ویلیام شێکسپیر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت چاکسازی: az:Uilyam Şekspir
ب ربات:اصلاح نویسه غیراستاندارد
ھێڵی ٦٧:
لەساڵی ١٥٩٩، هاوبەشێتیی لەنێوان ئەندامانی کۆمپانیاکە درووست بوو لەسەر لای باشووری [[رووباری تێمز]]. ساڵی ١٦٠٨، هاوبەشێتیی دەستیگرت بەسەر [[شانۆی بلاکفریرز]]ی داخراودا. هەروها تۆمارنامەی کڕدراوەکانی شاهەنشاهیی و وەبەرهێنانەکانی شێکسپیر ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆمپانیاکە کەسێکی دەوڵەمەندی لێ درووستکردووە. هەربۆیە لە ١٥٩٧ ـدا، دووەم گەورەترین خانووی سترادفۆردی کڕی. و لەساڵی ١٦٠٥، هەڵستا بە وەبەرهێنان بە بەشێتی لە یەکێک لەدەزگاکاندا لە سترادفۆرد.
هەندێک لە شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بەشێوەی [[چوارینە]] دەرچوون، لە ١٥٩٨ ـەوە، ناوی بوو بە خاڵیێکی فرۆشتن. پاشان شێکسپیر بەردەوام بوو لە نواندن لە شانۆگەرییەکانیی و شانۆگەرییەکانی تردا پاش ئەوەی وەک شانۆنووس سەرکەوتوو بوو، بەشێوەیەک کە چاپی ١٦١٦ ی کارەکانی [[بێن جۆنسن]] دەرکەوت لەنێو لیستی دەستەی هونەرمەندانی نێو [[هەموو پیاوێک لە خۆشی تایبەتی خۆی]] دا (١٥٩٨)، و لە [[سیهانۆس]]یشدا (١٦٠٣)، هەندێک زانایان وای دادەنێن کە شێکسپیر ناوی نەبووە لەنێو لیستی هونەرمەندانی [[فۆڵبۆنی|رێوییە گەورەکە]]ی جۆنسن لەساڵی ١٦٠٥ دا، ئەمەش وەک نیشانەیەک کە پیشەکەی بەرەو کۆتاییەکانی دەڕۆیشت، شێکسپیر لە [[یەکەم پەڕگە]]ی ساڵی ١٦٢٣ بەیەکێک لە "هونەرمەندە سەرەکییەکان لەنێو ئەو هەموو شانۆگەرییانەدا" دادەنرێت، هەندێکیشییان یەکەم جارییان بوو پاش [فۆڵبۆنی|رێوییە گەورەکە]] نواندن بکەن، لەکاتێکدا کە ئێمە ناتوانین بزانین ئەو دەور و ئەرکانە چی بوون کە بینیونی لە شانۆگەرییەکاندا. لە ١٦١٠ دا، [[جۆن دیفیز شاه هیرفۆرد]] نووسیویەتی کە "مەبەست پاک" دەوری "پادشا"ی دیوە، لە ١٧٠٩،
رۆو ئەوەی گەیاند کە وەک لاساییکردنەوە شێکسپیر دەوری شەبەح باوکی هاملێت ببینێت. پاش ئەوە بەکاتێكیبەکاتێکی کەم لاساییکردنەوەکان وایان خواست کە دەوری ئادەم ببینێ لە "[[وەک چۆن خۆشی دەوێت|وەک چۆن ئەو دەیەوێت ببێ]]". لەکاتێکدا زانیان لەسەرچاوەی ئەو زانیارییارانە دوودڵن.
شێکسپیر لەو کاتەدا دابەش بوو بەسەر لەندەن و سترادفۆرد دا لەماوەی کار وپیشەی شانۆییدا، بۆیە ١٥٩٦ کە ساڵێک پێش ئەو ساڵە بوو کە خانووە گەورەکەی کڕی، شێکسپیر لە [[ئەپریشیە]] سانت هێلین دەژیا، نزیک بە [[رووباری تیمز]]، پاشان لەرێگەی ئەو رووبارەوە گوازرایەوە بۆ [[ساوسوارک]] لەدەوروبەری ١٥٩٩، ئەوەش ئەو ساڵە بوو کە کۆمپانیاکەی زۆرترینی بەخۆوە دیت لەوێ. لەدەروبەری ١٦٠٤، گەڕایەوە بۆ باکوری رووبارەکە دووبارە، بۆ ناوچەیەک [[کاتدرئایی بۆڵسی پیرۆز]]، کە تێیدا کۆمەڵێکی زۆر خانووی سەرنجراکێش هەبوو، لەوێ هەڵستا بە بەکرێ گرتنی ژوورێک یان چەند ژوورێک لە کەسێکی فەڕەنسیی بەناوی کریستۆڤەر ماونت جۆی، کە درووستکەری قژی دەستکردی ئافرەتان و داپۆشەکانی قژ بوو.