جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «پلازما (فیزیک)»

گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 439255 لە لایەن 95.159.98.251 (لێدوان)
(گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 439255 لە لایەن 95.159.98.251 (لێدوان))
* پلازمای گەرمی: تیایدا ئەلەکترۆن و تەنە قورسەکان ھەمان پلەی گەرمییان ھەیە، واتە لەباری ھاوسەنگی گەرمیدان لەگەڵ یەکتردا.
* پلازمای ناگەرمی: تیایدا ئەیۆن و تەنۆلکە ھاوتاکان ھەمان گەرمی دەوروبەریان ھەیە لەکاتێکدا پلەی گەرمی ئەلەکترۆنەکان زۆر بەرز دەبێتەوە.
گەرمی کۆنترۆڵی پلەی بەئایۆن بوونی پلازما دەکات، بەتایبەتی کە بەئایۆن بوونی پلازما بەستراوە بەپلەی گەرمی ئەو ئەلەکترۆنەی بەستراوە بەوزەی بەئایۆن بوونەوە، (بەپلەیەکی نزمتر بەچڕییەوە)، ھەندێجار ئاماژە بەپلازما دەدرێت کە گەرمە بەپلەیەکی تەواو بووبێت بەئایۆن، یان ساردە ئەگەر بەشێکی بچووک (بۆنموونە ١%) ی گەردیلەی گازە بەئایۆن بووەکە بێت، ھەتا لەحاڵەتی پلازمای ساردیشدا پلەی گەرمی نموونەیی ئەلەکترۆن نزیکەی چەند ھەزار پلەی سەدییەک دەبێت، ھەمیشە ئەو پلازمایەی لەتەکنۆلۆژیایی پلازمادا بەکاردێت پلازمایەکی ساردە.
 
ھەورە بروسکە: نموونەی ئەو پلازمایەیە کە لەسەر ڕووی زەوییە، خاڵی بوونەوەی کارەبایی ھەورە بروسکە ھەمیشە بەپێوەری سی ھەزار ئەمپێر دەبێت و دەگاتە سەد ملیۆن ڤۆڵت، ڕووناکی و شەپۆلە ڕادیۆیی و تیشکەکانی ئێکس و تیشکی گاماشی لێوە دەردەچێت، پلەی گەرمی پلازما لەھەورە بروسکەدا دەگاتە ٢٨٠٠٠ پلەی گلڤن ٢٧٧٠٠ پلەی سەدی چڕی ئەلەکترۆن لەدە توان بیست و چوار کیلۆگۆام مەتر سێجا زیاتر دەبێت.
ئەرکی کارەبایی
لەبەرئەوەی کە پلازما گەیەنەرێکی بەھێزی کارەبایە بۆ بڕەکانی ئەرکی کارەبایی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن، لەبەرئەوەی کە ئەرکی کارەبایی لەنێو دووتەنی بارگاویدا ھەیە لەفەزادا، ئەگەر جەمسەرێکی کارەبایی بخرێتە پلازماوە ئەوا ئەرکی کارەبایی بەشێوەیەکی گشتی بەھێز دەجووڵێت بەرەو ئەرکە کارەباییەکەی پلازما بەھۆی دروست بوونی پەردەی دیبای-یەوە بەھۆی چوستی گەیەنەری کارەباوە، ئەوا بواری کارەبایی پلازما زۆر بچووک دەبێت، ئەمەش مانایەکی گرنگی نیمچە ھاوتا بوون دەدات، ئەگەر بێتو ئاستی نزیکبوونی ڕاستەقینە باش بێت، وا پێویستە چڕی بارگە سالبەکان یەکسان بێت بەچڕی بارگە مووجەبەکان لەڕووبەرێکی گەورەی پلازمادا، لەو کاتەدا بەھاوکێشەی na= (Z)ni دەردەبڕێت، لەوانەیە بارگەکان ناھاوسەنگ دەربکەون بەپێوەری درێژی دیبای، لەم بارە تایبەتەدا چینە جووتەکەکان پێکدێن، لەوانەشە دابەشکردنی بارگەکان بۆ دەیان لەدرێژییەکانی دیبای درێژە بکێشێت.
