'''مێردین''' (بە تورکی: ماردین) ناوی یەکێک لە [[شار]]ەکانی [[باکووری کوردستان]]ە.
دوو بڕگه‌ی یه‌که‌م که‌بریتیه‌له(مارد+ین) که(ین) پاشگرێکی کوردییه‌بۆ نیسبه‌ت به‌کاردێت، وه‌ک: ( شیرین ، به‌فرین، نه‌رمین ، زێڕین ...هتد)، به‌ڵام به‌داخه‌وه؛ نازانم (مارد) چی مانایه‌ک ده‌دات، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که، (مارد) ڕه‌نگه‌له(مه‌رد) یان ( مێرد) ه‌وه‌هاتبێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاشگری( ین) دا ، مانای ته‌واو نادات به‌ده‌سته‌وه. هه‌رچه‌نده(ماردین) به(مێردین)یش له‌بز ئه‌کرێت، ئه‌مه‌ڕاست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ووشه‌که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا (مه‌ردان)یان (مێردان) بووبێت و ، گۆڕابێت به(مه‌ردین) و (ماردین) ، که‌ئه‌مه‌یش ڕێی تێده‌چێت ، چونکه‌ئه‌م په‌یڕه‌وه‌له‌زمانی کوردی‌دا هه‌یه، وه‌ک:(گۆڕان= گۆڕین) ( ڕزان=ڕزین) و ( دڕان = دڕین) ...هتد ، جێی ووتنه‌که‌چه‌ندین شاری دیکه‌ی کوردستانی ژێرده‌ستی تورکیا به‌پاشگری (ین ) کۆتای‌یان دێت ، وه‌ک: ( مه‌رسین) (نسێبین) (ئه‌فرین) .... هتد ، وه‌هه‌مان ناوی ( ئه‌فرین) له‌به‌شی سوریادا دووباره‌بووه‌ته‌وه‌و عه‌ره‌ب کردوویه‌تی به( عفرین).
''' مێردین ''' نێوه‌ندی پارێزگای (مێردین)ه، ده‌که‌وێته سه‌ر هێڵی به‌روه‌ر (تماس) ی نێوان ئه‌نادۆڵ و نێودوڕۆ (مابین النهرین)ه‌وه. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی ''''' ٢٠٠٠ ''''' ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی دەگاتە ''''' ٨٣٥١٧٣ '''''که‌س. که پێکهاتووه له زۆرینه‌ی کورد، وه که‌مینه‌ی سریانی و تورک و عه‌ره‌ب .
دوو بڕگه‌که‌ی دی بریتین له( مار+دین) ، لێره‌دا (مار) دوو وواتای هه‌یه، که‌یه‌که‌میان که‌به‌مانای( افعی) ی عه‌ره‌بی دێت که‌لێره‌دا هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت. دووه‌میان به‌مانای(ماڵ) دێت .
''' یاقوت ئه‌لحه‌مه‌وی ''' ده‌ڵێت : ''' ماردین ''' قه‌ڵایه‌کی به‌ناوبانگه، که ده‌ڕوانێت به سه‌ر شاری نسێبیندا. وه له دامێنه‌یه‌کی دووفاقیدا بازاڕ و قوتابخانه‌و کاروانسه‌رای تێدایه، وه خانووه‌کانی نێو ئه‌و شاره پله‌یین، به شێوه‌یه‌ک که خانووی بڵند، ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر خانووی نه‌ویدا.
هه‌روه‌ها (دین) چه‌ندین واتای هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه‌به‌مانای (شێت) دێت که‌ئه‌میش لێره‌دا هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت،
هه‌روه‌ها له‌گه‌شتنامه‌ی ''' معجم البلدان ''' دا ده‌ڵیت: شارێکه ده‌که‌وێته نێوان سنجارو به‌غداد، نێوی قه‌ڵاکه‌ی (شائاوا) یان (شهباد) ه. وه شایه‌نی گوتنه که قوماشی (مه‌رخه‌ز)ی ماردینی لێره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ( مه‌رخه‌ز جۆره بزنێکه، بزنه مه‌ره‌ز و بزنی کوردیشی پێده‌گوترێت، که گوویی درێژه‌و موویه‌کی سفتی هه‌یه ، قوماشی شاڵی لێ‌دروست ده‌کرێت) .
