سستیی گورچیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Hemodialysismachine.jpg|وێنۆک|ئامێری پاک کردنو‏‏‏ە‏‏‏ی خوێن له کاتی توشبوون ب‏‏‏ە‏‏‏ سستی یان له کارک‏‏‏ە‏‏‏وتنی گورچیله‌]]
 
'''سستیی گورچیلە''' یان لە کار کەوتنی [[گورچیلە]] (بە [[ئینگلیزی]]: Renal Failure) حاڵەتێکە کە [[گورچیلە]] ناتوانێت کردەی پاڵاوتن و فرمانە ئاساییەکانی خۆی بە جێ بھێنێت. دوو جۆری سەرەکی ھەیە ئەوانیش: کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی [[گورچیلە]] (ئەکیووت ڕێناڵ ئینجری) کە زۆر جار چاک ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری باش بە کاربھێنرێ و نەخۆشی [[گورچیلە]]یگورچیلەی درێژخایەن (کڕۆنیک ڕێنال دیسیز) کە زۆر جار چاک نابێتەوە. ھەر دوو حاڵەتەکەش چەند ھۆکاریکیان ھەیە.
سستی [[گوڕچیلە]] بە زۆری دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە (glomerular filtration rate)، ئەویش ئەو ڕیژەیەیە کە خوێن ئەپاڵێورێ لە گڵۆڵە لە (توورەکەی بۆمان) ک پێکەوە بە (گۆی ماڵپێچی) دەناسرێن، کە یەکەی پاڵاوتنی خوێنن لە گورچیلە، کە ئەوەش دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوە یان نەمانی بەرھەم ھێنانی [[میز]]، یان بە تێبینی کردنی پاشماوە زیان بەخشەکانی وەکو (کریاتینین، یۆریا) لە خوێندا. بە پێی ھۆکارەکەی ھەندێ جار دەبێتە ھۆی تێبینی کردنی [[خوێن]] لە میزدا ھیماتۆیوریا یان [[پرۆتین]]ی زیاد لە میزدا پرۆتینۆیوریا.
لە سستیی گورچیلەدا لەوانەیە ھەندێ کێشەی وەکوو زیادبوونی شلەی لەش (کە دەبێتە ھۆی پەنەمان)، و زیادبوونی ڕێژەی ترشی و پۆتاسیۆم و فۆسفات، و کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا تووشبونی کەم خوێنی (ئەنێمیا)، درێژە کێشانی نەخۆشیەکانی گورچیلە ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیەکانی [[دڵ]].