موقرن کوڕی عەبدولعەزیز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{Infobox royalty |name = موقرن کوڕی عەبدولعەزیز |image =Prince_Muqrin_bin_Abdulaziz_Al_Saud.jpg |imgw = |title= ...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٤، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥

موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود(بەعەرەبی مقرن بن عبد العزيز آل سعود) لە بەرواری (١٩٤٥-0٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایك بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە ، سی و پێنجەمین كوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوكترین كوڕیەتی كە لەژیاندا بێت وەلەدایكەوە برای تری نیە .

موقرن کوڕی عەبدولعەزیز
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی
پەڕگە:Prince Muqrin bin Abdulaziz Al Saud.jpg
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی
فەرمانڕەوایی٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا
بەیعەت٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥
پێشووسەلمان
جێنشینی
شازادەی جێنشین
موحەممەد
ھاوسەرنورە کچی ئەحمەد موقرن
عەبتە کچی حەموود
ناوی تەواو
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی فەیسەڵ کوڕی تورکی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد کوڕی سعوود
خێزانئال سعوود
باوکعەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان
دایکبەرەكە یەمەنی
لەدایکبوون (١٩٤٥-0٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥
 عەرەبستانی سعوودی
ڕیاز
ئایینئیسلام سونە

فێربوونی

  • یەكەم فێربوونی لە پەیمانگای پایتەختی نموونەی وەرگیرا وە تەواوی كرد لە ساڵی ١٩٦٤
  • خوێندنی زانستەكانی فرۆكەوانی تەواوكرد لە شانشینی یەکگرتوو لەساڵی ١٩٦٨

ئیشەكانی و پلەكانی

  • دوای تەواوكردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی كرد بە هێزی ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەبەردەوام بوو لەكاركردن تێیدا تا ساڵی ١٩٨٠
  • لە (١٩٨٠-0٣-١٨) ١٨ی ئازاری ١٩٨٠ دیاری كرا بە ئەمیری ناوچەی حائل بەردەوام بوو تا (١٩٩٩-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ كە ئەوكاتە كرا بە ئەمیری مەدینە
  • لە (٢٠٠٥-١٠-٢٢) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ كرا بە سەرۆكی هەواڵگری گشتی وە بەردەوام بوو تا (٢٠١٢-0٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ كە ئەو كاتە بوویە ڕاوێژكاری پاشا وە نوێنەری تایبەتی پاشا .
  • لە (٢٠١٣-0٢-0١) ١ی شوباتی ٢٠١٣ كرا بە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران .

جێنشینی شازادە جێنشین

ئەمرێكی شاهانەی لە (٢٠١٤-0٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ دەرچوو كە دیاری كرا بە جێنشینی شازادە جێنشین لەلایەن پاشا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز

جێنشینی

لە ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ كرا بە شازادەی جێنشین وە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران .

خێزانەكەی

منداڵەكانی