بەرگەنەگرتنی لاکتۆز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''بەرگەنەگرتنی لاکتۆز''' بریتییە لە نەتوانینی هەرسکردنی لاکتۆز، کە ئەمیش شەکرێکە...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:١٨، ٤ی ئابی ٢٠١٤

بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بریتییە لە نەتوانینی هەرسکردنی لاکتۆز، کە ئەمیش شەکرێکە لە شیر و خۆراکەکانی تری وەک بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا هەیە، دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی لە جەستەی مرۆڤدا. نەتوانینی هەرسکردنی لاکتۆز بەهۆی کەمی ئەنزایمی لاکتەیزەوە ڕوو دەدات، نەبوونی ئەم ئەنزایمە لە منداڵی شیرەخۆرەدا دەبێتە هۆی ئەوەی خواردنەوەی شیری دایکی لێ قەدەغە بکرێت.

نیشانەکان

نیشانەکانی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بریتین لە هەڵئاوسانی ورگ، گازات، گرژبوونی ماسولکەکان، سکچوون، هێڵنج و ڕشانەوە.

هۆکارەکان

هۆکارەکانی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بەهۆی کەمی ئەنزایمی لاکتەیزەوە ڕوودەدات کە لەوانەیە بۆماوەیی یان ژینگەیی بن.