جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «وتووێژ:خاکی بەڵێندراو»

بەبێ کورتەی دەستکاری
::::هەڤاڵان، له هەنبانه بۆرینه دا ئەوانه هەن: '''بۆ,بۆم,مه‌ڵبه‌ن,مه‌ڵبه‌ند,مه‌ڵوه‌ن,وه‌لات,وه‌ڵات,وڵات''' بەڵام من '''خاکی بەڵێندراو'''م پێ باشتره، --<span style="text-shadow:0.2em 0.2em 0.3em grey; font-family:Comic Sans MS; color:#0072B4">('''[[بەکارھێنەر:Diyako kazm|دیاکۆ ماد]]''') ,''[[قسەی بەکارھێنەر:Diyako kazm|وتوو وێژ]]''</span> ‏٠٦:٣٦، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
ئەوەی لە چەمکی "سرزمین، ار‌ض و land" ئاوەز دەکەم، "وڵات"ە ، وەک چۆن لە کوردی خۆماندا زۆر باوە کە : "وڵاتی کوێران" ، " وڵاتی ئەوینداران" ، "وڵاتی گوڵ و بولبول" ... هەر کام لە "خاک" و "سەرزەمین" و "نیشتمان" جۆرێک دردۆنگییان پێوە دیارە کە لە "وڵات"دا یان نییە یان زۆر کەمە. من وڵاتی وادەدراو، یان بەڵێن دراو بە دروست دەزانم. سپاس [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏١٤:٥١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
 
:وادەم لە بەڵێن لا جوانترە لەبەر ئەوە کە "وادە" و "وڵات" ھەردوو بە "و" دەس پێ ئەکەن. ھەر ئەوە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏٠٦:٥٢، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
 
::پێم وایە بەرامبەری land لە کوردیا وشەی "بەژ"ە. بەڵام دیارە ناکرێ بوترێ بەژی وادەدراو. من "وڵاتی وادەدراو"م زۆر لا جوانە و لە نێوان وادەدراو و بەڵێندراویشا ھەر وادەدراو ھەڵەبژێرم. سپاس.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٥:٥٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
:::::::'''واده''' له '''وعدە'''ی عەرەبیەوه هاتوه!!! بەڵێن باشتره، بۆ ئەوی تریش با به شتێ بگەین؟ من خاکم پێ باشه، '''خاکی بەڵێن دراو''' --<span style="text-shadow:0.2em 0.2em 0.3em grey; font-family:Comic Sans MS; color:#0072B4">('''[[بەکارھێنەر:Diyako kazm|دیاکۆ ماد]]''') ,''[[قسەی بەکارھێنەر:Diyako kazm|وتوو وێژ]]''</span> ‏٠٧:٠٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
:بۆ هەڵبژاەدنی وشەکان دەبێ گوێ شل بکەین بۆ زمانی خەڵک، زمانی فۆلکلۆر و زمانی ئەدەبی کلاسیکمان، بزانین ئەوان بۆ دەربڕینی ئاوا چەمکێک چۆن وشەیان هەڵبژاردووە و چۆن تێکەڵیان کردووە. قسەی ئەو برایانە ڕاستە، هەم خاک، هەم هەرد، هەم بەژ هەم زەوی دروستە بەڵام هەرکام ئاماژەن بۆ شتێکی تایبەت و جیاواز؛ ئەگەرچی لە باری چەمک و واتاوە هاوسێ و دەستەخوشکی یەکن بەڵام لە زماندا هەر یەک ئاماژەن بۆ شتێک یان بارێکی جیاواز لە شتێک؛ بۆ وێنە"خاک" زۆرتر ئاماژەیە بە جنسی ئەو مادەیەی گۆی زەوی پێک دێنێ، قەت ناڵێن زەوی بە سەرم، یان بێڵێک زەوی یان هەرد یان بەژ. بەژ ئاماژەیە بۆ وشکانی کە لە واتای ناڕاستەوخۆدا "زەوین"یش دەگرێتەوە. ئەم باسە درێژەو من بەوندە بەسندە دەکەم کە : "وڵات" لە بنەڕەتەوە لە وشەی عەرەبی "ولایت" ەوە وەرگیراوە و ئاماژەیە بە شوێنێک کە بەشەکان و دانیشتووانی لە پێوەندی نزیکدان و بەگشتی کاتێک "زەوی" دەبێتە موزافی وشەیەکی مەعنەوی بارەکەی دەگۆڕێ و دەبێتە"وڵات". بە کارهێنانی وشەی وڵات بۆ country زیاتر لایەنەکانی ئەم باسە ڕوون دەکاتەوە و هیچ دژبەرییەکیان پێکەوە نییە. سپاس [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏١١:٢٣، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
 
::وادەم لە بەڵێن لا جوانترە لەبەر ئەوە کە "وادە" و "وڵات" ھەردوو بە "و" دەس پێ ئەکەن. ھەر ئەوە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏٠٦:٥٢، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
٥٬٩٣١

دەستکاری