مالیکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+داڕێژەی نامەی ڕوونکردنەوە
ھێڵی ٣:
'''مەزهەبی مالیکی''' یەکێکە لە چوار سەرمەزهەبەکەی [[سوننە]]، کە بیروڕا فیقهیەکانی پێشەوا [[مالیکی کوڕی ئەنەس]] دەردەخات، مەزهەبێکی ڕوون و سەربەخۆ بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیدا پێک هات، گرنگترین بیرۆکەکانی گرتنگیدانە بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە، و ڕێگەنەدان بە دەرچوون لە فەرمانڕەوای ستەمکار.
==دروستبوون و پێشکەوتن==
مەزهەبی مالیکی دامەزرا لەسەر دەستی [[مالیکی کوڕی ئەنەس]]، لە سەرەتاکانی سەدەی دووی [[ڕۆژژمێری کۆچیی|کۆچیی]]،کۆچیی، و پێش کەوت لەسەر دەستی فێرخوازەکانی لە دوای خۆی.
 
شان و شکۆی بەرز بوویەوە، و بنکەی مەزهەبی مالیکی فراوان بوو لە [[حیجاز]] و [[مەدینە]] و زۆر بەخێرایی بڵاوبوویەوە لە [[باکووری ئەفریقا]]. لە ساڵی ٢٣٧ک قازی میسر هاوەڵەکانی [[ئیمام شافعی|شافعی]] و [[ئەبووحەنیفە]]ی کردە دەرەوە لە مزگەوت، و تەنها هاوەڵەکانی مالیک مانەوە، و قازی حارس کوڕی سکیین ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوبوونەوەی مەزهەبی مالیکی لە [[میسر]].
 
[[دەوڵەتی موڕابیتەکان]] لە [[مەغریب]] لەسەر مەزهەبی مالیکی ئەڕۆیشتن، و کتێبیان لەسەر ڕاکانی بڵاو ئەکردەوە، مەزهەبەکە فراوان بوو و بنکەی داکووتا، ئیبن حەزم وتوویەتی؛ (دوو مەزهەب بە دەسەڵات و سەرکردایەنی بڵاوبوونەوە لە سەرەتای دەست پێکردنیاندا، ئەوانیش [[مەزهەبی حەنەفی]] بوو لە ڕۆژهەڵات و مەزهەبی مالیکی بوو لە [[ئەندەلوس]]).
 
==بنەماکانی مەزهەبی مالیکی==
ئیمام مالیک بە ئاڕاستەی زاناکانی مەدینەدا ڕۆیشت لە دانانی ئەو بنمایانەی ئیجتیهادی لەسەر بنیاتنا، و پاشان کردنی بە بنەما بۆ مەزهەبەکەی، و ئەو بەڵگانەی زاناکانی مەدینە پشتیان پێ ئەبەست هەر ئەو بەڵگانە بوون کە [[سوننە]] پشتیان ئەبەستێت، ئەوانیش؛ [[قورئان]] و سوننەت و ئیجماع و قیاس بوون، بەڵام لەوانی تر جیاوازبوون لە پشت بەستنیان بە [[فەرموودە]] و مەرجەکانی قبوڵکردنی و ئیشکردن پێی، پاشان ئەڕۆیشتن بەرەو قیاس، و مەزهەبی مالیکی جیادەکرێتەوە بەوەی پشتی بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە ئەبەست؛