تەورێز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Mohammadsediqi (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Dexbot
ھێڵی ١:
[[File:Tabriz Mosaic Logo.jpg|thumb|250px]]
 
ژماره ی دانیشتووانی 18000000 خلکه
'''تەورێز''' یان '''تەبرێز''' (بە [[زمانی فارسی|فارسی]]: ''تبریز'') دووەم شاری گەورەی [[ئازەری]] زمان، چوارەم شاری گەورەی [[ئێران]] و ناوەندی [[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات]]ی ئێرانە. تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. ریشەی ناوی (تەورێز) دەبێت کوردی بێت، لە کۆندا تەورێز وتەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لە ژێر کاریگەری فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز). کاتی خۆی کوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر . ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون ئاسەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری‌ دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە درووستکراوی‌ سالی 1419ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە <ref>[http://www2.irib.ir/worldservice/arabicradio/pages/eslamiyat/content.asp?id=3193] أهم مساجد دمشق</ref>. ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە . لە کەسایەتیە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزیە : عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو<ref>[http://books.google.iq/books?id=-zQ5tXZwy2IC&pg=PT271&lpg=PT271&dq=%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%B2%D9%89&source=bl&ots=TjCpYA7TVE&sig=nB--J7v73jxN1Vu2k6R5zJggw5A&hl=ar&sa=X&ei=J7-nT_mNCoK1tAaX2YGSBQ&ved=0CFIQ6AEwADgU#v=onepage&q=%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%B2%D9%89&f=false ] تاريخ الإسلام - ج 53 : ذيل تاريخ الإسلام : 701 - 750 </ref>. ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر رکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو<ref>[http://www.almasalik.com/locationPassage.do?locationId=31654&languageId=ar&passageId=7568] ابن بطوطه‌ : تحفة النظار في غرائب الأمصار وعجائب الأسفار </ref>. ھەروەھا ناوی (الشیخ الصوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە. و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی<ref>[http://islamport.com/w/trj/Web/288/460.htm] الموسوعة الشاملة - الضوء اللامع للسخاوى </ref>.
شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق ، شارێکی بچووک بوو لە ژێر دەسەڵاتی کوردانی [[رەوەندی]] ھەدبانی بوو کە ھۆزێکی بەربڵاوی چادرنشین بوون ھاوینان بنەگەی‌ کوێستانیان لە بناری سەھەند ھەڵدەدا. لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی رەوەندی (روادی) میر حسینی رەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی 1042 بومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی 1046 گەڕیدە ناصر خوسرەو بە تەورێزدا رەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووەو لە (سەفەرنامە)کەی‌ شاعێرێکی دیوە ناوی قەطران بووە کە شیعری بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە بەڵام زمانی فارسیی نەزانیوە‌<ref>[http://www.shiaonlinelibrary.com/الكتب/3490_سفرنامه-ناصر-خسرو/الصفحة_7#top] سفرنامه - ناصر خسرو - الصفحة ٣٨</ref>.
 
== ژێدەر ==