وتووێژ:پەڕین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وەڵام
No edit summary
ھێڵی ٢٣:
::{{وب|Calak}} کاکە چالاک ئەمە بۆچوونی تاکەکەسی خۆم بوو و هیچ ئاماژەیەکیشم بۆ بابەتەکەی جەنابتان نەکرد. بەڵام یەک پرسیارم هەیە، ئایا ئێوە ، لە ناوچەی خۆتاندا ناڵێن : گەردەی گوڵ و گیا. ئایا خەڵکی ئاسایی ئەڵێن گەردە یان گەرک؟ ئەگەر خەڵکی ئاسایی لای ئێوە دەڵێن "گەرک" ئەوە منیش پێی ڕازیم و قسەم لە سەری نییە. من بۆ خۆم بێجگە لە ناو هەنبانەدا لە هیچ کەسم نەبیستووە بڵێ "گەرک" ! [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏٠٩:٤٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
:::{{وب|Aminijian}} من ئەوە دەزانم دەوروبەرم وشەی فارسی زۆر دەڵێن؛ گەردەش ھەروا. وشەی گەر یان گەرک وشەیەکی کرمانجییە (بەڵام کوردیە) و لە ناو ئەواندا باوترە (بڕوانە [[:ku:wikt:ger|ger]]) ئەگەر وایە با ھەر ھەڵاڵە بێ لانی کەم لە ھەنبانەدا بەم مانایەوە ھاتووە و لە باشووریش باو بووە. وەک وتم بۆ ئەمە وشەی [http://dictio.kurditgroup.org/dictio/pollination ھەڵاڵەگواستنەوە] وتراوە کە زۆر جوان نییە. ئەگەر بمانەوێ چاوگ بە کار بھێنین دەبێ بڵێین ھەڵاڵەپژاندن (ھەڵاڵەپژان ھەڵەیە) یان لە پژاندن دروستتر ھەڵاڵەپڕژاندن یان دەنا ھەڵاڵەوەشاندن. ئەگەریش ناوی چاوگ بێ ئەوە ھەڵاڵەپژێنی یان ھەڵاڵەپڕژێنی یان ھەڵاڵەوەشێنی. بە بڕوای من ھەڵاڵەپژاندن یان ھەڵاڵەپژێنی باشە. تکایە یەکلا بنەوە. سپاس.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
من جیاوازییەک لە نێوان "گەر" و "گەرد" دا نابینم کە بڵێم وەڵا ئەمیان کوردییە و ئەویان فارسییە، تەنیا ئەوە نەبێ هەموو خەڵک لە "گەرد" حاڵی دەبن و بۆ "گەر" یان "گەرک"یش لە ناوچە سۆرانییەکاندا تەنیا ئێمە چەند کەس حاڵیمان دەبێ! وەک وتم "گەردەپژان" لەگەڵ "گەردەپژێنی" هەردوو یەک واتایان هەیە، بەڵام گەردەپژان لەگەڵ ڕپحی زمانی کوردیدا زۆرتر دەخونجێ؛ لێرەدا پێویست بە "متعدی" ناکا چونکە گوزارشت لە ڕووداوێکی سروشتی دەکا وەک: گەڵاڕێزان(گەڵاڕژان)، ناونان، ئاودان، بیرئانین و... هەڵبەت گەڵاڕێژی، ناونێری، ئاودێری، بیرهێنی و... لەباری ڕێزمانییەوە دروستن بەڵام هەموویان باو نین؛ من دیسانەوە "گەردەپژان" بە باش و دروست دەزانم. سپاس [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏١٤:٠٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەڕین".