چەمک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''چەمک''' یان '''تێگەیشتە''' یەکەی [[ناسین|ناسینە]] لە ''[[واتا|واتادا]]'' — [[بیرۆکە|بیرۆکەیەکی]] [[دەرھەستکاری|دەرھەست]] یان [[ھێما|ھێمایەکی]] [[ھزر|ھزرییە]] کە ھەندێجار وەکوو "یەکەی [[زانین]]" پێناسە دەکرێ و خۆی لە ژمارەیەک یەکەی دیکە دروست بووە کە پیان دەوترێ تایبەتمەندییەکان یان خسڵەتەکانی چەمک. چەمک ئەوەیە کە مرۆڤ لە وشە تێدەگا، بۆیە ھەندێجار پێی دەوترێ ''تێگەیشتە'' یان ''تێگەھ''.
 
بەو ناوەی کە بۆ دەستنیشانکردنی چەمکێک بەکار دەچێ (مۆرکی لکاو بە چەمکەوە) دەوترێ [[زاراوە]]. بۆ نموونە، وشەی "سەگ" زاراوەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو چەمکەی کە سەگێک ئەوەیە، ھەموو ئەو شتانەی کەسێک لەبارەی سەگێکەوە دەزانێ دەبێتە چەمکی زاراوەی سەگ. لەوانەیە چەند زاراوەی جیاواز ئاماژە بە یەک چەمک بکەن، بۆ نموونە، ترێ و ھەنگوور ھەردوو ئاماژە بە یەک چەمک دەکەن. لە ھەر زماندا بۆ ھەر چەمکێک زاراوەیەک بوونی ھەیە (یان، ھەروا کە وترا، چەند زاراوە)، ئەگەر نەبێ، ئەوا زمان ھەوڵ دەدا بۆی بتاشێ یان لە زمانەکانی ترەوە بۆی قەرز بکا.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/چەمک»