شیلان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Divlja ruza cvijet 270508.jpg|وێنۆک|گوڵە شیلان]]
 
'''شیلان''' یان '''دلیق''' (بە لاتینی: ''rosa cania'')، دارێکی بچووکی دڕکنە، گوڵێکی جوانی بۆنخۆشی سوور، چەرموو یان ئاڵ دەگرێ کە لە [[گوڵەباخ]] دەچێ بەلام زۆر چووکەترە و بۆنیشی لە گوڵەباخ کەمترە. ھەر پەلێکی دارەکەشی چەندین گوڵ دەگرێ و ھەر گوڵێکی چوار پەڕەی ھەیە و دوای وەرینی پەڕەگوڵەکانی بەرەکەی دەر دەکەوێ کە بەرێکی وەک زەیتوونە کە لە کاتی گەیشتندا زەرد یان سوورە و دەنکی سپیی درێژی تێدایە کە بۆ دەرمان دەشێ. ئەم دەنکانە پاش ئەوەی پێگەیشتن مرۆڤ دەتوانێ بیخوا و تامیشی خۆشە، بەڵام بە نەگەیشتوویی دەنکەکانی وەک دڕکن. ئەم داردڕکە کێوییە، بەڵام لە کوردەواریدا لە دەوری باخ و بێستان دیڕوێنن و وەک پەرژین بۆ پارێزگاری کەڵکی لێ وەردەگرن.
 
== ناو ==
[[پەڕگە:Csipkebogyó2.jpg|وێنۆک|مێوەی دلیق]]
ناوە لاتینیەکەی ئەم گوڵە لە وشەی canisەوە وەرگیراوە کە مانای "سەگ" دەدا ئەویش بەو مەبەستەی کە ئەم گوڵەش وەک سەگەکان جۆری یەکجار زۆرە. ئەمەش زۆر جوان لەگەڵ ئەو ناوەدا کە لە کوردەواریدا پێی دەڵین '''ولەسەگانە''' (گوڵە سەگانە) یەک دەگرێتەوە. بەڵام لە کوردەواریدا بە مانای ئەوەیە کە بەکەڵک نایە. ئینگلیزیەکانیش ناوەکەیان لە لاتینەوە گۆڕاوە بۆ ئینگلیزی کە ھەمان "گوڵەسەگانە"کەی کوردییە. لە عەرەبیشدا '''ورد الکلاب'''ی پێ دەوترێ.
ئەم گوڵە ھەروەھا بە دلێق، دلیغ، دلق و دلیک ناو دەبرێ.