لوزیادەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''لوزیادەکان''' یان '''لوزیاداشەکان''' (بە پورتوگاڵی: Os Lusíadas) ناوی حیماسەیەکی نووسراوە...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Os Lusíadas.jpg|وێنۆک|لوزیادەکان]]
 
'''لوزیادەکان''' یان '''لوزیاداشەکان''' (بە پورتوگاڵی: Os Lusíadas) ناوی حیماسەیەکی نووسراوەی [[لویس دێ کامۆیش]] شاعیری [[پورتوگال|پورتوگاڵیە]]. زمانی ئەم نووسراوەیە پورتوگاڵیە و لە ساڵی ١٥٥٦دا نووسراوە و لە ١٥٧٢دا لە چاپ دراوە. ئەم حیماسەیە بە شێعری حیماسیی نەتەوایەتیی پورتوگاڵیەکان لە قەڵەم دەدرێ.
 
==ناو==
ناوی لوزیاداشەکان بە مەعنای پورتوگاڵییەکانه. [[لویس دێ کامۆیش]] وشەی '''لوسیا'''ی لە '''لوسیتیانیا'''وە وەرگرتوە کە ناوی کۆنی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا بووە.
 
==چیرۆک==
خوداکان دەیانەوێ لە سەر ئەو خاڵە یەک بکەون کە ئایا دەبێ ئیجازە بدەن کەشتییەکانی [[ڤاسکۆ دا گاما]] بگەنە هیند یان نا؟ خوداکان ناکۆکی دەکەوێتە ناویان. باکێس هەوڵ دەدا مەلەوانە پورتوگاڵیەکان بکوژێ. [[ڤینوس (میتۆلۆژیا)|ڤێنووس]] دادی مەلەوان دەباتە لای جوپیتەر. [[مۆریسکۆ]]کان کە باکێس بۆ کوشتنی مەلەوانەکان هەڵیبژاردوون سەرکوت دەکرێن و [[مێرکوری]] بە داگاما دەڵێ کە درێژە بە ڕێگەکەی بدا. لە دوای گەشتن بە [[کینیا]] داگاما مێژووی پورتوگاڵ بۆ پاشای ئەو وڵاتە باس دەکا. لە کاتی گەڕانەوەدا ڤێنووس و [[کوپید]]ی کوڕی، ئاهەنگێک بۆ مەلەوانە ماندووەکان ساز دەکەن.
 
==سەرچاوە==
#Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc., USA.