ماچ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Rûpela nû hate tomar kirin
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٥٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩

ماچ بریتیە لە لکاندنی لێو بر جێگایەکی دیکەوە کە ئاساییانە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی، ڕێز وە یان سڵاو و خواحافیزی بەکار دەھێنرێت. ماچ دەتوانێت بۆ نیشاندانی پەیوەندی ھەستی وە یا سێکسی بەکار بھێنرێت. بەگشتی ماچ یەکێک لە باوترین شێوازەکانی دەربڕینی ئەوین و خۆشەویستییە.

'ماچ' ئەسەری بەناوبانگی فرانسیسکۆو هایز
ڕۆمیۆ و جوولیێت لە حاڵی ماچکردن دا، نیگاری کێشراو بە دەستی فرانک دیکسی.

بیۆلۆژی و ڕەوتی گۆڕان

مرۆڤناسان ھێشتا لە سەر ئەوە ڕێک نەکەوتوون کە ئایا ئاکاری ماچکردن شتێکی غەریزیە یان مرۆڤ و ئاژەڵان فێری دەبن. لەوانەیە ئەم ئاکار پەیوەندیی ھەبێت لەگەڵ ئاکاری خاوێنکردنەوە بە لێو و زوان لە نێو ئاژەڵان دا.[١]

ماچکردن دەرفەتی ئەوە ئەدات بە ئەو جووتانەی (کە چاوەڕوان دەکرێت پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک بھێنن) بۆی ماکی کیمیاوی نێو جەستە یەکتری (کە پێی دەگوترێت فێرۆمۆن) ھەمڵژن و تامی بچێژن.

ماچکردن لە نێو ھەندێک لە ئاژەڵان و پەلەوەر دا دەبینرێت کە دەم یان نووکیان لە یەکتر ئەدەن.

 
دوو کتکەسمۆرەی کلک ڕەش خاریکی ماچکردنی یەکترین.

ھاوبابەت


سەرچاوەکان