ئال جرۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «ئال جرؤ ئةلؤن لوبيز ئال جرؤ طؤرانيبيَذيَكى جازى ئةمريكية و بؤ 7 جار خةلاَتى جرامى...»ەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ١:
ئال
ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ گۆرانیبێژێكی جازی ئەمریكیە و بۆ 7 جار خەڵاتی جرامی جیهانی وەرگرتووە و یەكەم گۆرانیبێژە لەمێژوودا لە سێ بواری جیاوازی هونەری گۆرانیبێژیدا لە جاز و بۆب و ریزم ئاند بلووزدا خەڵات وەربگرێت ، لە ساڵی 1940 لەدایك بووە ، ساڵی 1962 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی دەرونی بەدەستهێناوە ، بڕوانامەی ماجستێریشی لە زانكۆی ئایۆا وەرگرتووە.
لەساڵی 1967 ئال جرۆ و خۆلیۆ ماتینیزی قانون ژەن سەركەوتنیان بەدەستهێناوە هەر بۆیە لە ساڵی 1968 بڕیاریدا ژیانی خۆی تەرخان بكات بۆ گۆرانی ووتن ، نەك بەتەنها گۆرانی وتن بەڵكو هەر لەسەرەتاوە قەسیدەشی بۆ گۆرانیەكانی داناوە ، لەساڵی 1975 ئەلبومێكی گۆرانی ووتنی بڵاوكردۆتەوە و ناوبانگی دەركردووە و خەڵاتی جرامی ئەڵمانی وەرگرتووە.
ئال جرۆ بەوە ناسراوە كە خاوەنی دەنگێكی پرَ و بەهێزە و بەجۆرێكی زۆر سەیر گۆرانی دەڵێت و هەندێك ەهێنێت كە هیچ واتایەكی نیە بەڵام لەسەر ڕمتی مۆسیقایە و پێكەناویی و سەرنج ڕاكێشن ، هەروەها توانی ئەوەی هەیە لاسایی ئالەتی قانون بكاتەوە ، لەزۆربەی چالاكیە خێرخوازی و ئاهەنگە مرۆڤایەتیە جیهانیەكاندا بەگۆرانی ووتن بەشداری كردووە.
لە ساڵی 2010 عاشقان و خۆشەویستانی بەوە نیگەران بوون كە ئال جرۆ كێشەی تەندروستی لەهەناسەدان و لێدانی دڵیا هەیە و لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا چارەسەری بۆ دەكەن ، بەڵام ئەم نیگەرانیە بەردەوام نەبووە چونكە بەسەلامەتی لە نەخۆشخانە دەرچووە و دەستی كردۆتەوە بە گەشتەكانی بەهەموو جیاندا و گۆرانی ووتووە.
ئال جرۆ زیاتر لە 15 ئەلبومی بڵاوكردۆتەوە و گۆرانی دەربارەی خۆشەویستی و خەون و سۆز و ئەمڕۆ و بەیانی و ئاسمان و زەویی و جوانی سوروشت و تیشكی مانگ و جوانی گوڵ ووتووە و ژمارەیەكی زۆر قەسیدەی بۆ گۆرانیەكان داڕشتووە هەندێكی خۆی كردونی بەگۆرانی و زۆربەی زۆریشی لەلایەن گۆرانی بێژە ناودارەكانی جاز و بۆب وتراونەتەوە و 7 جار خەڵاتی جرامی جیهانی وەرگرتووە و 17 جاری دیكەش خەڵاتكراوە بەرامبەر بەتواناكانی لە گۆرانی ووتن و ئەلبوم بڵاوكردنەوە.
وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )
|