پێویستە بڕەکانی ئەرکی کارەبایی و بوارە کارەباییەکان سنوردار بن بەناوەندی دەوروبەرەوە لەجیاتی دۆزینەوەی پووختی چڕی بارگە کارەباییەکان، نموونەی گشتی بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەلکترۆن لەبارێکی سروشتیدایە، ھاوکێشەی بولتزمانە.
باشی ئەو ھاوکێشەیە ئەوەیە ڕێگە دەدات بەھەژمارکردنی بڕی کارەبایی بەھۆی چڕییەوە.
دەتوانرێت پلازما بەرھەم بھێنرێت کە نیمچە ھاوتا نەبێت، بۆ نموونە تیشکی ئەلەکترۆن بارگەیەکی نێگەتیڤی ھەیە پێویستە کە چڕی پلازمای ناھاوتا کەم یان زۆر بچووک بێت، ئەگینا بەشێوەی کارەبایی جێگیر بڵاو دەبێتەوە کە نەخوازراوە، لەپلازمای گەردوونیدا بەربەستی دیبای ھەیە نایەڵێت بواری کارەبایی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ بکاتەسەر پلازما لەدوورییەکی زۆردا (دوورتر لەدرێژی دیبای)، بەڵام دەرکەوتنی گەردیلە بارگاوییەکان پلازما پەیدا دەکات و بەبواری موگناتیسی کاریگەر دەبێت، ئەمەش بەھۆی ڕەفتارێکی ئاڵۆزەوە وەک پەیدابوونی ئەو چینە جووتەکانەی کە بارگەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە لەدەیەھا درێژی دیبای.
بەمووگناتیسی بوون
پلازمای مووگناتیسی بوارێکی مووگناتیسی بەھێزی ھەیە بەجۆرێک کە کاردەکاتەسەر جووڵەی تەنۆلکە بارگاوییەکان پێش بەریەککەوتن یان بەیەکدانووسان.
ھەمیشە ئەلەکترۆنەکان مووگناتیسین و ئەیۆنەکان نامووگناتیسین. پلازمای موگناتیسی سیفەتەکانی جیاوازە بەواتای ئەوەی چەند سیفەتێکی ھەیە تەریبن لەگەڵ بواری موگناتیسیدا و چەند سیفەتێکیش ئەستوونە لەسەری، لەگەڵ ئەوەشدا کە بواری کارەبایی لەپلازمادا لاوازە بەھۆی ھێزی گەیاندنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو جوڵەی پلازمایەدا کۆکە لەبوارە موگناتیسیەکەدا ھەیە، بەپێی ئەم ھاوکێشەیە:
E=-V*B (E: بواری کارەباییە، V: خێراییە، B: بواری موگناتیسیە)، ئەو بوارە کارەباییە بەربەستی دیبای کاری تێناکات.
بەراوردکردن لەنێو پلازما و دۆخەکانی دیکەی ماددەدا
پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە، بەوە جیادەکرێتەوە لەدۆخەکانی دیکە کە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە، سیفەتەکانی نزیکن لەسیفەتەکانی دۆخی گازییەوە، بەڵام شێوەیەکی دیاریکراو یان بارستایی نییە.
زاناکان بەچاوێکی بایەخدارترەوە سەیری پلازما دەکەن وەک لەگاز بەھۆی ئەو بارە تایبەتانەی کە ھەیەتی.
سیفەت گاز پلازما
گەیاندنی کارەبایی زۆر لاوازە
گازەکان نەگەیەنەرێکی بەھێزن تەنیا لەوبارەدا نەبێت کە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی پلازما لەبوارێکی کارەباییدا کە ھێزەکەی لە ٣٠ کیلۆڤۆڵت/ سم زیاترە. زۆر بەھێزە
لەبەر زۆر مەبەست دەتوانرێت بوترێت گەیاندن لەپلازمادا دیاریکراو نییە.
