ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
ناوي كۆبانى به بۆچوونى خه‌لكه‌كه‌ى له ووشه‌ى كۆمپانى یه‌وه هاتووه چونكه له ساڵانى 1910 تا 1920 ئۆفيسى كۆمپانيایه‌كى ئه‌ڵمانیی لێ‌بوو كه پڕۆژه‌ى هێڵى ئاسنينى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ( به‌رلين- به‌غدا)ى جێبه‌جێ ده‌كرد ده‌ووبه‌رى ئۆفيسه‌كه به كرێكاری كۆمپانياكه و خێزانه‌کانیان ئاوه‌دان بوويه‌وه كه زۆرينه‌يان كوردى هه‌رێمه‌که بوون ، دواتر ناوه‌که به شێوه‌ی كۆبانى مايه‌وه. ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى سوريا ناوه‌که‌ى دواتر گۆڕي بۆ (عين العرب ) به واتاى كانيى عه‌ره‌بان وه‌ک زۆربه‌ی ناوی گونده کوردنشینه‌کان وه‌ک سیاسه‌تێکی شۆفینیانه‌ی په‌یڕه‌وکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عه‌ره‌بی به جوغرافیای سووریا.
===جوغرافياى كۆبانێ===
رووبه‌رى ناحيه‌ى كۆبانێ (3000,23) كيلۆمه‌تر دووجايه و دانيشتووانه‌كه‌ى به گوێره‌ى سه‌رژمێرى ساڵى 2000 نزيكه‌ى 204 هه‌زار كه‌س بوون. له رووى خاكه‌وه خاكى كۆبانى به‌شێكه سه‌ر به ده‌شتى سرووجى ره‌ها (ئورفا) 30 كيلۆمه‌تر له رۆژئاواى ئاوى فوراته و 100 كيلۆمه‌تر له ئورفاوه و 150 كيلۆمه‌تر له ناوه‌ندى پارێزگاى [[حه‌له‌ب]]ه‌وه دووره. له باكوور: سنوورى توركيايه‌و له ياشوور: سنوورى پارێزگاى (الرقه)يه له رۆهه‌ڵات: هاوسنووره له‌گه‌ڵ گرێسپى(ته‌ل ئه‌بيه‌د) له رۆئاوا: هاوتخووبه له‌گه‌ڵ ناحيه‌ى جه‌رابلس (كه‌نارى فورات)و مه‌نبه‌ج. زۆرينه‌ى خاكه‌كه‌ى ده‌شتاييه‌كى راسته. زوورگى كه‌مه به‌رزاييه‌كانى بريتين له : چياى مشته‌نوور (600مه‌تر) و چياى قه‌ره‌به‌كر و خان مه‌حموود و چياى ره‌ش. خاكه‌كه‌ى كشتوكاڵيه‌و به پيته به‌رووبوومى زۆرى هه‌يه‌و هه‌ندێكى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سووريا ده‌كرێت.
كۆبانێ له چوار به‌شناحیه پێكهاتووه: ناوه‌ندىناوه‌ند باژێر،(دانیشتووان:81,424که‌س)، شێخله‌ر،شێخله‌ر سڕين(شیوخ ته‌حتانی 43,861 که‌س)، سه‌ڕين (69,931که‌س) و جه‌له‌بجه‌له‌بێ <ref>http://www.cbssyr.org/new%20web%20site/General_census/census_2004/NH/TAB02-33-2004.htm</ref> . گرنگترين گونده‌كانى بريتين له : هه‌لينج، ته‌لعه‌جيب، ته‌لخه‌زال، بۆزيك، خانمه‌مه‌د، سخور، قلحه‌ديد، قنێ، قومليخ، گرك، شه‌ران و شێرانێ.
