میکانیزمی جنێڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٥:
میکانیزمی جنێڤ یان مۆتۆڕی جنێڤ (بە[[ئینگلیزی]]: Geneva drive) هەندێ جاریش پێی دەوترێت خاچی ماڵتایی Maltes cross میکانیزمێکی ددانەیی یە کە خولانەوەیەکی بەردەوام دەگوازێتەوە بۆ جووڵەیەکی خولانەوەی شارراوە. وییلە خولێنەرەوەکە دەرزیەکی هەیە کە دەچێتە ناو قڵیشێکی وییلە خولێنراوەکەوە و بەمە یەک هەنگاو دەیخولێنێتەوە. وییلە خولێنەرەوەکە دیسکێکی بلۆککردنی بازنەیی بەرزتریشی هەیە کە وییلە خولێنراوەکە لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکات لە نێوان هەنگاوەکاندا.
 
===== کورتەیەکی مێژوویی =====
ناونانی جیهازەکە بە میکانیزمی جنێڤ دەگەڕێتەوە بۆ نموونەی کاتژمێرێکی میکانیکی کە لە شاری جنێڤ لە سویسرا هەبوو کە لەو کاتەدا جنێڤ پێشکەتنی لە پیشەسازی دروستکردنی کاتژمێردا ناوبانگی پەیدا کردبوو. میکانیزمی جنێڤ پێشی دەوترێت خاچی ماڵتایی میکانیکی بەهۆی ئەوەی شێوەکەی وەکو ئەو وایە (بەپێیەی خاچی ماڵتایی قەبارەکەی بچووکە) ئەمە وەیە کە لە میکانیزمی جنێڤدا بەدی دەکرێت کە پێکدێت لە وییلێکی بچووک کە چوار باڵی هەیە و توانای بەرگەگرتنی هێزی میکانیکی قورسی نیە، هەر لەبەرئەوەیە کە لە دروستکردنی کاتژمێردا سوودی لێوەردەگیرێت.