ئەو جۆرانەی کە دەیانەوێت یەک جۆر
گشت گەردیلەکان بەڕێگەیەکی لێکچوو ھەڵسوکەوت دەکەن، کێش کردن کاری تێدەکات و بەریەک دەکەون دوو یان سێ
ئەلەکترۆن یان ئایۆن یان ھاوتا، بەپێی جۆری بارگەکە دابەش دەبێت و لەزۆربەی بارەکاندا سەربەخۆیانە ھەڵسوکەوت دەکات بەپێی قەبارە و خێرایی و گەرمی و بەدەرکەوتنی جۆرە نوێکان لەشەپۆل و ناجێگیریدا
دابەشکردنی خێرایی سیستمی ماکسوێل بۆ دابەشکردنی خێرایی بەریەککەوتنەکان، سیستمی ماکسوێل دەگرێتەبەر بۆ دابەش کردنی خێراییەکانی گشت گەردیلەکان بێجگە لەھەندێک گەردیلەی خێرا نەبێت. پەیڕەوی سیستمی ماکسوێل ناکات کارلێک کردنی بەریەککەوتنەکان لەپلازمای گەرمدا لاوازە، ھێزە دەرەکییەکان دەتوانن پلازما لەشوێنە ھاوسەنگەکەیەوە بجوڵێنن و دەبێتەھۆی چڕییەکی زۆر لەتەنۆلکە خێرا نائاساییەکاندا.
کارلێکەکان جووتەکییە
بەریەککەوتنەکە لەنێو دوو تەنۆلکەدا دەبێت و بەدەگمەن لەنێو سیاندا دەبێت کەڵەکە بووە
نموونە، یان جوڵەیەکی ڕێکی پلازما زۆر گرنکە، چونکە تەنۆلکەکان بۆ بواری دوورتر کارلێک دەکەن لەھێزە کارەبایی و موگناتیسیەکاندا.
دۆخە ئاڵۆزەکانی پلازما
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھاوکێشانەی کە پلازما شیکار دەکەن تا ڕادەیەک سادەن، بەڵام ڕەوشتی پلازما نائاسایی و گۆڕاوە، دەرکەوتنی ڕەوشتێکی ناچاوەڕوانکراو لەشێوەیەکی ئاساییەوە بەڕەوشتێکی سروشتی دادەنرێت لەسیستمێکی ئاڵۆزدا، ئەم جۆرە سیستمانە ھەندێجار لەڕەوشتییاندا ئارەزووی ڕێکوپێکی و شێواوی دەکەن، وەسفکردنییان کارێکی ئاسان نییە کە لەڕێی یاسا بیرکارییە سادەکان یان بەڕێگەیەکی ھەڕەمەکی تەواوەوە بێت، پێکھاتنی خۆکاریی لەسیفەتە شوێنییەکانە لەزنجیرەیەکی فراوانی خشتە دورودرێژەکاندا، کە یەکێکە لەدیاردە ئاڵۆزەکانی پلازما. شارەزاکان دەڵێن: پێکھاتەکانی پلازما جێی بایەخدانە بۆ نموونە زۆر تیژ دەردەکەوێت، بوارەکەی پچڕ پچڕە (دووری تەنۆلکەکان لەتەنۆلکەکان خۆیان گەورەترە)، یان شێوەی کەرت وەردەگرن، زۆربەی ئەو تەنۆلکانە لەسەرەتادا لەتاقیگەدا توێژینەوەیان بۆ کراوە پاشان خەڵکی ناسیونی، نموونە بۆ ئاڵۆزی و پێکھاتەی تەنەکان لەپلازمادا.
