ئیسرائیل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 212.215.166.2 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Broosk |
||
ھێڵی ٤٧:
|پاشگر_دۆمەین =.il
|کۆدی_تەلەفوون =972
}}
[[ئیسرائیل]] (بە[[عیبری]]: יִשְׂרָאֵל، بە[[زمانی عەرەبی|عەرەبیی]]: إسرائیل، بە[[ئینگلیزی]]: Israel)، بەفەرمیی '''دەوڵەتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל)''، دەوڵەتێکە دەکەوێتە رۆژئاوای ئاسیاوە، ئەکەوێتە سەر کەناری رۆژئاوای [[دەریای ناوەڕاست]]، لەباکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ [[لوبنان]]، لە باکووری رۆژئاواوە لەگەڵ [[سوریا]] و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ [[زیفەی رۆژئاوایی]] ی فەلەستین و [[ئەردەن]] و لە باشوورەوە لەگەڵ [[کەرتی غەززە]]ی [[فەلەستین]]ی و [[میسڕ]] دا سنووری ھەیە. دەوڵەتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەھودیی [[سەھیۆنیەت|سەھیۆنی]]یەوە راگەیەندرا لە [[فەلەستین]]، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی [[بەریتانیا|بەریتانیی]]، بەپێی بڕیاری [[ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان|نەتەوە یەکگرتووەکان]] و بڕیاری [[بەریتانیا]]، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی یەھوود و عەرەب، بووە ھۆی [[شەڕی ١٩٤٨|نسکۆ]]ی [[فەلەستین]]یی، کە بووە ھۆی ئیبادەبوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە زیفەی رۆژئاوایی و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو [[جوولەکە|یەھوودییانەی]] کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی [[ئەوروپا]] لەکاتی [[شەڕی جیھانیی دووەم]] و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە دەوڵەتێکی یەھوودیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی یەھوود لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.
|