ھاملێت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''ھاملێت''' (بە ئینگلیزی: Hamlet) ناوی شانۆیەکی نووسراوەی ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بە...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ھاملێت''' (بە [[ئینگلیزی]]: Hamlet) ناوی شانۆیەکی نووسراوەی [[ویلیام شێکسپیر]] شانۆنووسی بەناوبانگی [[ئینگلیز]]ە کە بە یەکێ لە شاکارەکانی شانۆی جیهان لە قەڵەم دەدرێ. شانۆنامەکەی ھاملێت لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٩ تا ١٦٠٢دا نووسراوە. کاراکتەری سەرەکیی شانۆکە ھاملێت شازادەی [[دانمارک]]ە.
 
== حەکایەت ==
هاملێت باسی بە سەرهاتی شازادەیێکی دانمارکییە کە لە مسافرەتەکەی بۆ ئاڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی تاکوو لە ڕێوڕەسمی ناشتن لە قەبری باوکیدا کە بە شێوەیەکی مەرمووز مردووە بەشداری بکات. چۆنیەتی مردنی پاشا نادیارە. دوای ماوەیەک هاملێت دەبینێت کە دایک و مامەی بوون بە هاوسەر و پێکەوە خەوتن. دوای ماوەیەک لە شەوێکدا ڕۆحی باوکی هاملێت دێتە خەوی ئەو و پێی دەڵێت کە چۆن مامەی هاملێت قتڵەکەی کردووە و داوا لە کوڕەکەی دەکات کە تۆڵەی بسەنێت. هەملێت دوای ئەو شەوە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و دەزانیت کە باوکی خۆشەویستەکەی خۆیشی (ئۆفێلیا) لەم قەتڵەدا بەشدارە. ئۆفیلیا بە نەخشەکانی هاملێت بۆ کوشتنی باوکی دەزانێت و دوای ئەوە کە باوکی دەکوژرێت، شێت دەبێت و خۆی لە ناو ڕووبارێکدا دەخنکێنیت. لە ئەنجامی شانۆکەدا هاملێت مامەی دەکوژێت و خۆیشی دەمرێت.<ref>http://www.mehdikiani.ir/11/%D8%AE%D9%84%D8%A7%D8%B5%D9%87-%D9%BE%D8%B1%D8%AF%D9%87-%D8%A8%D9%87-%D9%BE%D8%B1%D8%AF%D9%87-%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D8%B4%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87-%D9%87%D9%85%D9%84%D8%AA-%D8%B4%D8%A7%D9%87%DA%A9%D8%A7%D8%B1-%D8%B4%DA%A9%D8%B3%D9%BE%DB%8C%D8%B1/</ref>
 
 
==سەرچاوە==
[https://en.wikipedia.org/wiki/Hamlet ویکیی ئینگلیزی: سێپتەمبەری ٢٠١٤]
 
== پەڕاوێز ==
{{reflist|2}}