بەڕیشاڵبوون
لەزۆربەی پلازماکاندا درزوقڵیش یان شتی بچووک دەردەکەون وەک تۆپی پلازما و شەبەق و ھەورە بروسکە و کەوانەی کارەبایی و درەوشانەوەی خۆر ھەروەھا پاشماوەکانی تەقینەوەی ئەستێرەیی، ھەندێجار بەندە بەگەورەترین چڕی کە ھەیە پێی دەووترێت پەتە موگناتیسییەکان.
بارستایی یان چینە جووتەکەکان
تەبەقی باریک و لێوار تیژ وەک بارستاییەکان یان چینە جووتەکان گۆڕانێکی خێرا لەسیفەتەکانی پلازمادا دروست دەکەن، چینە جووتەکەکان بەرپرسن لەکۆکردنەوەی بارگە جیاکراوەکان کە جیاوازییەکی گەورە لەئەرکی کارەبادا دروست دەکات لەناو چینەکەدا، ھیچ بوارێکی کارەبایی لەدەرەوەیدا دروست ناکات، چینە جووتەکەکان لەناوچە لێک نزیکەکانی پلازمادا بەشێوەی جیاواز لێک دووردەکەونەوە، بەشێوەی تەزوو لەناو ماددەکەدا ھەن کە پلازمایان ھەڵگرتووە ئەمەش خێرایی ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکان زیاد دەکات.
بواری کارەبایی و سوڕە کارەباییەکان
سیفەتی نیمچە ھاوتا لەپلازمادا پێویستی بەوەیە کە تەزووەکانی لێکەوە نزیک بن لەسوڕە کارەباییەکاندا، ئەم سوڕانە پەیڕەوی یاسای کیرشۆف-ی سوڕە کارەباییەکان دەکەن، کە بەرگری و موگنەکارییان تێدایە، پێویستە ئەو سوڕانە وەک سیستمێکی جووتەکی بەھێز مامەڵە بکەن، ھەر ناوچەیەکی پلازما ڕەوشتی سەربەخۆی خۆی ھەیە لەسوڕە ناوخۆییەکاندا، ئەم بەندە بەھێزەی لەنێو توخمەکانی سیستەمەکەدا ھەیە لەگەڵ ناڕێکوپێکییدا دەبنەھۆی ئەو سروشتە ئاڵۆزەی پلازما، سوڕە کارەباییەکان لەپلازمادا وزەی موگنەکاری (موگناتیسی) خەزن دەکەن ئەگەر ئەو سوڕە بەھۆی ناجێگیری پلازماوە لەکارکەوتبێت، ئەمەش دەبێتەھۆی دەرچوونی وزە مووگنەکارەکە وەک گەرمکەرێک یان خێراکەرێک بۆ پلازما، ئەمەش بوونی گەرمی لەخەرمانەی خۆردا لێکدەداتەوە، تەزووی کارەبا و بەدیاریکراوی ئەو بوارە مووگناتیسییەی لەگەڵ تەزووی کارەبادا ھاوڕیزە بەتەزووەکانی بیرکلاند ئاماژە دەکرێن، ھەمیشە لەشەبەقی زەمینی و ھەروەھا لەڕیشاڵەکانی پلازمادا تێبینی دەکرێن.
بوونیادی خانەیی
دەتوانرێت پلێتە باریک لێوار تیژەکان لەخاسیەتە جیاوازەکانی جیابکرێنەوە، وەک سیفەتی مووگناتیسی و چڕی و گەرمی کە ناوچەی نیمچە خانەکان بەرھەم دێنن، نموونەش بۆ ئەوە زەریای مووگناتیسی و زەریای خۆریی و توێژاڵی بواری خۆریی، زانا ئاڵڤن نووسیوویەتی و دەڵێت: بیروبۆچوونی زاناکانی گەردوون ئەوەیە کە دیارترین توێژینەوەی دۆزینەوەکان فەزا بونیادی خانەیی گەردوون، دەرکەوتووە کە دەتوانرێت لەھەر شوێنێکی فەزاوە ئەو پێگەیە ببینرێت. ژمارەیەک لەدیواری خانەیی و پلێتی تەزووە کارەباییەکان ھەن کە گەردوون دابەش دەکەن بۆ چەند بەشێک کە لەھێزی مووگناتیسی و گەرمی و چڕی ... ھتد جیاوازن.