واتایه‌کی دیکه‌ی( دین)به‌مانای (ئه‌سپ) دێت ، که‌ئه‌م ووشه‌یه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا(ذین) بووه، به‌ڵام پوکیوه‌و له‌کوردی ئه‌مڕۆدا نه‌ماوه، ته‌نها دووپاشماوه‌نه‌بێت ، که‌یه‌که‌میان به( زین) له‌بز ده‌کرێت، که‌ئه‌مڕۆ به‌وه‌ده‌ووترێت که‌له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپ داده‌نرێت، که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا (سه‌رزین)ی پێووتراوه، واتا( سه‌رئه‌سپ) وه‌به‌فارسیش( زینپوش) ی پێده‌ووترێت، وه‌دووه‌میان به(دین) له‌بز ده‌کرێت ، که‌ئه‌ویش به‌ته‌نها نایه‌ت و ، له‌گه‌ڵ ووشه‌ی(مادین) به‌کارده‌برێت، لێره‌دا (ما) به‌مانای (مێ) دێت و (دین ) به‌مانای (ئه‌سپ) دێت ، وه‌ئه‌مڕۆ له‌کوردیدا بووه‌به(مایین) . لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ووشه‌ی( مار) به‌مانای(ماڵ) و (دین) به‌مانای (ئه‌سپ) لێک بده‌ین ، به‌مانای ( ماڵی ئه‌سپ) واته(ئاخوڕ) دێت، که‌ئه‌میش به‌لای منه‌وه‌مانایه‌کی ئه‌وتۆی نییه.
له گه‌شتنامه‌ی ''' ئیبن بطوطه ''' دا هاتووه که: ماردین شارێکه له‌شاره‌کانی کوردستان و ده‌که‌وێته دامێنی چیای ''' قه‌راجه‌داغ ''' ه‌وه.
سێیه‌م وواتای (دین) به‌مانای (زانست) دێت ، که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا (ذیخن) بووه‌و ، پاشان گۆڕاوه‌بۆ( ذیهن)و( ذین) و (دین) ، که‌ووشه‌یه‌کی کۆنی کوردییه‌و، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌مانای (کرۆک) یان( ناوک) یان (ڕه‌گ) ی هه‌ر شتێک یان هه‌ر خانه‌یه‌ک هاتووه،که‌چه‌ندین زاراوه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزیی و..... هتد ، ی لێکه‌وتۆته‌وه بۆ نموونه(جین) به‌ناوکی ئه‌و خانه‌یه‌ده‌ووترێت که‌کۆرپه‌له‌ی لێ‌دروست ده‌بێت له( ذین) ی کوردییه‌وه‌هاتووه،که‌به‌عه‌ره‌بی بووه‌به(جینة) و به‌فارسی( جین) و به‌ئینگلیزی
Gene هه‌ره‌وه‌ها ناو‌کی مێشک ئه‌و به‌شه‌ی که‌زانیاری لیده‌رده‌چێت ؛پێیده‌ووترێت (ذیهن) که‌له‌عه‌ره‌بی و فارسی‌دا بووه‌به( ذهن) له‌کوردی ئه‌مڕۆدا بووه‌به( زان) و ووشه‌ی (زانست) ی لێکه‌وتۆته‌وه،که‌به‌ئینگلیزی بووه‌به
science
، شایانی ووتنه‌که(دین و ده‌بیره) به‌مانای زانست و بیرکردنه‌وه‌دێت که‌به‌هه‌ڵه‌ووتراوه‌به‌مانای( ئه‌لف و بێی) ئاوێستایی دێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ووشه‌ی (مار) به‌مانای(ماڵ) و (دین) به‌مانای (زانست) واتای( ماڵی زانست) یان ( زانستگه) ده‌گه‌یه‌نێت.
{{کورت}}
|