دەیڤد ھیووم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ب چاکسازی
ھێڵی ٥:
 
دیڤید ھیووم فەیلەسوف و ئابووریزان و مێژوو نووسێکی [[سکۆتلاند]]ی بووە و کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە فەلسەفەی ڕۆژاوا و مێژووی ئیسکتلەندا، لە ٢٦ نیسانی ساڵی ١٧١١ لە [[سکۆتلاند]] لەدایک بووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، ساڵی ١٧٢٢ لەتەمەنی ١١ ساڵیدا پەیوەندی بە قوتابخانەی ئەدنبرەوە کردووە و فەلسەفەی سروشتی خوێندووە، بۆ ماوەیەکی کەم کاری بازرگانێتی کردووە و دواتر وازی لێی ھێناوە.
 
دیڤید ھیووم سەرەتا وەکو مێژوو نووس ناوبانگی دەرکردووە و وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ مێژووی ئینگلیز پشتیان بە کتێبە بەناوبانگەکەی مێژووی ئینگلتەرا بەستووە، یەکەم فەیلەسوف بووە لە سەدەی نوێدا فەلسەفەی سروشت بڵاوبکاتەوە و ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە مێشکی مرۆڤ کۆپیکراوێکی بچووکی مێشکی خواوەندبێت و پێی وابووە کە جیھان بەدەستی مرۆڤەوەیە و ھەموو ئاینەکانی بە مەسیحیەتیشەوە ڕەتکردۆتەوە.
 
فەلسەفەکەی ھیووم بڕوای بە بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبووە، بەڵام پێی وابووە کە لە دەرئەنجامی شارەزایی زانستێکی نوێ ھێتە ئاراوە و شارەزاییش تەنھا لەرێگای عەقڵەوە دەبێت، ھەروەھا پێی وابووە شارەزایی ھەموو تاکە کەسێک تەنھا لەڕێگای ھەست و عەقڵەوەیە، بڕواشی وابووە کە جیھانێک ھەیە لەدەرەوەی ھەستی مرۆڤەوە.
لەنێوان ساڵانی ١٧٦٣ بۆ ١٧٦٦ ھیووم وەکو سکرتێری باڵیۆزخانەی ئینگلیز لەپاریس کاری کردووە و بەناوبانگترین فەیلەسوفە فەرەنسیەکانی ناسیوە، لەساڵی ١٧٦٧ بۆتە یارەدەری یەکێک لەوەزارەتەکانی فەرەنسا، ساڵی ١٧٦٩ گەڕاوەتەوە بۆ ئەدنبەرەی شوێنی لەدایک بوونی لە ئیسکتلەندا و تادوا ژیانی لەوێ ماوەتەوە و لە ٢٥ ئابی ساڵی ١٧٧٦ کۆچی دوایی کردووە.