خێرایی مۆلەقەی بوون بەئایۆن
خێرایی ڕێژەییە لەنێو پلازمای بەئایۆن بوو و گازی ھاوتادا کە گازەکە دەبێت بەئایۆن، کرداری بوون بەئایۆنی مۆلەقە تەکنۆلۆژیایەکی گشتییە بۆ گۆڕینی جووڵەوزەی دەرچووی خێرایی گازەکە بۆ وزەی پلازما یان بوون بەئایۆنی گەرمی. لەحاڵەتێکدا ئەگەر بڕێکی گەورەتر لەوزە ھەڵکێشدا ئەوا خێرایی گەرد یان گەردیلەکان لەخێرایی (بوون بەئایۆنی مۆلەقە) تێپەڕ ناکات تا گازەکە بەتەواوەتی دەبێتە ئایۆن. ئەم دیاردە شلۆقە حاڵەتێکی نموونەییە لەسیستمێکی ئاڵۆزدا کە سیفەتە تووندە شوێنی و کاتییەکان دروست دەکات.
پلازمای زۆر سارد
دەتوانرێت پلازمای زۆر سارد بەبەکارھێنانی دوو تیشکی لەیزەر بەرھەم بھێنرێت، یەکێکییان ھاوتاکان دەگرێت و ساردی دەکاتەوە تا دەگاتە پلەیەکی گەرمی کە یەکسانە بە یەک ملی گلڤن یان کەمتر، ئەوی دیکەیان گەردەکان دەکات بەئایۆن ئەویش لەڕێی پێدانی وزەیەکی پێویست بەدورترین ئەلەکترۆن تا لەبوارە گەردییەکەوە دەربچێت.
خاڵی گرنگ لەپلازمای زۆر سارددا بریتییە لەچارەسەرکردنی گەردەکان بەوردی بەھۆی لەیزەرەوە، و کۆنترۆڵ کردنی جووڵەوزەی ئەلەکترۆنە سەربەستەکانە، بەھۆی بەکارھێنانی لەیزەرێکی پرتەیی دیاریکراوەوە دەتوانرێت وزەی ئەلەکترۆن بەرھەم بھێنرێت بەبەراوردکردنی بەپلەیەکی گەرمی نزم کە یەکسانە بە ٠.١ گلڤن، کە لەوەوپێش بواری لەرەلەری لەیزەرە پرتەییەکە دیاری دەکرێت. ئایۆن پارێزگاری لەپلەی گەرمی گەردی ھاوتا دەکات کە یەکسانە بە ١ملی گلڤن، ئەو جۆرە پلازما زۆر ساردە ناھاوسەنگە بەخێرایی پەیدا دەبێت، کە ھێمای پرسیار دەخاتەسەر ئەو ڕەوشتە بێئەوەی وەڵامی ھەبێت، تاقیکردنەوەکان زۆر لەدینامیکییە سەیرەکان و ڕەوشتی یەکگرتنەوەی گەردەکانی دەرخست ئەمەش بووەھۆی فراوانکردنی سنوری زانستی مرۆیی سەبارەت بەپلازما، یەکێک لەبارە ناجێگیرەکانی پلازمای نانموونەیی باری ریدبرج-ە، کە پلازما لەچڕکردنەوەی گەردەکانەوە پەیدا دەبێت بەڕێگای وروژاندن.
