میکانیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «میکانیزم ئامێرێکە کە بۆئەوە دروستکراوە تا هێزێکی داخڵکراو و جووڵەیەک بگۆڕێت بۆ کۆ...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٠٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤

میکانیزم ئامێرێکە کە بۆئەوە دروستکراوە تا هێزێکی داخڵکراو و جووڵەیەک بگۆڕێت بۆ کۆمەڵە هێز و جووڵەیەکی خوازراو. میکانیزم بە گشتی لەم بەشانە پێکدێت:

Schematic of the actuator mechanism for an aircraft landing gear.
  1. پێکهاتەی جووڵاوی وەکو میکانیزمەکانی ددانە و کۆمەڵە ددانە، پشتێن و زنجیر، کام و دواکەوتەکەی پێکدێت.
  2. پێکهاتەیەکی میکانیکی بۆ گواستنەوەی جووڵە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Linkage.
  3. ئامێری لێخشاندنی وەکو ئیستۆپ و کلاج.
  4. پێکهاتەی لەخۆگرتن وەکو چوارچێوە frame و بڕغۆ و بۆڵبرین و سپرینگ و چەورکەر و سەگڵاو.
  5. چەندین جۆری پێکهاتەی مەکینەیی تایبەت وەکو سپلاین و زمانە و دەرزی و کلیل.

زانای ئەڵمانی ڕێولیەوکس بەم شێوەیە پێناسەی میکانیزمی کردووە: میکانیزم کۆمەڵە پێکهاتەیەکی پێکەوە لکاوە بۆ جێبەجێکردنی چەند کردارێک کە ئیشێک یان جووڵەیەکی بە دوادێت. میکانیزم بە زۆری لە نێوان دوو تەنی بەرگریکار لەژێر کاریگەری هێزێکدا کە دەخرێتە سەریان ڕوودەدات. هەندێک جار ئەم دەستەواژەی میکانیزمە لە بواری نازانستیشدا بەکاردێت بۆ ئاماژرکردن بە کارلێککردنێک کە لە بابەتێکی تردا باسی دەکەین.