میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:مێژووی کورد |
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان |
||
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
{{ویکیسازی}}
'''میرنشینی سۆران''' (١٣٩٩-١٨٣٥) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو
میرنشینی سۆران
دامه‌زراندنی میرنشینی سۆران له لایه‌ن کوردێکه‌وه بوو ناوی که‌ڵۆس بوو. که‌ڵۆس کوردێکی گه‌لێک ناودار بووه. له سه‌رده‌می میر مسته‌فادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گه‌شه ده‌کات و خۆش ده‌بێت. میر مسته‌فا له ساڵی 1813دا ده‌سه‌ڵاتی میرێتی ده‌داته ده‌ستی کوڕه‌که‌ی خۆیه‌وه که ناوی میر محه‌مه‌د بووه، میرمحه‌مه‌د پیاوێکی هۆشیار و زیره‌ک بووه، زۆر به‌ناوبانگ بووه، ئه‌م میر محه‌مه‌ده زیاتر به پاشا کوێره به‌ناوبانگ بووه.
میر محه‌مه‌د کاروباری میرێتی ده‌کاته دوو به‌شه‌وه:
1 ـ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ڕ و گێره‌وکێشه‌ی ناوخۆیی.
2 ـ خه‌بات له پێناوی به‌رفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحه‌مه‌د ـ پاشا کۆره ـ پاش تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر میرێتییه‌که‌یدا، واته له ساڵی 1816دا کارخانه‌یه‌کی چه‌کی له کاولان که نزیکی ڕه‌واندزه دروست کرد.
له‌و کارخانه‌یه‌دا، شمشێر تفه‌نگ و گولله و تۆپ و چه‌رخی تۆپ و ... هتد درووست ده‌کران.
پاش ئه‌وه‌ی میر سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند و ده‌ستی دایه خه‌باتی به‌رفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایه‌کی سه‌ربازیی له 30000 (سی هه‌زار) سه‌رباز درووست کرد، له‌وانه 10000 (ده هه‌زار)ی سواره و 20000 (بیست هه‌زار)یشی پیاده بوون.
له ساڵی 1833دا سنووری میرنشینیی سۆران گه‌لێک به‌رفراوان بوو. له باکووره‌وه ده‌گه‌یشته جزیره و له باشووریشه‌وه تاکوو زێی بچووک و له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌گه‌یشته سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحه‌مه‌د بۆ به‌ڕێوه‌بردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا.
له سیستێمه‌که‌یدا خه‌زێنه‌یه‌کی سێ به‌شیی پێک هێنا:
1 ـ به‌شی ماڵ و مڵکی تایبه‌تیی میر.
2 ـ به‌شی داهات و باج.
3 ـ به‌شی دارایی و فه‌رمانڕه‌وایی و شاره‌کان و ... هتد.
میرمحه‌مه‌د له ساڵی 1830دا له‌شکرێکی مه‌زنی به سه‌رۆکایه‌تیی ئیبراهیم پاشا، دژی سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی نارده سه‌ر سووریا و له لایه‌کی تریشه‌وه له‌شکرێکی تری به سه‌رۆکایه‌تیی میرموراد نارده ئێران و ئه‌و ناوچانه‌ی کوردیان تیا ده‌ژیا.
میر له ساڵی 1834دا په‌یمانێکی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆر کرد.
ده‌وڵه‌تی عوسمانیش هه‌رده‌م خه‌ریکی پلانی هێرش بردنه سه‌ر میرنشینی سۆران بوو، به‌ڵام هه‌ر سه‌ر نه‌ده‌که‌وت.
له ساڵی 1836دا عوسمانییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌شید پاشا، هێزێکی گه‌وره و گرانیان نارده سه‌ر میرنشینی سۆران و شه‌ڕێک قورس به‌رپا بوو. له دواییدا هێزی عوسمانی توانیی ده‌وروبه‌ری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمحه‌مد خۆی چوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ. سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی میری ئازاد کرد، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆسه‌یه‌کیان بۆ دا نا و به نامه‌ردی میرمحه‌مه‌د ـ پاشا کۆره ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یه‌کێکه له میره هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی میر نشینی
Line ٣٣ ⟶ ٥٦:
===سنووری میرنشینی سۆران===
سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژه به زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھریه) .
و کۆنترین دەقی مێژوویی که ناوی سۆرانی تێدا ھاتنبێت ئەم دەقەیە "مسالک الایصار" ھەروەھا لە (صبح الاعشی) دا باسی سۆرانی کراوه .
ئەمڕۆ ئەگەر بمانەوێت سنوری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە به سۆران ناسراوه، زۆر جار تەنھا [[ڕەواندز|ڕەواندزی]] بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتة ژێر ڕکێفی خۆی و گرتوویەتی . بەڵام به شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (400) ساڵی دەسةڵاتی (سۆران) باڵا دەستی هەبووه و ئەوان به موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە ([[ڕەواندوز]] ، ھاودیان ، [[خەلیفان، سۆران|خەلیفان]] ، [[ھەریر]]، [[شەقلاَوە]]، [[ھەولێر]]، [[کۆیە (قەزا)]]، سماقولی ).
سنوری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی[[ڕۆژهەڵاتی کوردستان]] ، لە خوارووشەوە ئەگەیشتە میرنشینی بابان .
ھەر وەکوو صالح محەمەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.
[[پۆل:مێژووی کورد]]
[[پۆل:باشووری کوردستان]]
|