ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەکەی واڵا کردەوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 5.8.240.201 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Calak
ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|شاری هەڵەبجە|هەڵەبجە (ڕوونکردنەوە)}}
{{خاوێنکردن}}
{{زانیاریدانی نیشتنگە
| ناوی فەرمی = Halabja
| ناوی خۆماڵی = ھەڵەبجە
| ناوەکانی دیکە = شەھیدی [[کوردستان]]
| جۆری نیشتنگە = [[شار]]
| وێنە = Halabja.jpg
| قەبارەی وێنە = 300px
| شرۆڤەی وێنە =
| وێنەی نەخشە =
| دەرزی نەخشە = Kurdistan Region
|latd=35 |latm=11 |lats=11 |latNS=N
|longd=45 |longm=58 |longs=26 |longEW=E
| جۆری دابەشکراو = هەرێمی فیدراڵ
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا|کوردستان}}
| جۆری دابەشکراو1 = وڵات
| ناوی دابەشکراو1 = {{ئاڵا|عێراق}}
| جۆری دابەشکراو2 =
| ناوی دابەشکراو2 =
| سەردێڕی دامەزران =
| ڕێکەوتی دامەزران =
| دامەزرێنەر =
| ھۆکاری ناونران =
| نازناو = هەڵەبجەی شەهید <br /> شاری شەهیدان
| جۆری دەسەڵات = ئەنجومەن-بەڕێوەبەرایەتی
| حیزبی سەرۆک =
| سەرناوی سەرۆک = [[پارێزگاری هەڵەبجە]]
| ناوی پارێزگار = ''هێشتا''
| سەرجەمی ڕووبەر کم٢ =
| بەرزایی م =
| ژمارەی دانیشتووان =
| دانیشتووان لە =
| جۆری کۆدی ناوچە =
| کۆدی ناوچە =
| ماڵپەڕ =
}}
 
'''هەڵەبجە''' ناوەندی [[پارێزگای هەڵەبجە]]یە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی [[کوردستانی باشوور]] دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان ھێڵی درێژی ٤٦ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی ٣٥-٣٦ پلەی باکوور و ٨٣ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری [[سلێمانی]]ەوە. ڕووبەرەکەی ١٥٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی کە لەسەر [[پارێزگای سلێمانی]] بوو %٣٩,٩ ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەهێنا. تێکڕای باران بارین لەساڵدا ٥٥٠ [[ملیمەتر]]ە، واتە بە ناوچەی مسۆگەری [[باران]] ناودەبرێ. لە باکووری ڕۆژھەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی [[ھەورامان]] و [[شنروێ]] و [[باڵامبۆ]] دەورەدراوە. بەدرێژایی ٧٥ کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ [[ئێران]]دا. [[دەشتی شارەزوور]] کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێکھێناوە. [[دەشتی شارەزوور]] بە ڕۆژئاوای شاری ھەڵەبجە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژھەڵاتی ناحیەی [[سورداش]] کۆتایی دێت، درێژییەکەی نزیکەی ١٠٠کم دەبێت. ئەم دەشتە بژێوی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێکھێناوە. ڕێژەی بەرھەمی [[دۆنم]]ێک لە دانەوێلە و بەروبومی ھاوینە و سەوزە و میوە ھات.
 
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و جوگرافی ھەیە لەگەڵ شارەکانی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]، وەکو شارەکانی [[نەوسوود]]، [[پاوە]]، [[باینگان]]، [[مەریوان]]. شوێنەوارە بەناوبەنگەکانی ناوشاری ھەڵەبجە و دەوروبەری: باخی میر، قەیسەری حامید بەگ، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی جامعە، مەرقەدی پیر محەمەد، کارێزی حاجی ناجی، ئاشتی مەحمودی یاروەیسی، فرە خەزێنە، تووە وشک، کانی شێخ، گوڵان، کانی حەمەو غان، کانی سۆفی خدر، کۆڵە بۆز، مۆردانە، کانی نواڵە، کانی زارا.
 
== مێژووی دروست بوونی ھەڵەبجە ==
 
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروستکراوە. [[عەشیرەتی جاف]] دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف) ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
 
عەشیرەتی جاف لە ناوچەی [[جوانڕۆ]] سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە، پاشان میرێکی ئەردەڵان تەماع دەکاتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ , ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن. لە ھەموو ڕویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن. ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە، کوردی و بێگانە، لەم ناوچەیەدا ھەبوون، وەک (ئاشوریەکان، بیشداییەکان، میدییەکان، ھەخامەییەکان، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام (٢١ ی ک. ٦٤٣ ز)، روادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ (١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی (حکومەتی ھەرێمی کوردستان).
 
