فایەق بێکەس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{rtl}}
'''فایەق بێکەس''' شاعیری گەورەی شاری [[سلێمانی]] لە زستانی ١٩٤٧١٩٤٨ دا کۆچی دوایی کردوه‌.
 
ناوی‌ فایەقی‌ کوڕی‌ عەبدوڵا بەگی‌ کوڕی‌ کاکە حەمەی‌ کوڕی‌ ئەلیاسە قۆجەیە. ساڵی‌ [[1905]] لە گوندی‌ [[سیتەک]]ی‌ سەر بە [[پارێزگای‌ سلێمانی‌]] لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوارو ناسراو لەدایک بووە. دوو ساڵی‌ سەرەتای‌ تەمەنی‌ لە (سیتەک) بردۆتە سەرو پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا لەشاری‌ سلێمانی‌ نیشتەجێ‌ بووە. بەمنداڵی‌ خراوەتە حوجرە. باوکی‌ کە فەرمانبەری‌ عوسمانی‌ بووە نقڵی‌ بەغدا کراوەو دواتریش چۆتە تورکیا. ئەو کاتەی‌ باوکی‌ ئەمانی‌ بەجێھێشتووە، بەماڵەوە لەبەغدا بوون و لەساڵە سەختەکانی‌ جەنگی‌ یەکەمی‌ جیھانیدا کوێرەوەرییەکی‌ زۆری‌ چەشتووە. ھەر ئەو ماوەیە برایەکی‌ و دایکی‌ و خاڵی‌ کۆچی‌ دواییان کردووە و فایەق بە بێ‌ کەسی‌ ماوەتەوە. ساڵی‌ 1918 گەڕاوەتەوە سلێمانی‌ و تا ساڵی‌ 1923 لەسەر خوێندن بەردەوام بووە. لە ناوەڕاستی‌ بیستەکاندا و بۆ پەیدا کردنی‌ بژێوی‌ ژیان چەند ئیشێکی‌ گرتۆتەدەست. ماوەیەکیش مامۆستایی‌ کردووە. سەرەتای‌ ساڵی‌ 1930 بۆ سۆراخ کردنی‌ کەسوکاری‌ باوکی‌ و دۆزینەوەی‌ میراتەکەی‌ سەفەری‌ تورکیای‌ کردووە. ئەم پیاوە بلیمەتە ھەر لەتەمەنی‌ ھەرزەکارییەوە بەھرەی‌ شیعری‌ تیادەرکەوتووەو لەھۆنینەوەی‌ شیعردا شێوازی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ ھەبووە.
 
فایەق بێکەس نیشتمانپەروەرێکی‌ بەھەڵوێست و تێکۆشەرێکی‌ راستگۆ بووە. بەشێکی‌ زۆری‌ بەرھەمە ئەدەبییەکانی‌ تەرخان کردووە بۆ بڵاو کردنەوەی‌ بیرو باوەڕی‌ نیشتمانیی‌ و شیعرەکانی‌ تا ئێستاش چەکێکی‌ کاریگەرن بەڕووی‌ داگیرکەران و کۆنەپەرستاندا. بێکەسی‌ شاعیر رۆڵێکی‌ یەکجار گەورەی‌ ھەبوو لەبەرپاکردنی‌ راپەرینە گەورەکەی‌ شەشی‌ ئەیلولدا لەسلێمانی‌ و لەسەر ئەم ھەڵوێستەی‌ زیندانی‌ کرا. پاش ئازاد کردنی‌ بۆتەوە بە مامۆستا و لە گەلێ‌ ناوچەدا خزمەتی‌ کردووە. ساڵی‌ 1937 فەرمانی‌ دوورخستنەوەی‌ دەرئەچێت بۆ شاری‌ (عەممارە)ی‌ خوارووی‌ عێراق و بێکەسی‌ خاوەن ھەڵوێست بڕیارەکە جێ بەجێ‌ ناکات. ساڵی‌ 1948١٩٤٨ دەستی‌ کردۆتەوە بە مامۆستایی‌. ئەم شاعیرە نیشتمانپەروەرەی‌ کورد رۆژی‌ 18ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ ھەمان ساڵ لە [[ھەڵەبجە]] کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و تەرمەکەی‌ لەسلێمانی‌لە‌ گردی سه‌یوان-سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
له‌پاش خۆی نه‌شمیل و شێركۆ و گه‌زیزه‌ی به‌جێهشتووه‌.
 
==سەرچاوەکان==