julian or 'Old Style' in Britain and parts of northern Europe (Protestant) and eastern Europe, and the Gregorian or 'New Style', in use in Roman Catholic Europe and elsewhere. At Newton's birth, Gregorian dates were ten days ahead of Julian dates: thus Newton was born on Christmas Day, 25 December 1642 by the Julian calendar, but on 4 January 1643 by the Gregorian. By the time he died, the difference between the calendars had increased to eleven days. Moreover, prior to the adoption of the Gregorian calendar in the UK in 1752, the English new year began (for legal and some other civil purposes) on 25 March ('Lady Day', i.e. the feast of the Annunciation: sometimes called 'Annunciation Style') rather than on 1 January (sometimes called 'Circumcision Style'). Unless otherwise noted, the remainder of the dates in this article follow the Julian Calendar.</ref> [[فیزیکزان]]، [[بیرکار]]، [[ئەستێرەناس]]، [[فەلسەفەی سروشتی|فەیلەسوفی سروشتی]]، [[کیمیاگەر]] و [[زانای ئیلاھیات]]ی [[خەڵکی ئینگلیز]] و لە پیاوانی [[ئەنجومەنی پادشایی]] بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەی کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووی مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت<ref>[http://www.adherents.com/adh_influ.html http://www.adherents.com/adh_influ.html]</ref>.
== ژیانی ==
نیوتۆن لە ووڵترۆپ مانۆری سەر بە ناوچەی [[لینکۆڵن شایەر]] لە دایکبووە کە باوکی کۆچی دوایی کرد ئەم لە سکی دایکیدا بووە بە سێ [[مانگ]]،<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Life</ref> پاش ئەوەی نیوتۆن تەمەنی بوو بە دوو [[ساڵ]] دایکی شویکردووە بە پیاویکی ترو نیوتۆنی لای نەنکی بەجێھێشت، نیوتۆن سەرەتای ژیانی بە کولە مەرگی و بەبێ دایک و باوک بەسەر برد، نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی، لە سالی [[١٦٦١]]دا دواناوەندی تەواو کرد و لە شاری کامبریج لە کۆلێجی ترینیتی وەرگیرا،<ref>Michael White, ''Isaac Newton'' (1999) [http://books.google.com/books?id=l2C3NV38tM0C&pg=PA24&dq=storer+intitle:isaac+intitle:newton&lr=&num=30&as_brr=0&as_pt=ALLTYPES#PPA46,M1 page 46]</ref> ئەو کۆلێجەی کە نیوتۆن دەستی بە خوێندن کرد تیایدا لەسەر ڕێچکەی فەلسەفی [[ئەرەستوو]] دەیان خوێند، بەلام نیوتۆن حەزی بە لێکۆڵینەوەی فەیلەسووفەکانی ئەو سەردەمەی خۆی دەکرد وەکوو [[ڕێنێ دێکارت|دێکارت]] و [[گالیلێو گالیلەی]] و [[کۆپەرنیکۆس]] و [[یۆھانس کێپلەر]]. لە ساڵی [[١٦٦٥]] دا نیوتۆن دەستی بە داڕشتنی [[بیردۆز|بیردۆزێک]] کرد کە لە پاشە ڕۆژدا بە (ژمێرەزانی زۆر بچووک) ناسرا کە بەشێکە لە [[بیرکاری]]، پاش ئەوەی کە نیوتۆن بڕوانامەی زانکۆی بە دەستھێنا لەو ساڵەدا [[نەخۆشی پەتا]] لە [[ئەورووپا]] بڵاوبوەوە کە بە [[پەتا گەورەکەی لەندەن]] ناسراوە، کە بووە ھۆی داخستنی زانکۆکە،<ref>ed. Michael Hoskins (1997). Cambridge Illustrated History of Astronomy, p. 159. [[Cambridge University Press]]</ref> پاش بەجێھێشتنی [[زانکۆ]] نیوتۆن بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ماڵەوە مایەوە و خۆی بە لێکۆڵینەوەی ([[ژمێرەزانی]] و [[ئاوێزە]] و [[یاسای کێشکردنی زەوی|یاسای کێشکردنی زەوییەوە]]) سەرقاڵ کرد و پەرەیدا بە بیردۆزەکانی.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|دوایین=Newton|یەکەم=Isaac|سەردێڕ=Waste Book|ناونیشان=http://cudl.lib.cam.ac.uk/view/MS-ADD-04004/|بڵاوکەرەوە=Cambridge University Digital Library|ڕێکەوتی سەردان=10 January 2012}}</ref> لە ساڵی [[١٦٦٧]] گەڕایەوە بۆ [[زانکۆی کامبریج]] و وەکو ھاوەڵی [[سیانەی پیرۆز]] کار بەدەست بوو.<ref>http://venn.lib.cam.ac.uk/cgi-bin/search.pl?sur=&suro=c&fir=&firo=c&cit=&cito=c&c=all&tex=RY644J&sye=&eye=&col=all&maxcount=50</ref>
=== ژیانی تایبەتی و مردن ===
نیوتۆن لە ژیانی خۆیدا ژنی نەھێناوە و کەسی لە پاش بەجێنەماوە.<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Personal_relationships</ref> دوا رۆژەکانی ژیانی خۆی لە شاری [[لەندەن]] بەسەر برد و ھەر لەو شارەش لە ڕۆژی [[٢٠ی ئازار]]ی [[١٧٢٧]] ماڵ ئاوایی لە جیھانکرد و لە گۆڕەپانی وێست مانچستەر ئابی تەرمەکەی بە خاک سپێردراوە.
