جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مێریتۆکراسی»

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:لیبرالیزم)
 
{{بێ سەرچاوە}}
'''مێریتۆکراسی شیاومەزنی(فەرمانڕەوایی توانادار لێھاتووەکان)'''
 
میرۆتۆکراسیشیاومەزنی بریتیە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە رێگای توانا (لێھاتوویی)، نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی، دامەزراوە.ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنی جۆرێکی کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و باری کۆمەڵایەتی لە رێگەی پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە براوەکان بێگومان شایستەی ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەی خۆیانن. لە ئەنجامدا، ئەم وشەیەش مانایەکی داروینیزمی کۆمەڵایەتی لەخۆوەدەگرێت، کە بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردن لە کۆمەڵگایەکی پێشبڕکێکارانەی شەڕانگێز، کە رێگە بە نایەکسانیەکی بەرفراوان دەدات لە داھات و سامان لە نێوان دانیشتوان، ئەمەش وەک وەزیفەیەکی شایستەیی و لێھاتوویی و شیاوی(merit )، بە پێچەوانەی کۆمەڵگا یەکسانەکان.
 
حکومەت و رێکخراوە مێریتۆکراتیەکان جەخت لەسەر زیرەکی (بەھرە) و خوێندنی فەرمی و تایبەتمەندیەتی، نەوەک ئەو جیاوازیانەی کە ھەن وەک چینی کۆمەڵایەتی و نەتەوە و رەگەز، دەکەنەوە. لە واری کرداریدا، توێژینەوەکان لەسەر جووڵەی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەکەن کە ھەموو ئەو مەرجانەی کە بە بێلایەنانە رەچاودەکرێن لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندی منداڵەکانی ئەوکەسانە دەکەوێتەوە کە بە رێگەیەک لە رێگەکان سوودمەند دەبن. ئەمەش بە ھەمان شێوە دیاردەیەکی داروینیزمیە، لەکاتێکدا ھەموو دایک و باوکێک کۆشش بۆ دروستکردن و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانیان دەکات و گەیاندنی سوودەکانی زانیاری و ئازایەتی و سەرچاوەکانی خۆیان دەبەخشنە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی سەرکەوتنی منداڵەکانیان دڵنیابکەنەوە. ئەمەش ھێزێکی غەریزیە لە نێو زۆر لە ئاژەڵە ئاڵۆزترەکانی سەر رووی زەوی، کە لە ناویاندا مرۆڤ تەنھا یەکێکە، ھەیە. زۆر لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان (ھەریەکە رێژەی سەرکەوتنی جیاوازیان بەدەستھێناوە) لە رێگەی دەستێوەردانی دەوڵەت لە خوێندن و چاودێری کۆمەڵایەتی و لێبوردنی باج و بەخشینی پارە بۆ ھەرمنداڵێکەوە ھەوڵی خەفەکردنی ئەو فاکتەرانەی نایەکسانیان داوە.
بەکارھێنەری نەناسراو