گوڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١:
== '''بەشەکانى گوڵ''' ==
 
رووەکزانان وایدادەنێن کە گوڵەکان لقى یەکجار تایبەتمەندن. بەشەکانى گوڵ بریتین لە گەڵاى تایبەتمەند، کۆتایى سەرەوەى ئەو لقەى کە گوڵ هەڵدەگرێت هەڵدەئاوسێت بە تەختReceptacle ناودەبرێت.
بەشەکانى گوڵ بەشێوەى چوار بازنەى هاوچەقن، کاسەکان Sepals بازنەى دەرەوە پێکدێنن دوورترین بازنەى گوڵە. کە بەشەکانى دیکەى گۆپکەى گوڵ دەپارێزێت پێش کردنەوەیان، پەڕەکانى گوڵ Petals، بازنەى دووەم دەگرێتەوە. زۆربەى ئەو گوڵانەى کە پەڕینیان بەهۆى گیانەوەرانەوە تێدا ڕوودەدات پەڕەى گوڵى ڕەنگاوڕەنگ و بریقەداریان هەیە بەڵام ئەو دوو بازنەیەى کە نزیکترن لە ناوەوەى بەشەکانى گوڵ، پێکهاتووى زۆر بوونیان تێدایە. پێکهاتووى نێرینە کە بە نێرەک Stamens ناودەبرێت و پێکدێت لە پۆرگ Anther و دەزوولە Filament، پۆرگ سپۆڕدانى سپۆرى نێرینەى تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ دەنکە هەڵاڵە. وە ئەو دەزوولەیەى کە لە قەدۆکە دەچێت و پۆرگ هەڵدەگرێت. نزیکترین بازنە، لە ڕووى ناوەوە ئەو زۆربوونە پێکهاتە مێیانەى تێدایە کە پێیان دەڵێن کاریلەکان Carpels. یەک کارپل یان چەند کارپلێک پێکەوە یەکدەگرن بۆ پێکهێنانى ئەو پێکهاتەیەى ناودەبرێت بە مێیەک Pistil. وە بنکە فراوانەکەى مێیەک پێى دەڵێن هێلکەدانOvary .
Line ٦ ⟶ ٤:
 
 
[[https://commons.wikimedia.org/wiki/File:%D8%A8%DB%95%D8%B4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%89_%DA%AF%D9%88%DA%B5%DB%8E%DA%A9%D9%89_%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%88%D9%88.jpg]]
 
 
سەرچاوە: زیندەزانى ١١
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گوڵ»