وەرزی زاوزێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٣:
==زاوزێی دەستەیی==
 
زرۆێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بە شێوەی کۆلۆنی یان دەستە و پۆلی گەورە [[زاوزێ سروشتی|زاوزێ]] دەکەن کە پێی دەگوترێت زاوزێی دەستەیی. بینینی چەندھا کۆمەڵ لەم جۆرە گیانەوەرانە لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا کە لە شوێنێکی تایبەت و گونجاو کۆ ببنەوە شتێکی ئاساییە. ئەم پۆلە زاوزێکەرانە و شوێنەکەیان بە گشتی بە پێی یاسای پاراستنی ژینگە بە مەبەستی پێشگری لە [[لەناوچوون]]ی ئەوان پارێزراون . ھەندێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بەشێوەیەک بار ھاتوون کە تەنیا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکەن وە ناتوانن لە دەستەی بچووکتر یان بە جووتێکی نێرومێی تەنیا زاوزێ بکەن. ئەمەئەم جۆرە گیانەوەرانە ئەگەر لە شوێنی زاوزێی سروشتی‌یان دا ڕاو بکرێن یان ئەگەر دەستە و کۆمەڵی زاوزێی ئەوان تێک بدرێت، دەکەونە بەر مەترسی [[لەناوچوون]]. [[کۆتری کۆچەر]] نموونەیەکی بەناوبانگە لە جۆرە پڕژمارەکانی پەلەوەرە زەمینیەکانە لە [[کیشوەری ئەمەریکا]] کە تەنھا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکات. ئەم جۆرە کۆترە بە ھۆی ڕاوکردنی بەربڵاو لە شوێنی زاوزێی دەستەیی ئەوان لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا وە بە ھۆی ئەوەی کە نەیدەتوانی لە گرووپی بچووکتردا زاوزێ بکات لەناو چوو.
 
==ھاوبابەت==