پلازمای ناھاوتا
پلازمای ناھاوتا ئەو پلازمایەیە کە ئەلەکترۆنە بەھێزەکان و چوستی گەیاندنی ھەیە، کە ھەمیشە چڕی بارگە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی یەکسانە لەبوارێکی دیاریکراودا، بەڵام ئەو پلازمایەی کە بڕێکی زیادەی لەچڕی بارگەیەکی دیاریکراو تێدایە، یان لەھەندێک لەبارە ئەوپەڕییەکاندا تەنیا یەک جۆر دەبن و بەپلازمای ناھاوتا دەناسرێت، لەم جۆرە پلازمایەدا، بواری کارەبایی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، نموونەش بۆ ئەم جۆرە گەردیلە بارگاوییەکان و ھەورە ئەلەکترۆنییەکان و پلازمای پۆزیترۆنی دژە تەنێکە بارستاییەکەی یەکسانە بەبارستایی ئەلەکترۆن و بارگەکەی پۆزەتیڤە.
٨- پلازما تەپوتۆزاوی و پلازما دەنکۆڵەییەکان
ھەمیشە پلازمای تەپوتۆزاوی لەفەزای دەرەکیدا ھەیە، بەوە جیادەکرێتەوە کە تەپوتۆزی تێدایە، ئەگەر تەنۆلکەکان گەورەتربن دەبنە دەنکۆڵەکان، ھەمان ڕەوشتەکانی پلازمای ھەیە.
وەسفێکی بیرکاری
بۆ وەسف کردنی دۆخی پلازما بەتەواوەتی، پێویستە مرۆڤ شوێن و خێرایی تەنۆلکەکان و ھەروەھا وەسفی بواری کارۆموگناتیسی لەناوچەی پلازمادا بزانێت، بەڵام پێویست ناکات گشت تەنۆلکەکان لەپلازمادا پشکنینییان بۆ بکرێت، لەبەر ئەم ھۆیە فیزیاییەکان وەسفێکی کورت پێشکەش دەکەن بۆ ئەو نموونانەی کە زانراون، کە دابەشی دەکەن بۆ دوو جۆری گرنگ:
١- نموونەی شلگازەکانی پلازما بەبڕە ئاسانەکانی دەناسرێن وەک چڕی و ناوەندە خێرایی لەدەوری ھەر شوێنێکدا، نموونەیەکی سادە بۆ شلگازەکان تیۆری دینامیکی ھایدرۆمووگناتیسیە (دینامیکی شلگازە گەیەنەرەکان لەبوارە کارەبایی و مووگناتیسییەکاندا). کە نیمچە جێگیرن، لەوانەیە ئەو شلگازانە کانزای شل بن وەک جیوە یان کانزا تفتە تواوەکان یان بریتییە لەگازێکی بەئایۆن بووی لاواز یان پلازماکان وەک تاقە شلگازێک مامەڵە لەگەڵ پلازمادا دەکات کە پەیڕەوی ھاوکێشەکانی ماکسوێل و ھاوکێشەکانی نافیرستوک دەکات، بەڵام وەسفەکەی دیکە سیستمی جووتە شلگازەکە مامەڵەیەکی جیا لەگەڵ ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکاندا دەکات، سیستمی شلگازەکان ورد دەبێت ئەگەر بەریەککەوتنەکە زۆر گەورە بێت بەپلەیەکی پێویست کە ببێتەھۆی دابەش کردنی خێرایی پلازما بەشێوەیەک کە نزیک بێت لەیاسای (دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان)، ھۆکەشی ئەوەیە کە سیستمی شلگازەکان پلازما وەک یەک ڕێڕەو وەسف دەکەن کە پلەیەکی گەرمی دیاریکراوی ھەیە لەھەر شوێنێکدا، ناتوانێت خێرایی تەنە فەزاییەکان بگرێت وەک تیشیک یان چینە جووتەکەکان، و کاریگەریی تەنۆلکەی شەپۆلەکان شیناکاتەوە.
