بەھەشت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «File:The Ladder of Divine Ascent Monastery of St Catherine Sinai 12th century.jpg|thumb|وێنەیەکی کێشراوه له سەدەی ١٢ که ئ...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤

بەهەشت واتایەکه که له زۆربەی ئایینە باوەردارەکان بۆ ئاماژە به خۆشیەکانی ژیانی دوای مردن به کار دێت. بەهەشت شوێنێکه کهچاکه کاران دوای مەرگ، تێیدا هەتا هەتایه دەمێننەوە. به پێی فێرکارییه ئایینیەکانی ئیسلام و ئایینە یەکتا پەرەستیەکان، بەهەشت شوێنی هەتایی هەر مرۆڤێکه و لەوێ به پێی کاره خێر و باشەکانی کەڵک وەردەگرێ.

وێنەیەکی کێشراوه له سەدەی ١٢ که ئاماژه به پردی سیڕات دەکات که پردی پەڕینەوەیه بەرەو بەهەشت


کۆنترین پێشینه له مێژووی ئایینەکان

له ١٨٠٠ ساڵ پێش زایین، ئایینی زەردەشتی باسی ڕۆژی دوایی کردوە و شی کردنەوی بۆ (ئاورکەده جەهەنەم) و (پەردیس بەهەشت) کردوە..[١][٢]

بەهەشت له تێڕوانینی مەسیحیەت

له ڕوانینی ئایینی مەسیحییەت ولاتی فەلەستین و قودس سەرزەوی و شاری پاکی خودایه و خودا له ئینجیل دا بەهەشتی وەکوو قودسی ئاسمانی وەسف کردوه که به زێڕ و زێو و جۆرەها جوانی و خۆشی رازاوەتەوە و خوا کۆنتڕۆلی هەموو شتێکی لەبەردەست دایه، لەوێ دا بەو کەسانەی دەچنه بەهەشت کە ئەواب ئیمانداره مەسیحیەکانن، جەستەی نوێ دەدرێ کێ تێیاندا شەهوەت و برسێتی و نەخۆشی و ئازار بوونی نییه.


ئەو کەسانەی ئەو جەستانەیان پی دەدرێ له ناوەندی قودسی ئاسمانی هەموو کاتێ به سروود و ئاواز و ساز و مۆسیقا و هەڵپەڕین لەگەڵ فریشتەکان خەریکی پەرەستینی خوان.


هەروەها کەسانێ که ئەو جەستانەیان هەیه ( یانی له بەهەشت دان ) به هیچ شێوەیەک و هەرگیز له پەرستنی خوا ماندوو نابن و هەموو کات له خۆشحاڵی و ئاسایشی ئەو دا دەبن ( موکاشێفەی یووحەننا ، بابی ٢١، ئایاتی ١ تا ٦| بابی ٢١، ئایاتی ١٥ تا ٢٧)


بەهەشت له تێڕوانینی ئیسلام

به پێی قورئان، ئیمانداران و خۆپارێزان، له کۆتایی دا دەچنه شوێنێکی هەتایی به ناوی جەننەت و ژیانێکی پڕ خۆشیو جاکه دەگرنه بەر، به پێی ئایاتی قورئان ئەو بەڵێنه خوداییه سەت له سەته.[٣]

قورئان باسی دوو بەهەشتی کردوە: یەکێک لە بەرزەخ که کاتیه و ئەوەی تر له جیهانی هەتاییه.[٤]

بەهەشت پلە و پایەی هەیه و هەندێک لەوان له هەندێکیان باشترن. بەخشیشه بەهەشتیەکانیش، به پێی پلەکان و خێرەکان، جیاوازیان هەیه. [٥]



بەهەشت له تێڕوانینی بەهاییەت

بەهاییەکان بەهەشت وەک حاڵەتێکی ڕۆحانی دەزانن و دەڵێن که بەخشیشی جەستەیی تێدا نابێ.

بەهاییەکان باوڕیان وایه که ڕۆحی ئینسان دوای وەی بۆ جیهانی سەروو، سەر کەوت، جیا له کات ، گەشە کردنی کەمالی خۆی درێژه دەدا نەوەک جەستەیی و شوێنی، بەهەشت لەو دنیا رازی بوونی خوایه له ئینسان. کاتێک که گوێ ڕایەڵی قسەی نێردراوەکان بێت و لایەنی ئایینی خۆی به هێز بکات ئەوه توانیویەتی خوا له خۆی رازی بکات، ئەو ڕازی بوونەی حەق له مرۆڤ، بەهەشته.[٦]

وتاره پەیوەندی دارەکان


سەرچاوەکان

  1. ^ Alice K. Turner: تاریخ دوزخ The History of Hell. Hale, London 1995, ISBN 0-7090-5688-5
  2. ^ Veronica Ions: دنیای اسطوره شناسی Die Welt der Mythologie. tosa, Wien 2001, ISBN 3-85492-224-8
  3. ^ مەریەم (سوورەت)، ئایەتی ٦١
  4. ^ ڕەحمان (سوورەت)، ئایەتی ٤٦
  5. ^ نەهجولبەلاغه خوتبەی ٨٤ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%86%D9%87%D8%AC_%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%84%D8%A7%D8%BA%D9%87
  6. ^ ژیانی دوای مەرگ، نووسراوی هۆشەنگ گووهەرڕیز، بلاوکراوەی ئاپریلی ٢٠٠٣، بلاوکەرەوەی بەدیعی لەندەن، لاپەڕەی ١٠٤ و ١٠٥