موعین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 212.126.97.41 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot
ھێڵی ٢٣:
 
== ژیاننامە و کارەکانی موعین ==
موعین لە ساڵی ١٩٥١ لە شارۆچکەی [[نەجەف ئاباد]] لە دەوروبەری ئەسفەھان لە خێزانێکی ئایینی و قەرەبالغ لە دایکبووە. ناوی تەواوی نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادیە و کوڕی حەوتەمی خێزانەکەیەتی، لە سەردەمی مناڵیدا قورئان خوێندبووە، شیعری شاعیرانی زۆر بە ڕەوانی خوێندوەتەوە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئاشنای نۆتەکانی مۆسیقا بووە، ھەروەھا کاری مافور چنینیشی کردووە، دواتر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بەھۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لەگەڵ مامۆستایانی وەک [[تاجی ئەسفەھانی]] و [[حەسەنی لەسائی]] ئاشنا بووە و لە وانە مۆسیقیەکانیاندا بەشدار بووە، تا لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی "''یەکی را دوست میدارم''" ({{lang-ckb|یەکێکم خۆش دەوێت}}) بڵاوکردەوە بەم ئەلبومەش توانی خۆی بە خەڵکی ئێران بناسێنێت. پاشان موعین لە ساڵی ١٩٨١ ئێرانی جێھێشت و کاری ھونەری موعین لە [[تاراوگە]] بەردەوام بوو، ساڵی ١٩٨٣ موعین بە ھاوبەشی [[ھایدە]] ئەلبومێکی بەناوی "''گولھای غوربەت''" بڵاوکردەوە و پڕفرۆشترین ئەلبومی ساڵ بوو، پاشان موعین ئەلبومی "''پەریچەھر''" ـی لە ساڵی ١٩٨٧دا بڵاوکردەوەو وەک ئەلبومێکی بەناوبانگ زۆرترین کۆپی لێفرۆشرا. موعین لە ساڵی ١٩٨٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێکی ئێرانیدا پێکھێناوە، بوون بەخاوەنی کچێک بە ناوی "پەریچەھر". پاش جیابونەوەی لە ھاوسەری یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٥ موعین بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێک بە ناوی "ستارە" پێکدێنێت بەڵام لە ھاوسەرگیری دووەمیشدا سەرکەوتوو نابێت و سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٣ دا جیا بوونەوە. موعینی ھونەرمەند لەزۆربەی وڵاتانی جیھان کۆنسێرت و کاری ھونەری ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بە ھاوبەشی لەگەڵ [[جەمشید]] کۆنسێرتێکیان لە کوردستان رێکخست، بەھۆی ئەوەی لەزۆربەی ئاھەنگ و کلیپەکانیدا چاویلکە بەکاردێنێت، ھەربۆیە ئەوەی لای ھەوادارانی دروست کردوە کە نابینایە، بەڵام موعین دوو چاوی ساغی ھەیە و تەنھا یەکێک لە پێلوەکانیلە سەردەمی گەنجیدا لە دەست داوە{{ژێدەر}}. موعین خاوەنی چەندین ئەلبووم و کاری ھونەری ناوازەیە کە دواین کاری تاکیی خۆی بە ناوی "مەردوم" لە ساڵی ٢٠١٢ کلیپ کردووە وە ئێستاش لە [[ویلایەتی کالیفۆڕنیا]]ی ئەمریکا دەژی."زانیار"
 
== قسەی ھەندێک لە ھونەرمەندان لەسەر موعین ==