لە ساڵەکانی کۆچی [[جولەکە]] بۆ [[عێراق]] و [[ئێران]] و [[کوردستان]]، ناوچەی [[شارەزوور]] و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنورەدا، بەمەش زیاتر ئەبێت بە مەرکەزێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنورەدا.
 
ھەڵەبجە بازارێکی بازرگانی گەرمی ھەبوو شارۆچکەیەکی [[کورد]] نشینی قەرەباڵغ بوو، ژمارەی دانیشتوانی ٦٠ ھەزار کەس زیاتر بوو.
 
ناوچەکانی ھاوسنووری ھەریەک لەوڵاتانی [[ئێران]] و [[تورکیا]] ھاوشێوەی ناوچەی ھەڵەبجەن، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کام لەو ناوچانە ھاوشێوەی ھەڵەبجە نین‌و لە بواری ئەدەب‌و ھونەردا وەک ئەو خزمەتیان بە نەتەوەی کورد نەکردووە.
 
ڕیش سپیان‌و پیاوە دێرینەکانی شار ھەندێکیان دەڵێن، یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) دروستیان کردووەو پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش) و ھەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن، کە ئەمانە بوون، (حەمە پیرۆت) موختاری تورک بووە، (ئەحمەدی پیرۆت) و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی ھەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین) و (عەبدوڵڵا) ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود، سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێ‌ی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی دروستکردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (١٣) سیانزە ماڵە ناسراون.
 
ھەڵەبجە جاران دوو قەیسەری گەورەی ھەبوو (قەیسەری پاشا‌و قەیسەری حامید بەگ) کە لە ساڵی ١٩٣٤ دروستکراوە، بینا‌و سەرا‌و پۆلیسخانەی ھەڵەبجە ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە، یەکەم قوتابخانە ساڵی ١٩٢٥ و ساڵی ١٩٢٩ بوو بەخاوەنی نەخۆشخانە، ساڵی ١٩٤٠ ئامێری کارەبای ھەڵەبجە کەوتە گەڕ. لەساڵی ١٩٢٩ پرۆژەی ڕەسمی ئاوی ھەڵەبجە تەواو بوو، لەساڵی ١٩٢٤ تەلەگراف خانە دامەزاوە، لەناو شاری ھەڵەبجە تەنھا یەک ئۆتۆمبێل ھەبووە پێیان وتووە (لۆریەکەی عەزە) ئەم لۆرییە بە دوو ڕۆژ ئەمسەر‌و ئەوسەری ئەکرد لە ھەڵەبجەوە بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٥٠.
 
رۆژی ١٣ [[ئازار]]ی ٢٠١٤ لەلایەن ‌‌‌[[حکومەتی هەرێمی کوردستان]] بە فەرمیی کرایە [[پارێزگای هەڵەبجە|چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان]].
 
== ناوناسی ==
 
لەسەر ناوی ھەڵەبجە بیروڕای جیا جیا ھەن:
* ئەڵێن کابرایەک لەو شوێنەدا لەکۆنەوە بێچوە (ھەڵۆ)یەکی گرتووە بەو شێوەیە ناوی لێنراوە (ھەڵۆ بەچە) پاشان بووە بە ھەڵەبجە.
* ھەندێکی تر دەڵێن، ئەو شوێنە زۆر دڵگیر بووە بەھۆی باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییەوە پێیان وتووە (عەجەب جا) لە زمانی فارسیەوە وەرگیراوە، پاشان گۆڕاوە بە (ھەڵەبجە)، واتە جێیەکی سەڕسوھێنەر.
* ھەندێکی تر ئەڵێن، کابرایەک پێش ھەموو کەس ھاتووە‌و ئاوەدانی کردۆتەوە‌و ناوی (ھەڵۆ بەگ) بووە وردە وردە ئەو ناوە بەھۆی گەشەکردن لەزمانی کوردیدا بوو بە (ھەڵۆجا) یان (ھەڵەبجە).
* ئەڵێن ئەو ناوچەیە باغ‌و بێستانی ھەبووە‌و درەختی (ھەڵوژەی) زۆر بووە، بەھۆی گۆڕانکاری لەزمانی کوردیدا بووە بە (ھەڵەبجە).
 
