دێژاڤوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:فەلسەفەی زەین |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣:
==توێژینەوەی زانستی==
دەروونناس [[ئێدوارد برادفۆرد تیتچنەر]] لە کتێبەکەیدا بەناوی ''A Textbook of Psychology'' کەلە ١٩٢٨دا نووسیوییەتی، ڕوونی دەکاتەوە کە دێژاڤوو ڕوو دەدات کاتێک کەسێک کە لەچاوترووکانێکدا، یان بەلاچاو تەنێک یان بارودۆخێکی بینووە پێش ئەوەی کە [[مێشک]] تەواو بووبێت لە درووست‌کردنی تێگەیشتنێکی تەواو وشیارانەی ئەزموونەکە. ئەو "نیمچە تێگەیشتنە" دەبێـە هۆی دووستبوونی هەستی هەڵەی لەیەکچوون<ref>Titchener, E. B. (1928). A textbook of psychology. New York: Macmillan</ref>. توێژینەوەی زانستی ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە دێژاڤوو "[[زانینی پێشینە]]" یان "[[پێشگوێی]]" بێت، بەڵکو وەک تێچکوونێک لە [[زەین]]دا لێکی دەداتەوە، کە وا دەکاتە هەلوومەرجێکێ جیاواز درووست ببێت کەتێیدا کەسێک هەست دەکات ئەزموونێک پێشتر موومارەسە کراوە<ref>The Meaning of Déjà Vu", Eli Marcovitz, M.D. (1952). Psychoanalytic Quarterly, vol. 21, pages: 481-489</ref><ref>The déjà vu experience, Alan S. Brown, Psychology Press, (2008), ISBN 0-203-48544-0, Introduction, page 1</ref>. ئەم ڕوونکردنەوەیە پاڵپشتکراوە بەو ڕاستییەی کە هەستی "وەبیرهێنانەوە" لەوکاتەدا گەلێک بەهێزە، بەڵام بارودۆخەکانی ئەزموونی "پێشوو" (کەی، لەکوێ، و چۆن ئەزموونی زووتر ڕوویدا) نادڵنیان یان باوەڕ وایە کە ئەستەم بێت.
"دێژاڤوو" به شێوه‌یه‌كی گشتی واتە "پێشتر بینراو"، دێژاڤوو ووشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیه و به مانای شتێك دێت كه پێشتر بیراوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به‌سه‌ردا دێت به‌م جۆره وه‌صفی ده‌كه‌ن "واتا شتێك ئیستا له‌به‌ر چاوته بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌یبینیت و دڵنیایت پێشتر ئه‌م شتانه‌ت نه‌بینیوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی و نه‌خوازراو وا هه‌ست ده‌كه‌یت ئاشنایه له‌به‌ر چاوت و پێشتر بینیووته.
بۆ نموونه تۆ سه‌ردانی ئینگلته‌را ده‌كه‌یت و له‌كاتی سه‌ردانت به‌ناو شوێنه مێژوویه‌كاندا بۆ یه‌كه‌م جار! له‌پڕدا ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ درووست ده‌بێت كه ئه‌م وێنانه له‌به‌ر چاوت دووباره‌ن و جارێكی تریش ئه‌م شوێنه‌ت دیووه له‌و شوێنه بوویت، به‌ڵام هه‌رچی هه‌وڵ ئه‌ده‌یت نا‌توانیت بزانیت دووای ئه‌وه چی ڕووده‌دات.
له‌گه‌ڵ ساته‌وه‌ختی هه‌وڵدانت بۆ زانینی وێنه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوته دیارده‌كه له چاو وون ده‌بێت، یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێكانت له نیوه‌ڕۆ خوانێكدا دانیشتوون و باسی بابه‌تێكی سیاسی سه‌رده‌میانه ده‌كه‌ن، له پڕدا ئه‌و هه‌ستی دووباره بینینه له ناخت دا درووست ده‌بیت و وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێشتر هه‌مان كۆڕ‌و هه‌مان جۆری خواردن و بابه‌تی سیاسی باسكراوه له نێوانتاندا و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ئه‌گه‌یته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و دیدار‌و خوان و باسه دووباره‌یه.
دیارده‌ی دێژاڤوو تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و چه‌ند بیروڕاو لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی له‌سه‌ر ووتراوه،
(ئارپه‌ر فانكهاوسه‌ر) كه توێژه‌رێكی سویسراییه پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه له هه‌موو حاڵه‌ته "پێش وه‌خت هاتووه‌كان" به ووردی بكۆڵرێته‌وه تا بتوانن دیارده‌ی "بینینی پێش وه‌خت" وه‌ك به‌شێك له‌و دیراسه‌یه ڕوون بكرێته‌وه، واته هه‌موو جیاوازیه بچووك و وورده‌كان به ته‌واوی دیراسه بكرێت.