== سەلماندنی بیردۆزەکانی ==
نیوتۆن بیست و پێنج ساڵی دوایی تەمەنی خۆی لە دژایەتی کردنی لیبنزدا بەسەر برد کە یەکێک بوو لە نەیارانی ئەو، لیبنز ھەمیشە نیوتۆنی بە فێڵباز لە قەڵەم دەدا ئەویش ھەوڵی ئەوەی دەدا کە لە ڕێگەی سەلماندنی [[بیردۆز|بیردۆزەکانیەوە]] بەر پەرچی لیبنز بداتەوە، لە ساڵی [[١٦٧٠]] بۆ سالی ١٦٧٢ نیوتۆن لێکۆڵینەوەیەکی چڕو پڕی لە سەر [[زانستی بینین]] ئەنجامدا و لە پاشانیش بەشێوەکی زانستیانە بۆچوونەکانی خۆی سەلماند ، جاریکی دیکە نیوتۆن بۆ لێکۆلیینەوە لەسەر ئەو بنەمایانەی کیبلر دایڕشتبوو لەسەر کایەی کێشکردنی [[زەوی]] دەستپێکردەوە پاش ئەوەی راوبۆچونی ھەردوو زانا (ھۆک و فلامیستد)ی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لە لێکۆلینەوەکەی وەرگرت دەر ئەنجامی ئەو لیکۆلیینەوەیەی ئاشکراکرد کە یاساکانی جوڵەی لە خۆگرتبوو. لە ساڵی [[١٧٠٣]] دا نیوتۆن بە ھۆی شارەزاییەوە لە زانستی فیزیادا بو بە سەرۆکی ئەکادیمیای شاھانە، لە ساڵی [[١٧٠٥]] دا لەلایەن شاژنی بەریتانیای ئەو کاتەوە کە ناوی (ئان) بوو وەک ڕێزلێنانێک لە کارەکانی نازناوی سوار چاکی لێنرا.
== زانستەکان ==
پەرتووکەکەی بەناوی "پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی" (بە [[لاتین]]: ''Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica'') کە ساڵی ١٦٨٧ دەرچووە، بە یەکێک لەو پەرتووکانەی کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووی زانستدا ھەبووە دەژمێردرێت و بناغەی بۆ بەشیکی گەورە لە [[میکانیکی کلاسیک]] داناوە. لەم پەرتووکەدا، نیوتۆن وەسفی [[یاسای ڕاکێشانی گەردوونی]] و ھەرسێ [[یاساکانی جووڵەی نیوتۆن|یاساکانی جووڵە]]ی کردووە، کە زاڵێتی پەیدا کرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە [[گەردوونی فیزیکی]]. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی [[یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەیی]] لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەی شتەکان لە سەر [[زەوی]] و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستی گرتووە بەسەر ھەردووکیاندا و بەم جۆرە ھیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی [[ناوەندێتیی خۆر]] نەھێشتەوە و [[ڕاپەڕینی زانستی]]ی پێشخست.
=== زانستی میکانیک ===
لە [[میکانیک]]دا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی [[ڕاوەش]] و [[ڕاوەشی گۆشەیی]] داڕژاند. لە زانستی بینیندا، یەکەم [[تێلیسکۆپ]]ی پێچەوانەکەری داھێنا، ھەروەھا گەشەی بە بیردۆزی [[ڕەنگ|ڕەنگەکان]] دا، پتشبەستوو بەوەی کە [[پەپکەی شیکەرەوە]] دەتوانێت [[تیشکی سپی]] بگۆڕێت بە ڕەنگەکانی پێکھێنەری [[شەبەنگی بینراو]].
=== بیرکاری ===
لە [[بیرکاری]]دا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی [[حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵ]]ی لەگەڵ [[گۆتفرید لەیبنیز]]دا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو شێوازە کە ئەمڕۆکە شێوازی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی [[نەخشە]]ی پێ دەڵێن.
== پایەبەرزی ==
شوێن و پایەی نیوتۆن ھەر بەرز و پلەدار بووە لە نێو زانایاندا، بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ساڵی [[٢٠٠٥]] کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانی "کۆمەڵگە شاھانە"ی بریتانیا، کە پرسی ڕاپرسیییەکە دەیوت (کام زانا گەورەترین کاریگەری لەسەر مێژووی زانست ھەبووە، نیوتۆن یان [[ئەلبەرت ئاینشتاین]] لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەشدا نیوتۆن ئەو پلەیەی بەدەستھێنا، کە خاوەنی زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەی نیوتۆن کەسێکی ئیماندار بووە ھەرچەندە لەگەڵ ھیچ ئاینێکی سەرەکیدا ڕێکنەکەوتووە. بە پێی کتێبی "مایکڵ ھارت" کە لە سالی [[١٩٧٨]] دا بڵاوی کردەوە تیایدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون، نیوتۆنی لە پلەی دووەمدا داناوە.<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/The_100</ref>
== سەرچاوە ==
* [http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton ئیساک نیوتۆن - ویکیپیدیای ئینگلیزی]
== پەراوێزەکان ==
{{reflist}}
{{Commons|Isaac Newton}}
[[پۆل:نووسەران بە زمانی لاتینیی سەدەی ١٧یەم]]
[[پۆل:فیزیکزانانی تاقیکاری]]
[[پۆل:ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی]]
[[پۆل:زانایانی ڕەنگ]]
[[پۆل:گەردوونناسانی ئینگلیز]]
[[پۆل:فیزیکزانانی ئینگلیز]]
[[پۆل:فەیلەسووفانی زانست]]
[[پۆل:مردووانی ١٧٢٧]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٦٤٢]]
|