ڕیوایەتێکی تر ئەڵێت، لە ساڵەکانی ١٦٠٠ تا ١٦١٥ ھەڵۆخانی ئەردەڵان ھەڵەبجەی ئاوەدان کردۆتەوە ھەربەناوی خۆیەوە ناوی ناوە (ھەڵۆچە) پاشان بووە بە (ھەڵەبجە).
 
* ھەندێکی تر دەڵێن، کاتێک خەڵکی ناوچەی کرماشان لەڕێگەی بازرگانیەوە ڕۆیشتوون بەرەو (حەڵەب) ی سوریا بینیویانە کەوا ئاو ھەوای ئەو ناوچەیە لەھی ناوچەی ھەڵەبجە ئەچێت، ئەوان ناویان لێناوە (حەلەبجە)، واتە (حەڵەبی پچوک).
 
بەڵام ھەندێکی تر پێیان وایە کە (ئەڵەبجە) لە (ئەڵەب ئەرسەلان) ەوە ھاتووە، کە میرێکی دەوڵەتی سەلجوقیەکان بووە، لەکاتی سەردانیدا بۆ کوردستان، بە ھەڵەبجەدا گوزەری کردوە‌و ناوی لێناوە (ئەڵەب جا)، واتە شوێنی (ئەڵەب ئەرسەلان)، مامۆستا جەمال بابان ئەم ڕایەی پەسەند کردووە.
 
== هۆنەر و نووسەر و ئەدیبە بەناوبانگەکانی سنوری ھەڵەبجە ==
*
* [[ئیبن سەلاح شارەزووری]]
* [[مەلا ئەلیاس شارەزووری]]
* [[مەولانا خالیدی نەقشبەندی]]
* [[شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی یەکەم]]
* [[شێخ عەبدوڵڵای خەرپانی]]
* [[مەولەوی]]
* [[نالی]]
* [[عەبدوڵڵا گۆران]]
* [[شێخ نەجمەدین نەقشبەندی]]
* [[شێخ حسامەدین نەقشبەندی]]
* [[شێخ عەلادین نەقشبەندی]]
* [[ئەحمەد موختار جاف]]
* [[تاھیر بەگی جاف]]
* [[قانع]] کە زۆربەی ژیانی لەم سنوورەدا بەسەر بردووە
* [[مەلا عەبدولکەریم مودەریس]]
* [[شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم]]
* [[مەلا حەسەن قازی]]
* [[شێخ حەمە ئەمین کاردۆخی]]
* [[حلمی عەلی شەریف]]
* [[محەمەدی مەلا کەریم]]
* [[ساڵح ھەژار]]
* [[ساڵح شارەزووری]]
* [[مەلا مستەفای زەڵمی]]
* [[شێخ ئەمین نەقشبەندی]]
* [[حەمە ئەمین ھەورامی]]
* [[عوسمان ھەورامی]]
* [[مەحمود یاروەیسی]]
* [[عادیلە خانم]]
* [[وەلی دێوانە]]
* [[بابا ڕەسوڵی عەبابەیلێ]]
* [[شێخ مستەفای موفتی]]
* [[نامیق]]
* [[تایەر بەگی جاف]]
* [[ساڵح ھەژار]]
* [[ع. ع. شەونم]]
* [[ئەژی گۆران]]
* [[جەفایی‌]]
* [[کاردۆخی‌]]
* [[عەزیزی فتاح‌]]
* [[مامۆستا ھیوا]]
* [[حیلمی]]
* [[شارەزووری]]
 
== جوگرافیای گشتی ==
 
ھەڵەبجە بە دووری ٧٥ کم کەوتووەتە خواروی رِۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە و تا کاتی کیمیابارانەکە ژمارەی دانیشتوانی پتر لە ٧٠٠٠٠ کەس ئەبوو ٧٢٦ م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و رِووبەری خاکەکەی ١٥٣٢کم ئاو و ھەوای مام ناوەندی یە، تەنیا چلەی زستانی ساردە و چلەی ھاوینی گەرمە ئتر رِۆژەکانی تری ساڵ کەش و ھەوای خۆش و لە باری ھەیە و ناوچەیەکی بارانای یە لە ساڵدا (٧٥٠)ملم بارانی لیَ ئەبارێت. لە چلەی زستاندا چەند جارێک بەفری لیَ ئەبارێت بەڵام ئەوەندە نامێنێتەوە کە خەڵک ھەراسان بکات.
 
