تی. ئێس. ئێلیۆت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:T.S. Eliot, 1923.JPG|وێنۆک|چەپ|تۆماس ئیلیۆت، ١٩٢٣]]
ناوی تەواوی '''تۆماس ستێرنس ئیلۆت''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Thomas Stearns Eliot'') [[ھۆنەر]] و [[شانۆکار]] و [[ڕەخنەگری ئەدەبی]] و خاوەن خەڵاتی نۆبڵە لە ئەدەبدا بۆ ساڵی [[١٩٤٨]]. یەکێک بووە لە ھەرە بەناو بانگەکانی بواری ئەدەبی لە [[سەدەی ٢٠ەم]]دا، لە ٢٦ی ئەیلوولی ساڵی [[١٨٨٨]] لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] لە دایک بووە و لە ساڵی [[١٩١٤]] لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا کۆچی کردووە بۆ [[شانشینی یەکگرتوو]] (بەریتانیابریتانیا) دواتریش لە ٤ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ گیانی سپاردووە،.
 
ئێلیۆت ھەر ززو درکی بەوە کردووە کەبەرھەمە شیعریەکانی زۆر کەمن ھەر بۆیە بۆ یەکێک لەمامۆستاکانی نوسیوێتی و دەڵێت ((ناوبانگم لە ەلندەن پەیوەستە بە نووسینی دوو بۆ سێ قەسیدە لەساڵێکدا، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە دەبێت ئەم قەسیدانە بێکەم و کوڕی بن و زۆر نایابن بەجۆرێک ھەر یەکیەکیان ببێت بەڕوداوێکی تایبەتی)).
 
لە ساڵی ١٩٢٢ ئێلیۆت قەسیدەیەکی زۆر نمونەیی بڵاوکردەوە و بە گرنگترین و قورسترین قەسیدە دەژمێردرێت لەمێژووی ئەدبی ئینگلیز و جیھاندا و دێڕەکانی بە زمانی فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیسپانی و ھیندی نووسیوەتەوە و لەدوای نووسینی قەسیدەش دەستی کردۆتە نووسینەوەی شانۆگەری شیعری و لە ڕووە نووسیوێتی وە دەڵێت:
((پێم وایە ھەموو شاعیرێک دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە بەشێوەیەک لەشێوەکان ڕاستەوخۆ بۆ کۆمەڵگا بدوێت... ببێتە مایەی خۆشحاڵی کۆمەڵگا و بەبیروبۆچونێکی تایبەتەوە بەرھەمەکانی پێشکەش بە کۆمەڵگا بکات و دەبێت تام و چێژی شیعر نەک تەنھا بە کۆمەڵێک بەڵکو بەزۆرترین کەس بگەیەنێت،، شانۆش باشترین شوێنە بۆ ئەم بابەتە)).
 
ئێلیۆت لەبواری ڕەخنەگرتنی ئەدەبیشدا بەشداریەکی بەرچاوی کردووە و بەیەکێک لە مەزنترین ڕەخنەگرانی سەدەی بیستەم دادەنرێت و لەساڵی ١٩٣٩ کتێبێکی بەبەرھەم ھێناوە کە لەدوای مردنی بۆتە بنەمای شانۆگەریەکی مۆسیقی سەرکەوتوو.
 
تۆماس ئێلیۆتی شاعیر و شانۆنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی ئەمریکی لە ٤ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە.
 
[[پۆل:نووسەرانی بریتانیی سەدەی ٢١ەم]]
[[پۆل:شانۆنامەنووسانی ئەمریکی]]