برایانی کارامازۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
+ وەرگێڕانی کوردی
ھێڵی ١:
'''برایانی کارامازۆڤ''' (بە ڕووسی: ''Братья Карамазовы،Карамазовы''، براتیا کارامازۆڤی) ناوی دوایین [[ڕۆمان|ڕۆمانی]] نووسەری ڕووس [[فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی]]یە. دۆستۆیەڤسکی نزیکەی دوو ساڵی سەرف کرد بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە، کە وەکوو زنجیرەیەک لە [[پەیکی ڕووسیا]] بڵاو کرایەوە و لە نۆڤەمبەری ١٨٨٠دا کۆتاییی پێ ھات. دۆستۆیەڤسکی گەرەکی بوو ئەمە بکا بە یەکەم بەشی چیرۆکێکی حەماسی لەژێر ناوی ''ژیانی گەورە گوناھبارێک''، بەڵام چوار مانگ دوای بڵاوبوونەوەکەی مرد.
 
برایانی کارامازۆڤ ڕۆمانێکی فەلسەفی و پڕ لە ئاشۆ و ئاژاوەیە کە بەقووڵی ئەچێتە ناو مژارگەلێ وەکوو گومان لە بوونی خوا، ویستی ئازاد و، ئەخلاقەوە. درامایەکی مەعنەوییە سەبارەت بە گێرە و کێشاکێشە ئەخلاقییەکانی پێوەندیدار بە ئیمان و گومانەوە لە ڕووسیای خەریکی مۆدێڕنبوونەوەدا. ھەر لە بڵاوبوونەوەیەوە تاکوو ئەمڕۆ، ھەمیشە وەکوو یەکێک لە بەرزترینەکان لە ئەدەبدا پەسن کراوە.
 
ئەم ڕۆمانە لە زمانی سەرەکیی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانەکانی تر وەرگێردراوە. لە [[زمانی کوردی|کوردی]]دا، یەکەم وەرگێڕانی لە لایەن [[ئەمین گەردیگلانی]] لە ساڵی ٢٠٠٨دا بوو.