به تێڕوانین له پێشنیاره‌كه‌ی فانكهاوسه‌ر له دوو نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه جگه له "دێژا ڤوو(" دیارده‌ی "دێژا ڤیسێتێ" و دیارده‌ی "دێژا ڤوكو") یش به‌دی ده‌كرێت واته "سه‌ردانكردنی پێش وه‌خت و ئه‌زموون كردنی پێش وه‌خت"
نزیكه‌ی ٪70 ی خه‌ڵكی جیهان دیارده‌ی "دێژا ڤوو"یان به‌سه‌رهاتووه له ناو ئه‌و ڕێژه‌یه‌شدا خه‌ڵكی ته‌مه‌ن 15 بۆ 25 ساڵ زیاتر ئه‌و دیارده‌یان لا دووباره ئه‌بیێته‌وه دێژاڤوو به نزیكه‌یی په‌یوه‌ندی به شێوازێك له "په‌ركه‌م"ی كاتی و دووباروه هه‌یه، چوونكه ئه‌و ماوه‌ی تێدا ڕووده‌دات كورته وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر خه‌ڵكی تاقی كراوه تۆمار كراوه.
- به پێی هه‌ندێك بیرووڕا دەڵێن په‌یوه‌ندی به (خه‌یاڵ ڕۆشتنی كاتی و دڵه كووته‌ی كاتی) یه‌وه هه‌یه، به‌شێك له خه‌ڵكی به‌ده‌ست دڵه كوته و گرژبوونی ماسولكه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕوودانی دێژاڤوو له‌و دوو ساته‌دا ڕووده‌دات، له یه‌كه‌م ساتی ئه‌زموونكردنی دیاده‌ی "دێژاڤوو"ه‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه درووست نه‌كردووه یان له بارێكدا جێی نه‌هێشتوه، كه پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌بیت.
- زۆر بارودۆخ ده‌ستنیشان كراوون كه ده‌بنه هۆكاری ڕوودانی دیارده‌ی "بینیی پێش وه‌خت" هه‌ندێك له ده‌روون ناسان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ حه‌ز و ئاواتی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیارده‌كه تیایاندا ڕوو ده‌دات بۆ ئه‌و شته‌ی له‌به‌ر چاویاندا دووباره بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه تا ڕاده‌یه‌ك لاوازه چونكه هه‌ندێك جار حاڵه‌ته‌كه كاره‌ساتباره و كه‌سیش حه‌ز و ئاواتی له ڕووداوی كاره‌ساتبار نیه.
- هه‌ندێكی تر له ده‌روون ناسان پێیان وایه به هه‌ڵه پێكگه‌یشتنی گه‌یه‌نه‌ره‌كانی مێشكی مرۆڤ ئه‌و حاڵه‌ته درووست ده‌كات و وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان ڕابردوو داهاتووی ڕووداوه‌كاندا ده‌كه‌وێته به‌رچاوی كه‌سه‌كه.
- وه بیروڕایه‌كی تریش هه‌یه پێی وایه كه ئه‌م دیارده‌یه له ڕووداوه ئه‌زموونكراوه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوون (stress) و فشاری بارودۆخه جیاوازه‌كانه‌وه ڕووده‌دات.
- دوا بیرووڕا له‌سه‌ر بابه‌تی دێژڤوو بیروڕایه‌كی لاواز و دوور له بنه‌ما زانستیه‌كانه "به پێی ڕێزبه‌ندیه‌كه‌ی" تاڕاده‌یه‌ك لاوازه پێی وایه كه له ناو مێشكی مرۆڤدا داهاتوی تێدایه وه‌ك چۆن ڕابردووی ئه‌زمونكراوی تیایه له ئه‌نجامی پێكدادانی هه‌ڵه‌ی گه‌یه‌نه‌ره‌كانی مێشك هه‌ندێك جار وێنه و ڕووداوی داهاتوو ده‌كه‌وێته به‌ر چاومان.
ئه‌وه‌ی پرسیارانه‌ی تێبینیمان كرد و وه‌ڵامه‌كانیمان ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه‌یه:
1- بۆچی ئه‌و دیارده‌یه‌مان نه‌بینی هه‌تا به شێوه كرداریه‌كه‌ی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان نه‌كردبوو یان له گه‌ڵ هاوڕێكانماندا دانه‌نیشتبووین؟ بۆچی ئه‌و ڕووداوانه‌مان نه‌ده‌هاته پێش چاو؟ بۆچی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ كاتی سه‌ردان و دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌و دیارده‌یه ڕووبدات؟
2- بۆچی ئێمه بیرمان نایه‌ته‌وه كه‌ی ئه‌و شته‌مان دیووه؟
{{کۆڵکە}}
|