کۆنستانتینی یازدەیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب شائەمراز ، وێنە ، باشترکردن ، ویکیسازی ، پەرەپێدان |
بNo edit summary |
||
ھێڵی ٢:
بالیلۆجی قوستەنتینی یانزەھەم (ماوەی ژیان: ٨ی شووباتی ١٤٠٥ تاکوو ٢٩ی ئایاری ١٤٥٣) ، دوا[[ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی]] بووە، لەساڵی ١٤٠٥ لەشاری قوستەنتینە لەدایک بووە، دووجار ھاوسەرگیری کردووە جارێکیان لەساڵی ١٤٢٨ و ئوی تریشیان لەساڵی ١٤٢٩، بەڵام ھیچ نەوەیەکی نەخستۆتەوە.
دوای ئەوەی ئیمبڕاتۆڕ یۆحەننای ھەشتەم کۆچی دوایی کردووە ناکۆکی گرتنە دەسەڵات کەوتۆتە نێوان قەستەنتینییە و دیمتریۆسی برای، دایکیشیان داوای لە مورادی دووەمی پاشای عوسمانیەکان کردووە ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان و ئەوەیش قوستەنتینییەی ھەڵبژاردووە و کراوە بە ئیمبڕاتۆڕ و ئاھەنگیان بەم بۆنەیەوە گێڕاوە.
عوسمانیەکان ترسیان لێ نیشتووە و بڕیاریانداوە سنوورێک بۆ بەربڵاوبونەوەی ئیماراتی مۆرە دابنێن و لەساڵی ١٤٤٦ بە ٥٠ ھەزار سەربازەوە ھێرشیان کردۆتە سەر مۆرە و بەتۆپەکانیان ھەموو دیوار و بەرپەستەکان و قەڵاکانیان ڕوخاندووە و قوستەنتین و تۆماسی برای زۆر بەزەحمەت توانیویان خۆیان ڕزگار بکەن و دواتر توانیان ئیماراتی مۆرەش ڕزگاربکەن.
لەساڵی ١٤٥١ دوای ئەوەی مورادی دووەمی پاشای عوسمانیەکانی کۆچی دوایی کردووە محمدی دووەمی کوڕی بووە بەپاشا و پەیوەندیەکانی نێوان عوسمانیەکان و بیزەنتینیەکانیش تێک چووە، ھەر بۆیە محمدی دووەمی پاشای عوسمانیەکانی بڕیاریداوە ھێزێکی زۆر کۆبکاتەوە بۆ داگیرکردنی قوستەنتینییە و لەساڵی ١٤٥٣ و لەدوای چەند شەڕوکوشتارێک ھێزەکانی عوسمانیەکانی گەمارۆی قوستەنتینییان داوە.
|