سەفەوییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 447534 لە لایەن 93.91.194.22 (لێدوان)
ھێڵی ٤٢:
 
== مێژوویان ==
ئیسماعیل سەفەوی لە ساڵی ١٤٩٤ز وە سەرکردایەتی ڕێکخستنی سەفەوییەکانی گرتە دەست وھەستا بە بانگەواز بۆ مەزھەبی شیعە، دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی گەیلاندا، لە ساڵانی نێوان ١٤٩٩ تا ١٥٠١ز، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ھەتا مەموو وڵاتی فارس ([[ئێران]])ی گرتەوە, و ھەستا بە دەرکردنی قەراقوینڵۆ (ھۆزێکی تورکمان بوون) لە ساڵی ١٥٠٨ز١٥٠٧ز و دەستی گرت بەسەر [[عێراق|عێراقدا]], و مەزھەبی شیعەی دوانزە ئیمامەکەی کردە ئاینی فەڕمی دەوڵەت، و لە بەرامبەر [[دەوڵەتی عوسمانی|عوسمانیەکاندا]] تێک شکا لە شەڕی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ز دا، وشەڕ لە نێوانیان و لە نێوان عوسمانیەکان بەردەوام بوو لەلای ڕۆژئاواوە, و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆزبەگیەکان (شیبانیەکان لە بوخاری) لە سنورەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە لە ناکۆکیدا بوون.
 
تەھماسب لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ز حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئاینیەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەمدا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند، پاشان چەند قۆناغێکی پێکدادانی ھاتن وجارێکی تر بارودۆخ جێگیر بووەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا (١٥٨٧ تا ١٦٢٩)ز، و دەستی گرت بەسەر [[ئازەربایجان]] ساڵی ١٦٠٣ز پاشان شیراز و [[ئەرمینیا]] و چەند بەشێکی [[ئەفغانستان]] لە ساڵی ١٦٠٨ز، و لە ساڵانی ١٦٢٤/١٦٢٣ [[کوردستان]] و [[عێراق|عێراقی]] خستە پاڵ دەوڵەتەکەی جارێکی تر، و لە ڕووی ناوخۆییەوە ھەستا بە کۆمەڵێک چاکسازی لە سوپادا، و گەشەی دا بە شاری [[ئەسفەھان]] و کردی بە یەکێک لە گرنگترین شارەکان لەو ماوەیەدا، ھەروەک توانی بازرگانی ڕیکبخات و ئابوری دەوڵەت ببوژێنێتەوە، بەڵام لە دوای ئەم چەند فەرمانڕەوایەک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە بە گشتی کەسایەتیان لاواز بوو.
 
دەوڵەتی سەفەوی دوایین ماوەی سەربەرزی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی عەباسی دووەم (١٦٤٢-١٦٦٦)ز، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد کرد لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپیەکاندا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانەی لە ناوچەکەدا ئیشیان ئەکرد، ھەروەک چەند چاکسازیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا، و ساڵی ١٦٤٨ز چەند بەشێکی تری ئەفغانستانی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی. پاشان ئابوری وڵات چەند گەڕانە دواوەی خێرای بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی شا حسەین (١٦٩٤- ١٧٢٢)ز، کە ھۆکار بوو بۆ شۆڕشی سونە دوای ئەوەی لێخۆشنەبوون لە ھەڵسوکەوتیا دەرکەوت لەگەڵیان و دەمارگیریەکی توندی ھەبوو بۆ مەزھەبی شیعە، لە ساڵی ١٧١٩ز ئەفغانەکان ھاتن کە (گەڵزای) حوکمی ئەکردن لەسەر شانشینشی سەفەوییەکان، ئەوانە دەستیان کرت بەسەر ئەسفەھاندا لە ساڵی ١٧٢٢ز، وشا حسەینیان لابرد ولە سێدارەیان دا لە ساڵی ١٧٢٦ز، ھەتا ساڵی ١٧٣٦ گەڵزای حوکمەتێکی دامەزراند لە ژێر سێبەری سەفەوییەکان ( بەڵام شا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو), ودەسەڵاتی ڕاستەقینە لە وڵاتی فارسدا زەند و ئەقشەریەکان دابەشیان کردبوو ھەتا دواتر گواسترایەوە بۆ قاچاریەکان.
 
== لیستی ناوی شاکان ==
[[پەڕگە:Safavid-star.png|thumb|250px|ئەستیرەی سەفەوی بە سەقفی مزگەوتی شا لە ئەسفەهان، ئێران]]