جان دۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێ
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٠٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥

جان دۆست ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لەدایک بووە. لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە.لە ساڵی ٢٠٠٠ــەوە لە ئەڵمانیادا دەژێت. بە شیعر دەستی پێ کرد و یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا و پاشان لە هەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵ بڵاویکردەوە. هەروەها (دیوانی جان)ی لە دوبەی و ئەستەمبووڵ چاپکرد. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاون، وەک (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمين في شرح مم و زين)، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دهۆک بڵاوبووەوە،پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە)ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاهة الجن)ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون. ئەمانە و جگە لە وەرگێڕانی ڕۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ عەرەبی. ئینجاش نووسینی دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی بەناوی (دم عای المئذنة) و (عشيق المترجيم). هەروەها کۆمەڵێک شیعری سەییاب و هەردوو ڕۆمانی (مهاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی. پاشان کتێبی (الحدیقة الناصرية) ی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغه)ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی. تاکو ئێستاش شەش ڕۆمانی نووسیون: (مژاباد) ٢٠٠٤ ، (سێ هەنگاڤ و سێدارەک) ٢٠٠٧ ، (میرنامە) ٢٠٠٩، (مارتینێ بەختەوەر) ٢٠١٢ ، (عشیق النترجیم) ٢٠١٤ ، (دم علی المئذنة) ٢٠١٤.

جان دۆست
Jan Dost

لەدایکبوون١٢ی ئازار ی ١٩٦٢
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر ، نووسەر ، وەرگێڕ


سەرچاوە