بەپێی ھەندێک شوێنەواری کۆن وا دەرئەکەوێت کە ھەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە، بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی ١٦٥٠ دا ئاوەدان کراوەتەوە و ووردە وودە گەشەی کردووە و بووە بە شار. بەھۆی ئەو ئاو و ھەوا خۆش و لە بارەیەوە جگە لە خەڵکەکەی خۆی خەڵکی تریش لە ناوچە و مەڵبەندەکانی ترەوە بۆی ھاتوون و تێیدا گیرساونەتەوە، بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوو کە لە کۆنەوە دانیشتوی (قەرەاغی، پێنجوێنی، مەریوانی، بانەیی، سلێمانەیی، سنەیی، جوانرِۆیی، پاوەیی، کامیارانی، بەرزنجی) بوون.
 
یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی ھەڵەبجە دوای وێرانکردنی لە دەوروبەری ساڵی ١٦٥٠دا لە لایەن بنەماڵەی حەمە چاوەش شیوەکەڵیەوە بووە کە خۆی و کورِ و کورِەزاکانی لە ناوچەی خۆیان گرفتیان بۆ پێش ھاتووە سەری خۆیان ھەڵگرتووە و لە ھەڵەبجە گیرساونەتەوە. (حەمە چاوەش) سیَ کورِی ھەبووە بە ناوی (پیرۆت، سڵێمان، عەبدوڵا). سڵێمان چوار کورِی ھەبووە بە ناوی (ئەمین، محەمەد، قادر، فەرەج). عەبدوڵا شەش کورِی ھەبووە بە ناوی (حەمە ساڵەح، عەبدوالرەحمان، ئەحمەد، مەحموود، سەعید، ئەمین). پیرۆتیش ھەر بە لاوی مردوە ئیتر ئەم سیانزە ماڵە لە دەوروبەری مزگەوتی (تەکیە) دا نیشتەجیَ بوون و بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لە سەرچاوەی (کانی نەواڵە) وەرگرتووە کە ئەو دەمە سەراوێکی گەورە بووە و ئێستا ئەکەوێتە ناو (باخی گشتی) شارەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە جێگەی مزگەوتدا کانیەک ھەبووە حەمەی باول کە خۆی لە نەوەی (حەمە چاوش) ە بە دەماو دەم بیستویەتی و ئەڵیَ "ئەم سیانزە ماڵە دەستێکی باڵایان ھەبووە لە بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵ و باخ و بێستاندا، گنم و جۆ و چەڵتوکیان چاندووە و دارەی ھەڵوژە و قیسی و قۆخ و سێو و تویان رِواندوە، بم کارە شوێنەکەیان تەواو بوژاندوەتەوە.
 
دوای ئەم سیانزە نزیک بە بیست ماڵ جوولەکەی تیَ ھاتووە کە بە تەنیشتی ئەوانەوە ماڵیان دروست کردووە پاشان لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژمارەیەک ماڵە بەگزادەی جافی تیَ ھاتووە و لە شوێنی خۆیاندا کەئێستەش پیَی ئەوترێت گەرِەکی پاشا رِەشماڵیان ھەڵداوە و چەند ماڵێکیشیان دروست کردووە " دوای ئەمانە لە سەردەمی ژیانی مەلا عەبدوڵای خەرپانیدا گەرِەکی (پیر محمد) یش کە ناوەندەکەی (مزگەوتی جامیعە) بووە، ئاوەدان ئەکرێتەوە.
 
ئیتر ووردە ووردە خەڵکی دەوروبەر رِووی تیَ ئەکەن و گەورە ئەبێت میستەر رِیچ لە گەشت نامەکەیدا کە ساڵی (١٩٢٠) نوسیویەتی وای دیاری ئەکات کە ئەو دەمە ھەڵەبجە شار بووە (برِوانە لاپەرِە ١٢٤) کەچی سەیر ئەوەیە ھەر نزیک بەم مێژووەی رِیچ مێژوویەکی ترمان ھەیە کە مێژووی کۆچی یە نەک زاینی وای دیاری ئەکات کە ھەڵەبجە ئەو دەمە دیَ بووە. لە سەر نوسراوی (حاشیە السید شریف الجرجانی علی کتاب المگول فی البلاغە) دا نوسراوە: کتبە السید رسول ابن السید محمد سنە ١٢٤٠ بقریە حلبجە واتە: سید رسوڵی کورِی سید محمد لە ساڵی١٢٤٠ە ئەمەی نوسی لە گوندی ھەڵەبجە، من پێم وایە مێژووەکەی رِیچ راستە، چونکە رِیچ گەشتەوەرێکی شاران دیدە بووە بەڵام کۆلکە مەلاکەی لای خۆمان ھەر بە یادی پێشتر کە ھەڵەبجە دیَ بووە کە بووە بە شاریش ھەر بە دیَی داوەتە قەڵەم. شایانی باسە لە ساڵی ١٨٨٩دا لە (کوەیت) دا پێکەوە دەکرێنە قەزا.
 
