کۆبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٥٨:
دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی زۆربەیان کوردن، بە [[شێوەزاری سەرەکی زمانی کوردی|کورمانجی]] دەئاخڤن، جلوبەرگی ژنانیان پێکھاتووە لە کراس و قەفتان و بەروانک و سوخمەو عەبا. سەریان بە ھەوری و شارو کۆم و کۆفی دەپۆشن. پیاوەکانیش جلوبەرگی عەرەبان دەپۆشن بە حوکمی ھاوسێیەتی و دژواری ناوچەکە: کە بریتیە لە کراس و کۆفیەو عەقاڵ. بەلام شاڵ و شەپکی کوردەواریش لەبەر دەکرێت.
کلتووری کۆبانی نزیکە لە کوردانی [[ئورفا]] (رەھا) بە حوکمی ئەوەی لە یەک پێکھاتەی کلتووری و خێلەکین. نەریتی کوردەواری لە ناو خەڵکەکەدا زاڵە چ [[موسڵمان]] بن و چ [[ئێزیدی|ئێزیدی]]. عەشیرەتی گەورەی "بەرازی" و عەشیرەتی "کێتکان" زۆرینەی دانیشتووان پێک دەھێنن. لە دەورانی دوامینی عوسمانی "بۆزانبەگ" سەرناسی ناوداری عەشیرەتی بەرازی بوو. لە ھۆزی "کێتکان"یش ئەوسا "بەسراوی ئاغا" دەناسرا. بۆزانبەگ نوێنەری روھا بوو لە "مەجلیسی میللی مەزنی" ئەنقەرە. کوڕە برایەکەی ھرچۆ (شاھین شاھین) لە ساڵانی ١٩٥٠ نوینەری پەرلەمانی سووریا بوو لە [[دیمەشق]]. ھرچۆ لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی [[خۆیبوون]] بوو. رێبەری نەقشبەندی لە کۆبانێ ناوی شێخ ساڵح بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵکی [[عاموودێ|ئاموودا]] بوو. ھونەرمەند و رۆشنبیرو دەنگبێژ و سازبەندی کۆبانێ زۆرن وەک: مشۆیێ بەکەبوورێ، باقی خدۆ، رەشید سۆفی، مچۆ کەندەش، ئەحمەد چەپ، کاردۆخ بەیرۆ، سیامەند ئۆسکوللی ھەروەھا پۆلات جان و جاندۆست لە رۆشنبیرانی ئەو دەڤەرەن. له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کۆبانیش [[ساڵح موسلیم]] سه‌رۆکی پارتی ([[حیزبی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)|پەیەدە]]) هه‌ره‌ ناسراوه‌کانی کۆبانێیه‌.
[[پەڕگە:Saleh Muslim.jpg|وێنۆک|ساڵح موسلیم سەرۆکی حیزبی [[حیزبی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)|پەیەدە]]]]
 
== ھۆزەکان ==