٢- نموونەی جووڵەیی
ئەم نموونەیە وەسفی دابەشکردنی خێرایی تەنۆلکەکان دەکات لەھەر خاڵێکی پلازمادا، بەمەش مرۆڤ پێویست ناکات پەنابەرێتەبەر یاسای دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان بۆ وەسف کردنی پلازما بەشێوەیەکی بیرکارییانە، وەسف کردنی جووڵە پێویستە بۆ ئەو پلازمایەی بەریەککەوتنی نییە، دوو ڕێگەی زانراو ھەیە بۆ وەسف کردنی جووڵە لەپلازمادا، یەکەمینییان: کاری دابەشکردنی ئاسان پشت بەتۆڕی خێرایی و شوێن دەبەستێت، بەڵام ئەوی دیکەیان پێی دەووترێت (تەکنۆلۆژیای گەردیلە لەخانەکاندا)، کە زانیارییە جوڵەییەکان لەخۆدەگرێت لەڕێڕەوی زۆر لەگەردیلە تاکەکان، نموونەی جووڵەیی لەڕێگەی بیرکارییەوە چڕترە لەنموونەی شلگازەکان، ھاوکێشەی فلاسۆف بەکاردەھێنرێت بۆ وەسف پەیدابوونی سیستمی گەردیلەکان لەژینگەی کارۆموگناتیسیدا.
پلازمای دەستکرد
زۆربەی پلازما دەستکردەکان بەجێبەجێ کردنی بوارەکانی کارەبایی و موگناتیسیەکان یان ھەردووکیان بەرھەم دەھێنرێت، دەتوانرێت ئەو پلازمایەی بەرھەم ھاتووە بەڕێگەیەکی تاقیگەیی ڕیز بکرێت، ئەو پلازمایەی ئامادەکراوە بۆ بەکارھێنانی پیشەسازی بەم پێیە ڕیز دەکرێت:
١- جۆری ئەو سەرچاوەیەی ئەو جۆرە پلازمایەی بەرھەم ھێناوە، تەزووی کارەبا، لەرەلەری شەپۆل، لەرەلەری شەپۆلە وردیلەکان.
٢- بواری پەستان، کە پەستانی بۆشایی (١٠ ملیلیتر جیوە)، پەستانی مامناوەند (١ ملیلیتر جیوە) و پەستانی ھەوا (٧٦٠ ملیلیتر جیوە= ١بار= ١.٠١٣ نیوتن/م٢) ی ھەیە.
٣- پلەی بەئایۆن بوون لەپلازمادا: بەئایۆن بوونێکی تەواوە، بەئایۆن بوونی ڕێژەیی، بەئایۆن بوونی لاواز.
٤- پەیوەندی گەرمی لەناو پلازمادا: پلازمای گەرمی(Tgas=Te=Tich)، پلازمای نا گەرمی (Tgas=Tion<<Te).
٥- شێوەی ئەو جەمسەرەی بەکاردێت بۆ بەرھەم ھێنانی پلازما.
٦- مووگناتیسی ئەو تەنۆلکانەی دەچنە ناو پلازماوە: بەموگناتیسی بوونی (ئایۆن و ئەلەکترۆن کە ھەردووکییان لەخولگەی لاموردا گەمارۆ دراون بەھۆی بواری مووگناتیسییەوە)، بەمووگناتیس بوونی بەشی (تەنیا ئەلەکترۆنەکان گەمارۆ دراون بەھۆی بوارێکی مووگناتیسییەوە)، نامووگناتیس بوون (بواری مووگناتیسی لاواز کە توانای گرتنی گەردیلەکانی دەوری خولگەکانی نییە.
٧- بەکارھێنان و جێبەجێ کردن ئەمەش دەبێتەھۆی وروژاندنی پلازما بەھاندان.
٤- پلازمای شەپۆلە گەرمکەرەکان: لەپلازمای ھاندان و بارگەگر دەچێت لەلایەنی لەرەلەرەوە، بەڵام شەپۆلەکانی بەھەردوو ڕێگەکە (کارۆمووگناتیسی و کارۆستاتیکی) گەرم دەکرێن، ئەویش پێویستی بەبوارێکی مووگناتیسی خولگە یەکگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی شەپۆلەکان.
* خاڵیکردنەوە بەپەستانی ھەوا:
١- کەوانەی کارەبایی: پێی دەووترێت کلێنەر، وزەیەکە بۆ سەرف کردنی پلە گەرمییە بەرزەکان (١٠٠٠٠گلڤن)، لەزۆر سەرچاوەی وزەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی لەکردارەکانی بەکانزاکردندا بەکاردەھێنرێت بۆ نموونە بۆ توانەوەی ئەو بەردانە بەکاردەھێنرێت کە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆمی تێدایە، ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کانزای ئەلۆمۆنیۆم.
٢- خاڵیکردنەوەی تاجی: خاڵیکردنەوەیەکی ناگەرمییە بەھۆی جێبەجێکردنی ئەرکی کارەبایی بەسەر لا تیژەکانی جەمسەرەکاندا بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەرھەمھێنانی گازی ئۆزۆن و خڵتەکانی تەنۆلکەکە بەکاردێت.
نمونە لەسەر پلازمای دەستکرد
خاڵی کردنەوە بەپەستانێکی نزم:
١- پلازمای درەوشانەوەی خاڵیکردنەوە: پلازمایەکی ناگەرمییە لەڕێی جێبەجێ کردنەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت لەتەزووی نەگۆڕی کارەبایی یان لەرەلەرێکی نزمی شەپۆلەکانی بواری کارەبایی بۆشایی نێو دوو جەمسەری کانزاییەوە (کەمتر لە ١٠٠ کیلۆھێرتز)، بەناوبانگترین جێبەجێکردن بۆ ئەمە گڵۆپی فلۆرسنتە.
٢- پلازمای بارگەگریی: لەوەی پێشوو دەچێت، بەڵام پێویستی بەبوارێکی کارەباییە کە شەپۆلە لەرەلەر بەرزەکانی ھەبێت (نزیکەی ١٣.٥٦ کیلۆھێرتز)، ئەمە جیاوازە لەخاڵیکردنەوەی درەوشاوە، چونکە بەرگەکانی چڕییان زۆر کەمترە، ئەم جێبەجێ کردنانە بەشێوەیەکی فراوان لەپیشەسازییە وردیلەکان و پیشەسازی سوڕە تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێت بۆ کاری ھەڵکۆڵینی پلازمی، و خڵتەی کیمیایی ھەڵمی پلازما.
٣- پلازما بەھاندان: لەپلازمای بارگەگر دەچێت لەڕێی جێبەجێ کردنەکانیشییانەوە لەیەکدەچن، ھەر جەمسەرێکی کۆیلێکی تێدایە ناوچەی خاڵیکردنەوەکە دادەپۆشێت.
٣- خاڵیکردنەوەی بەربەستی کارەبایی: خاڵیکردنەوەیەکی نا گەرمییە بەجێبەجێکردنی ئەرکێکی کارەبایی بەرز لەڕێی کونیلەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەجۆرێک کە نەگەیەنەرەکە ناھێڵێت خاڵیکردنەوەی پلازماکە بۆ کەوانەکە بگوێزرێتەوە، ھەمیشە ئەم خاڵیکردنەوەیە لەگەڵ خاڵیکردنەوەی تاجی لەپیشەسازیدا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ ئەوەشدا کە لەجێبەجێکردنەکانیاندا لەیەکدەچن، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت بۆ لێکئاڵاندنی شانە پیشاسازییەکان.
* پلازما لەپیشەسازیدا
پلازما لەسوڕە ئەلەکترۆنییە ئاڵۆز و تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێن کە بووەتە بەشێکی بنەڕەتی لەدەزگا ئەلەکترۆنییەکاندا، ئەم دەزگایانە ھەزارەھا ترانزستەر و چڕکەرەوەیان تێدایە کە لەڕێی وایەرە باریکەکانەوە بەیەکگەیەنراون کە تیرەکەیان نزیکەی (٠.١٠) مایکرۆمەترە، بۆئەوەی ئەو وردیە بێ وێنەیە دەستەبەر بکەین ئەوا پلازما بەکاردێنین.
١١

دەستکاری