[[پەڕگە:Ayn Al Arab District.png|وێنۆک|شوێنی کۆبانی له ناو پارێزگای حه‌له‌ب (به‌ره‌نگی زه‌رد)]]
===ئابووری کۆبانێ===
ئابوورى ناحيه‌كه‌ده‌ڤه‌ره‌که زياتر كشتوكاليه‌و گونده‌كانى كه نزيكه‌ى 320 گوندن هه‌ر كاى چاندن و جوتياريى ده‌كه‌ن. گرنگترين به‌رهه‌مه‌كانيان بريتين له: په‌مۆ(قوتن)، [[گه‌نم]]، نيسك، نۆك، باينجان، جۆ، گارس (هه‌رزن)، كونجى، كه‌مون (به‌هارات) و شووتى و گندۆر. هه‌روه‌ها ل زۆر شوێن فستق و ميوه‌ى قه‌يسى و ترێ و هه‌نجير و هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
===ژيان له كۆبانێ===
دانيشتووانى كۆبانێ و گونده‌كانى زۆربه‌يان كوردن، به [[شێوه‌زاری سه‌ره‌کی زمانی کوردی|كورمانجى]] ده‌ئاخڤن ، جلوبه‌رگى ژنانيان پێكهاتووه له كراس و قه‌فتان و به‌روانك و سوخمه‌و عه‌با . سه‌ريان به هه‌ورى و شار‌و كۆم و كۆفى ده‌پۆشن. پياوه‌كانيش جلوبه‌رگى عه‌ره‌بان ده‌پۆشن به حوكمى هاوسێيه‌تى و دژوارى ناوچه‌كه: كه بريتيه له كراس و كۆفيه‌و عه‌قاڵ. به‌لام شاڵ و شه‌پكى كورده‌واريش له‌به‌ر ده‌كرێت.
كلتوورى '''كۆبانى''' نزيكه له كوردانى [[ئورفا]] (ره‌ها) به حوكمى ئه‌وه‌ى له يه‌ك پێكهاته‌ى كلتوورى و خێله‌كين. نه‌ريتى كورده‌وارى له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا زاڵه چ [[موسڵمان]] بن و چ [[ئێزیدی|ئێزيدى]]. عه‌شيره‌تى گه‌وره‌ى '''به‌رازى''' و عه‌شيره‌تى '''كێتكان''' زۆرينه‌ى دانيشتووانى ناحيه‌كه‌دانيشتووان پێك ده‌هێنن. له ده‌ورانى دوامينى عوسمانى '''بۆزانبه‌گ''' سه‌رناسى ناودارى عه‌شيره‌تى به‌رازى بوو. له هۆزى '''كێتكان'''يش ئه‌وسا '''به‌سراوى ئاغا''' ده‌ناسرا. بۆزانبه‌گ نوێنه‌رى روها بوو له '''مه‌جليسى ميللى مه‌زنى''' ئه‌نقه‌ره. كوڕه برايه‌كه‌ى هرچۆ (شاهين شاهين) له ساڵانى 1950 نوينه‌رى په‌رله‌مانى سووريا بوو له [[ديمه‌شق]]. هرچۆ له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى [[خۆيبوون]] بوو. رێبه‌رى نه‌قشبه‌ندى له كۆبانێ ناوى شێخ ساڵح بوو كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌لكى '''[[عاموودێ|ئاموودا]]''' بوو. هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر‌و ده‌نگبێژ و سازبه‌ندى كۆبانێ زۆرن وه‌ك : مشۆيێ به‌كه‌بوورێ ، باقى خدۆ، ره‌شيد سۆفى، مچۆ كه‌نده‌ش، ئه‌حمه‌د چه‌پچه‌پ، كاردۆخ به‌يرۆ ، سيامه‌ند ئۆسكوللى هه‌روه‌ها پۆلات جان و جاندۆست له رۆشنبيرانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن.
===هۆزه‌كانى كۆبانێ===
ديارترين هۆز له كۆبانى و هه‌رێمى باشوورى ئورفا '''به‌رازى''' يه كه له مێژووى كوردان دا رۆڵى دياريان هه‌بووه. له ناو به‌رازى عه‌شيره‌تى تر هه‌ن كه کاتی خۆی سه‌ر به كۆنفدراسيۆنى خێله‌كى به‌رازی بوون، شاهین به‌گ ناوێک له به‌ره‌بابی به‌گزاده‌ی ميران (به‌گله‌ر) سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد . هۆزه‌کانی تر بریتین له:
|