== دانیشتووان ==
 
ژیانی خەڵکی ناوشاری ھەڵەبجە: دانیشتوانی ھەڵەبجە زیاتر بە کاروباری دوکانداری، بازرگانی، کشتوکاڵی، کارمەندی حکومەت، ئاژەڵداری، ئیشوکاری سەرپێی و ھاتوچۆی مەرز‌و سنورەکانی ئێران، ڕاوە ماسی بەسەر ئەبەن. ھەردوو ئایینی ئیسلام، کاکەیی ئاینی سەرجەم دانیشتوانەکەی پێکھێناوە. بەپێی ئامارێک کەلە ژمارە ٢٧ ڕۆژنامەی پێشکەوتن بڵاو کراوەتەوە، سەرجەمی خەڵکی ھەڵەبجە ٦٥٠٩ کەس بووە بەم جۆرە بە سەر ڕەگەزە جیاوازەکانی شارەکەدا دابەشبووە، ٢٢٤٩/پیاو، ٢١٠٣ /ژن، ١٠٥١/کچ، ١١٠٦/کوڕ سەرجەمی خەڵکی شارەکەی پێکھێناوە.
 
بەپێی سەرژمێری فەرمانگەی ئامار لە ساڵی ١٩٧٧ کەچوار گەڕەکی سەرەکی (بامۆک، پاشا، سەرای، پیر محەمەد) سەرجەمی ژمارەی دانیشتوانەکەی (٢٢٤١١) کەس بوو، ژمارەی ئەو خێزانانەی کە خەڵکی ئەو چوار گەڕەکەیان پێکھێناوە، (٣٨٥٠) خێزان بووە، واتە دانیشتوانی شارەکە ٣٧% ی سەرجەم دانیشتوانی سنوری ئیداری پارێزگاکەی پێکھێناوە. ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەھلی‌و دەوڵەتیەکان (٣٦٢٨) و لەڕووی خزمەتگوزاریە گشتیەکانەوە (١٧) خوێندنگاو (٢) نەخۆشخانەو بنکەی تەندروستی تیابووە، بەڵام لە ئاماری ساڵی ١٩٨٧ سەرجەم دانیشتوانی سنووری ئیداری پارێزگاکە (١١٥٢٩٩) کەس بووە، کەئەمەش ١٢، ١١% ی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێکھێناوە، واتە لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٧ تا ١٩٨٨ ڕێژەی زۆربوون‌و گەشەکردنی دانیشتوان ٣، ٣% بووە. بەپێ‌ی ھەمان ئامار لەو ساڵەدا ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەھلی‌و دەوڵەتیەکانی ناو شار(٦٠٠٨) یەکە بووە، لەو ژمارەیە (٥٥٠٦) خانووە، لەڕووی خزمەتگوزاری گشتیشەوە (٦١) خوێندنگاو (٢) نەخۆشخانەو (١) بنکەی تەندروستی تیابووە.
 
== سەرچاوە ئاوییەکانی شاری ھەڵەبجە ==
 
== سەرچاوەکان ==
* ھەڵەبجە، گۆڤارێکی ڕوناکبیری وەرزییە خاوەنی ئیمتیازو، ب. ڕ، سەرنوسەر کەمال ھەورامی.
* لاپەڕەیەک لە مێژووی ھەڵەبجە ١٧٠٠-١٩٥٨ نوسینی بەکر حەمە صدیق عارف ١٩٩٧.
* کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە ١٩٨٨ کورتە باسێکی جوگرافی- ئابوری- کۆمەڵایەتی- سیاسی، شەوکەتی حاجی مشیر.
* ئەنفال‌و ئافرەتی کورد، عەدالەت عومەر صاڵح ٢٠٠٢.
* مێژووی کوردو کوردستان، محمد مەردۆخی کوردستانی
* [http://geonas.at.ua جوگرافیناس]
* [http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1303201426 تۆڕی میدیایی ڕووداو]
 
{{شارەکانی هەرێمی کوردستان}}
[[پۆل:شارەکانی عێراق]]
[[پۆل:شارەکانی باشووری کوردستان]]
[[پۆل:ناوەندی بەشەکانی عێراق]]
[[پۆل:پارێزگاکانی کوردستان|هەڵەبجە]]
[[پۆل:پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان|هەڵەبجە]]
[[پۆل:شارەکانی کوردستان]]