کلێمنس فۆن مێتەرنیش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «كلیمنس فۆن مترنیش شا كلیمنس فینزڵ مترنیش ، سیاسەتمەدار و پیاوی دەوڵەتی نەمسا بووە...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

كلیمنس فۆن مترنیش

شا كلیمنس فینزڵ مترنیش ، سیاسەتمەدار و پیاوی دەوڵەتی نەمسا بووە و لەگرنگترین كەسایەتیەكانی سەدەی نۆزدەهەم بووە ، لە 15 مایۆی ساڵی 1773 لەناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایك بووە ، ساڵی 1787 مترنیش لەزانكۆی ستراسبۆرگی فەرەنسی دەستی بەخوێندن كردووە ، بەڵام دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی 1789 ناچار بووە واز لەخوێندن بهێنێت و فەرەنسای بەجێهێشتووە. مترنیش ساڵی 1792 لەڕیزی حكومەتی نەمسا ئیشی كردووە ، دوای ئەوەی دوو ساڵ لە ئینگلتەرا ماوەتەوە ڕۆشتووە بۆ ڤییەنا و ساڵی 1795 هاوسەرگیری لەگەڵ كۆنتیس ئیلیانوور فۆن مترنیش كردووە كە كچی ڕاوێژكارێكی پێشووی ئیمبڕاتوڕیەتی پێشووی نەمسا بووە هەر بۆیە وەكو باڵیۆز لە شوێنێكی باڵا لەنەمسا دامەزراوە ، ساڵی 1803 وەكو باڵیۆز لە بەرلین دامەزراوە و دواتر ناپلیۆن داوای لێكردووە وەكو باڵیۆزی نەمسا بڕوا بۆ پاریس و لە ساڵی 1806 لە پاریس دامەزراوە. ساڵی 1809 دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان نەمسا و فەڕەنسا مترنیش دەستگیركراوە و خراوەتە زیندانەوە وەكو تۆڵەسەندنەوەیەك لە نەمسا كە دوو كارمەندی فەرەنسای دەستبەسەر كردبوو ، كاتێك كە ناپلیۆن ڤێیەنای داگیركرد بەرامبەر بە ئازاد كردنی دوو كارمەندە فەرەنسیەكە ئەویشیان ئازاد كردووە ، لە ساڵی 1809 لەلایەن ئیمبڕاتۆڕەوە كراوە بە وەزیری دەروەی نەمسا و تاكو ساڵی 1848 لەم پۆستە بەردەوام بووە. دوای دۆڕاندنی ناپلیۆن ناوی مترنیش وەكو ئەستێرە درەوشاوەتەوە ، لە ساڵی 1813 نازناوی شا و كۆنتی لێنراوە ، لەماوەی 30 ساڵدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە سیاسەتی ئەوروپادا و مێژوو نووسانیش ماوەی ساڵی 1815 بۆ ساڵی 1848 یان ناو ناوە بە ناوی سەردەمی مترنیش ، بە دانەری بنەماكانی كاری سیاسی دادەنرێت كە زلهێزەكانی ئەوروپا لەدوای كەوتنی ناپلیۆن بۆ ماوەی 40 ساڵ پەیڕەویان كردووە. كلیمنس فۆن مترنیش لە 11 یۆنیۆی ساڵی 1859 لەڤییەنا كۆچی دوایی كردووە.


وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )