ڕانبیر کاپوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|ڕانبیر کاپوور '''ڕانبیر کاپوور''' لەدایکبووی ٢٨ی ئەیلوول...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٣:١٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
ڕانبیر کاپوور لەدایکبووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە مومبای لە هیندستان. ڕانبیر یەکێکە لە ئەکتەرە ناودار و سەرکەوتووەکانی بۆلیوود ، وە یەکێکە لە ئەکتەرە گرانەکان واتە پارەیەکی زۆر بۆ ڕۆڵگێڕان وەردەگرێت. فیلمەکانی ڕانبیر زۆری لەجۆری کۆمێدیا و خۆشەویستیین، ڕانبیر لەخێزانێکی هونەریدایە کە دایک و باوکیشی ئەکتەر بوون کە ڕیشی کاپوور باوکییەتی وە نیتو سینگیش دایکییەتی کە هەردووکیان ئەکتەرن وە ڕانبیر لەفیلمی (بێ شەرم - Besharam) دا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە هاوکات دایک و باوکی وەک ئەکتەر بەشداربوون لە فیلمەکە وەهەروەها لەگەڵ خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هیندی کارینا کاپوور ئامۆزایە . لەساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Yeh Jawaani Hai Deewani) لەگەڵ دیپیکا پادوکۆن بەشداربوون و لە ئێستادا ئەو فیلمە لەڕیزی پڕداهاتترین فیلمەکانی بۆلیوودە.ڕانبر لە فیلمی (بەرفی - Barfi)یدا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا لەڕووی ڕۆڵیبین وەک پیاوێکی کەڕوڵاڵ کە بەهۆی ئەو فیلمەشەوە بەجیهانی دەرەوەی هیند ناسرا. ڕانبیر جگە لە کاری هوونەری و ئەکتەر بەڕێوبەر و خاوەنی یانەی مۆمبای سیتییە بۆ تۆپی پێ کە یانەکە بەشدارە لەخوولی سووپەری هیندستان وە یانەکە لەساڵی ٢٠١٤ وەک تیمەکانی دی لەو ساڵە دامەزراوە و ڕانبیر خاوەنیەتی.
سەرچاوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |