ئۆتۆکاد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «ئۆتۆکاد نەرمەکاڵایەکی بازرگانی یە بەکاردەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی دیزاینکردنی دوو ڕە...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ئۆتۆکاد''' نەرمەکاڵایەکی بازرگانی یە بەکاردەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی دیزاینکردنی دوو ڕەهەندی 2D و سێ ڕەهەندی 3D بەیارمەتی کۆمپیوتەر هەروەها بۆ سازکردنی ڕەسمە ئەندازیاری یە جۆراوجۆرەکان. ئەم نەرمەکاڵایە لە ساڵی 1982 ە وە وەکو نەرمەکاڵایەکی دێسکتۆپ کاری پێدەکرێت و لە ساڵی 2010 شەوە وەکو ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەنتەرنێتی لە ژێر ناوی AutoCAD 360 خراوەتە بەردەست.
 
ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێدراوە و خراوەتە بازاڕەوە. ئۆتۆکاد یەکەمجار لە دیسەمبەری 1982 دا بڵاوکرایەوە و ئەو کاتە لەسەر کۆمپیوتەرە بچووکەکان microcomputers کاری دەکرد. پێش بڵاوبوونەوەی ئۆتۆکاد زۆربەی نەرمەکاڵا بازرگانیەکانی کە دیزاینکردنیان بەیارمەتی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدا لەسەر کۆمپیوتەرە زەبەلاحەکان Mainframe computer یان کۆمپیوتەرە بچووکترەکان minicomputers کاریان دەکرد.